پهیامنێرێکی مورتاحی وەرزشی دەزگای گۆڕان
Sunday, 15/06/2014, 12:00
لەمێژە گۆڕان وەك پارتی و یەکێتی هەریەکەو خەڵکە نزیك و کەس و کارەکانیان بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ جۆرە پسپۆریەك و شارەزاییەك لەو پلەو پۆستانەی هەیانە ، بەخشیویانەتەوە. گۆڕان سەردەمانێك هاتوو ووتی؛ئێمە مۆدیلی یەکێتی و پارتی دووبارە ناکەینەوەو لەهەلی کار و ئیشدا پشت بە ئەزموون و کارایی و دڵسۆزی ئەبەستین. کەچی وا دەرنەچوو، بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندنی ئەم حزبەش وەك ئەوانی تر هات و هەرچی کەسی نزیك خۆی و ناسیاوی هەبوو دایمەزراندن . فەرموون لەگەڵ ئەم نمونە ئاسانە کەتەنها پەیامنێرێکیان لەزمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کەوەك لەهەواڵەداکە هاتوە، لەسایتی cnn عەرەبیەوە وەرگیراوە.
کاکی پەیامنێر لێرەدا تەنها دەوری وەرگێڕێکی وەرگرتوە بەبێ ئەوەی خۆی تەنها نەختیك هیلاك بکا و بچێتەوە بەسەر هەواڵەکەدا. ئاخۆ گەر ئەم کەسە بەناو ئەکادیمی و وەرزشیە وەیان وەرزش دۆستە نەی ئەتوانی نەختێ زیاتر بەدوا داچوونی بکردایەو تەنها بەڕاپۆرتەکەی cnn هەڵنەخەڵەتایە.؟ حەتمەن گەر بیزانیایەو حەزی لەو کارەی خۆی بوایەو هەندێ شارەزایی و توانای هەبوایە ، هەرگیز نەئەبوایە ئەم هەڵەیەی بەسەردا بڕوا. هەواڵەکە لەژێر ناونیشانی(٢٠ زانیاری نەزانراو لەبارەی مۆندیالەوە). ئەم کەسە بەحساب دێت و هەندێ زانیاری نەزانراومان پێ ئەبەخشێ کەوا لەوەو پێش نەمان زانیوە. خۆزگە هەر دەستی لێ نەئەدا بۆ ئەوەی خراپتری نەکردایە. لەیەکێ لەو زانیاریانە بەم شێوەیە بۆمان ڕیزکراوەو کاکی پەیامنێر وەیان وەرگێڕ ئەڵێ؛(هەریەکە لەووڵاتانی-ئۆرۆگوای،ئەرژەنتین،هۆڵەنداو فەرەنسا ٢ جار گەیشتونەتە یاری کۆتایی) . هەڵەکەش بەم شێوەیەیە: هەریەك لە ئەرژەنتین و هۆڵەندا نەك ٢ جار بەڵکە ٣ جار خۆیان گەیاندۆتە یاری کۆتایی. هەروەها لەدوای ئەوەش یەکسەر ئەو کەسە دێت هەڵەکە دووبارە ئەکاتەوە بەوەی کەوا ووڵاتی (هۆڵەندا) ٢ جار خۆی گەیاندۆتە یاری کۆتایی و سەرکەوتوو نەبوە لەبەدیهێنانی نازناوەکە، بۆیە لێرەدا هەڵەکە ڕاست ئەکەینەوەو ئەڵێین ئەوە ٢ جار نیەو ٣ جارە. فەموون لەگەڵ دەست کاریکردنی هەڵەکان و ڕاستی مێژووە وەرزشیەکان:
ساڵی ١٩٧٤(هۆڵەندا ١ ئەڵمانیا ٢)
ساڵی ١٩٧٨(هۆڵەندا ١ ئەرژەنتین ٣)
ساڵی ٢٠١٠(هۆڵەندا سفر ئیسپانیا ١)
هەروەها ووڵاتی ئەرژەنتینیش بەهەمان شێوە لەجیاتی تەنها ٢ جار خۆی گەیاندبێتە کۆتایی وەك کەسەکەی سبەی ئەڵێ، ئەوە لەڕاستیدا ٣ جارە و بەم شێوەیە:
ساڵی ١٩٧٨(ئەرژەنتین ٣ هۆڵەندا ١)
ساڵی ١٩٨٦(ئەرژەنتین ٣ ئەڵمانیا ٢)
ساڵی ١٩٩٠(ئەرژەنتین سفر- ئەڵمانیا ١)
فەرموون لەگەڵ لینکی هەواڵە وەرزشیەکەی سبەی
:
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=32354&LinkID=8 وا پێ ئەچی کوردستانپۆست و نووسەرانی هەرخەریکی چاك کردنی هەڵەکانی بەناو میدیای ئەهلی و نووسەر و پەیامنێرانی ئەکادیمی بین . هەروەك چۆن کاتی خۆی لەبەرنامەی 3 step ی کەناڵی ئاسمانی کوردسات هەڵەی بروسلیمان چاك کردەوە لەوەی کەوا خەڵکی کوێیەو لەکوێ نێژراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست