عەبدوڵڵا پەشێو لە سەرو رەخنەوە نییە، ئەوەی هەڵۆ عەزیز رەخنە نەبوو، بەڵکو تێکشکاندن بوو!
Saturday, 26/05/2012, 12:00
لە نووسینێکی پێشووترمدا کۆمەڵێک سەرنج و رەخنەم لەو نووسینەی کاک هەلۆ عەزیز گرت، بە هیوای ئەوە بووم کە لە روونکردنەوەکەی ئەمجارەیدا وەڵامی ئەو سەرنج و قسانەم بداتەوە، کە من لە سەریم نووسیوە، هەرچەندە ئەم بەڕیزە بەگیانێکەوە قسەکانی ریزکردووە، وەک رەشکردنەوەی تابلۆیەک، کە نەتەوێت هیچی تێدا ببینرێت، جگە لەوەش بابەتیانە رەخنەی لەپەشێو نەگرتووە، هەروەک
وەڵامی ئەمجارەشی دووبارە کردۆتەوە، چونکە ئەو لە بابەتەکەی پێشویدا دەیەوێت وا لەخوێنەر بکات کە پەشێو شیعری تەزبێحەکەی لەسەر تالەبانیە و هەموو تاوانەکانی لە ملی تالەبانی ئاڵاندوە و بارزانی لێ بێبەری کردووە، لە کاتێکدا ناوەرۆکی شیعرەکەی وانییە، هەروەها دەیەوێت بە بێ هیچ بەڵگەیەک لە شیعری میری دزاندا بڵیت مەبەستی لە سەر کۆسرەت رەسوڵە، بەبێ ئەوەی بزانێت لە بەرگی هەموو بەرپرسەکان ئاڵاوە، لێرەشدا کاکی نووسەرهەوڵ دەدا، کە بڵیی پەشێو تۆمەتی تیرۆرکردنەکەی سەردەشت لە ملی پاراستن دادەماڵی و دەیخاتە گەردەنی کۆسرەت رەسول، ئەمە لە کاتێکدا بۆ هەردوو نمونەکە هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نییە، تەنها بە خەیاڵی خۆی لێکی داوەتەوە و دەیەوێت خوێنەر بە لاریدا بەرێت.
لە هەمووی ناشرینتر کاک هاتووە و شیعرێکی حەفتاکانی سەدەی رابردووی پەشێوی هێناوەتەوە، کە کاتی خۆی لەسەر مەلا مستەفای بارزانی دایناوە، کەچی ئەم زیرەکانە دەیەوێ وێنای بکات کە بۆ مناڵان نووسیویەتی ...
ئەم کاکی نووسەر و رەخنەگرە، هاتووە هەر بە زمانی پێشوو، پێ لەسەر قسەکانی خۆی دادەگرێت و کۆی ئەمانەی بەدیڕێک نەفی نەکردۆتەوە، یان بە بەڵگەوە بۆی نەسەلماندووین کە چۆن پەشێو مەبەستی لەوە بووە، کە ئەم بۆی کەشفکردووین!؟ بۆیە دەبوایە داوای لێبوردنی بکردایە، چونکە لێکدانەوەکانی زۆر هەڵەیە. ئەم بەڕیزە بە هەلە چەکوسەکەی کوردستانپۆستی بە دەستەوە گرتووە، شەلم و کوێرم ناپارێزم بە راست و چەپدا وەشاندوویەتی. مرۆڤ کاتێک دەست دەداتە قەلەم نابێت بەس رەنگی رەش ببینێ بەڵکو دەبێت هەموو رەنگەکان ببینێ، بۆیە من رەخنەشم لێگرتوی، بەڵام لەهەمان بابەت و ئێستاش دەڵێم پەشێو نەک لە دەرەوەی رەخنە نییە، بەڵکوو هەموو کەسێک لەهەر ئاست و پلەیەکدا بیت، دەبێت رەخنەی لێبگیرێت، بۆیە بۆ مرۆڤە جوانەکانیش هەمان شت وەکو یەکە، هەڵەی سیاسی بۆ پەشێویش بەسە بۆ دۆرانی سیاسی مرۆڤێک گەرچی پاشخانێکی جوانیشی هەبێت
من بەرلەم کاک هەڵۆیە، رەخنەم لەهەندێ هەڵسوکەوتی پەشێو گرتووە، کە نابێت تێکەڵ و لەبەرەی ئەونووسەرانە بێت، کە هیچ بەروبومێکی ڕۆشنبیریان نیە جگە لەفەساد و خۆهەراجکردنی قەڵەمەکانیان بۆ ئەو دەسەلاتە وەک خۆشی لە شیعرەکانی گالتەیان پێدەکات وەک ئەوەی لەسەر سەردانیکردنی گۆری زامدار لەسەرم نووسی کە نەفی کردەوە سەردانی کردبێت. من بەر لە تۆ رەخنەم لێگرتوە بۆ نەچۆتە سەرگۆری سەردەشت کە لیرەوە دەمەوێت دلنیات بکەمەوە پەشێو دوای ئەو رەخنەیە چۆتە سەر گۆری شەهید سەردەشت دەشتوانی لە بنەمالەکەی شەهید سەردەشت بپرسی. بەپێچەوانەی تۆ کەبینیم پەشێو جیا لەهەندێ بەناو نووسەری (دیار) هەرچی رەخنەیان لی دەگرێ نەک داوای لێبوردن ناکەن بەڵکو دەلێن با ئەوانە هەربیگرن لە ئاستی ئەوەنین وەڵامیان بدەینەوە بەئێمە ناو دەرکەن تالەبانی گوتەنی (مانگە شەو دەروا باسەگ هەر بحەپێ)، جگە لەم لیکدانەوەیە بەردەوام دەبن لەسەر رەفتارەکەشیان . بەلام پەشێو پێچەوانەیە ،دلنیام گوێ لە بوچونی خەلک دەگرێت و مرۆڤیش هەلە دەکات بەتایبەتی کە پارتی ئەم جارە لەهەولێر زۆر هەوڵی دا لەخالێکدا ئەو تۆمەتەی تۆی لەسەر شاخ بکاتەوە ، وەک چەندین قسەیان بەدەمی کرد و نەفی کردەوە
پەشێو هەڵەیەکی گەورەی کرد کە دەرگای بۆ هەموو خەڵک والا کردەوە . هەرچی بیت و وینەیەکیان لەگەڵدا دەگرێت و میوانداریان دەکات ئەمە لە جوانی خۆی کەم کردەوە چونکە وەک لەو وێنەیەدا دیارە، با ئەوان سەردانیانی کردبێت ، ئیتر نازانم لە پڕێکا لەدەرگایان داوە یان ئەوەتا زانیویەتی سەردانی دەکەن و ئامادەبووە پێشوازیان لێبکات، ئەگەر ئەوەی دووەم بیت زۆر هەڵەی کردوە چونکە هەرسێکیان جگە لەوەی سێ داکۆکیکەر و بەرپرسی گەورەی سیاسەتەکانی پارتین ، کەبەشدارن لەروی یاساییەوە لەهەموو ئەوتاوانەی پارتی لەم شارە دەیکات ، وە هەرسێکیان تاوان و دزی و ڕۆلی سەرکوتکردن لەشارەکەی پەشێو دەکەن . هاوکات پەشێو دەبێت ئەوەبزانێ شعرەکەی لەهەولێر لەسەر سەردەشت گەرچی گرنگ بوو لەچەقی تیرۆرکردنەکەی ووتی (هەولێر) بەلام بەپێشوازی دوو کەس لەوانەی بەرپرسیارەتی یاسایان هەیە لەتیرۆرکردنەکەی و هیچ کارێکیان نەکرد کە خۆیان لەم تاوانە ببەنەدەرەوە وەک دەستکێشانەوە، کە دەزانم ئەم هەڵوێستە لەم دوو زاتە ناوەشیتەوە بۆیە بەڕێوبەری پۆلیس و پاریزگار بەشی تاوانیان دەکەویتە سەرشان کە بێدەنگ بوونە لەتاوانێک و هێچ کارێکیان بۆ پێش گرتنی نەکردوە کەکراش ئیدانە تەنانەت ئەو پاریزگارە کۆیلەیە لەترسی پاراستن بوار نادات پەیکەرەکەشی دابنریت ، ئیتر با ئەمرۆ بڵین ئێمە نەمان کردوە ، لەبواری ئەخلاقی ویاسایەوە بەشدارن . بۆیە بەبیرورای من وێنەگرتنی پەشێو لەگەل دوو بەرپرسی گەورەی شارەکەی کەبەشدارن لەبواری یاسایی لەتیرۆرکردنی شەهید سەردەشت نیوەی جوانی شعرەکەی بردوە
پەشێوە لەوەلامێکی ئەوەی رەخنەی لەسەر ئەو وینەیە لێگیراوە لەهەولێرو لەیەکەم ووتەیدا ، ووتی من کێشەم لەگەل ئەو ئەقلەیە کە ستالینی بیردەکاتەوە و ئەگەرنا دەرگام لەسەر پشتە بۆهەموو تاکێکی کورد . بەلام پەشێو گیان مەگەر ئەو سێ بەرپرسە بەشێک نیین لەو ئەقڵە؟ مەگەر پارتی بەس ئەو بەرپرسانەن لە بارزانیەکانن ، ئەی ئەوانەش (پاریزگارەکەی پارتی کە خودی خۆی ئەندامی سەرکردایەتی و گەورەترین ئەلقە لەگوێیانە کەسەدان تاوانی لە پیرە هەولێر ئەنجام داوە ،یان بەرویوبەری پۆلیسەکەی کەبەبەرچاوی لەدەیان رۆژنامەنوس و درا یان وەک سەردەشت تیرۆرکرا، ئایا مەنتقە هەرچی جەلاد و دز و تاوانباری شارە سەردانت بکات و تۆش پێشوازی لی بکەی ، تێناگەم چۆن بۆنی گەندەلی وناپاکی ئەو سێ بەرپرسە لەتەنیشتت هێری نەکردی .... بۆیە ئەم پاساوەی پەشێو زۆر لاوازە ، بێدەنگ بوایە باشتر بوو لێی
بەلام کاک هەلۆ تۆ دیێت کۆمەلێک ناو ڕیز دەکات بڵێین ١٠ ناون کەئەوان سەردانیان کردوە ، ئەی بۆ بەویژدانیشەوە نالێی پەشێو بەسەدان گەنجی هەولێر وشارەکانی تری کوردستان بەردەوام لەماڵەکەیەتی بەگەرمی ماچ و لەباوەشیشیان دەکات و خۆشیانی دەوێت؟ بۆیە لەمەشدا تیروانینەکەت بابەتیانە نییە ، چونکە ئەگەر ئەو تەنیا پێشوازی لەدەم و چاوە کانی دەسەلات بکردایە ، گەنجە زامدارەکانی شارەکەی نەکردایە دەمانووت راست دەکەی پەشێو کۆیلەیە، بەلام من دلنیام پارتی بەبەرنامە ئەوکارەی کردوە بۆناشیرین کردنی (سەردانی و بلاوکردنەوەی ئەم وێنەیە) ئەمە درێژەی ئەوهەوڵانە بوو کە بلاویان دەکردەوە وەلێ دەبێت باجەکەشی بدات و بۆی ببێتە ئەزمون ، ئەورەخنەیەش لەم روانگەوە دیت کە پەشێو جیایە لەچاو سەدان ڕۆشنبیرو کەسایەتی تر ئەگەرنا بەسەدان ڕۆژنامەنوس و شاعیری گەورە لەسرەدان بۆ بینینی ئەوجۆرە بەرپرسانە ، وەک ئەوەی نێچیرلەسالی ٢٠٠٤ لای جاش قەلەمێکی خۆی باسی کردبوو کەشاعیرێکی گەورە ٤ مانگە داوای بینینی دەکات بواری نەداوە .
هاوکات بەهەلێکی گرنگ دەزانم لەوبابەتە رەخنەی لێبگرم کەپەشێو جگە لەوەی لەروداوەکانی ١٧ شوبات هیچ هەڵویستێکی نەبوو ، ئەگە ر شیعریشی بۆ ئەو هەموو تاوانەی دەسەلات بۆ نەهات ، ئەوا دەیتوانی بە ٣ دێر ئیدانەی کوشتن و بەکارهێنانی زەبر و زەنگی دەسەڵاتی بکردایە یان پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران بەو بۆچونەی خۆی باوەڕی پێ بوو دەرببڕایە، کە ئەوەشی نەکرد دەبوایە لەسەردانی بۆسلێمانی سەردانی بنەمالەی شەهیدانی ١٧ شوباتی بکردایە، بەداخەوە لەمەش رەخنەیەکی جدی دێتە سەر
لەکۆتایشدا دەلێم مرۆڤ لە رەخنەگرتنی بابەتی دەبێت لێکدانەوەکانی بەگیانی قین خۆی دوربخاتەوە، مرۆڤی جوانیش ئەگەر هەڵەی کرد دەبێت سەرنجی پێ بدەی تا جوانیەکەی بپاریزی نەوەک پالی پێوە بنرێت ببێتە ژمارەیەکی تر لەو بەناو قەلەمە فاسدانەی کە ئازاری کۆمەلگا و نەتەوەکەیان دەدەن، بۆ چەند وەرەقەیەکی سەوز موراڵی خۆیان هەراج کردوە، پەشێویش ئەگەر بزانێت ئەو دەنگیکی جیایە ، هەموو هەلسوکەوتەکانی لەژیر چاوی کامیرایە ، نەوەیەک سەری هەڵداوە تەنیا بەشعرەکانی تینوێتیان ناشکێ بەلکو دەیانەوێت بەشیکی ماوە ماوە بکاتە کردار لەگەرمەی رووداوەکاندا دیاربێت و بۆچونی خۆی هەبیت نەوەک لێی بخەوێتەوە ٥ سالی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست