ئایا ئازادی و دیموكراسی به‌س بۆ زۆرینه‌یه؟
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
ئازادی ته‌نها ئازادییه‌و به‌س،،شتێك به ناوی ئازادی نه‌وشیروانی و ئازادی بارزانی و ئازادی تاڵه‌باننیه‌وه نییه. سه‌یر له‌وه‌دایه كه باس له دیموكراسی ده‌كرێت بێ گه‌ردان كردن و به دوادا چوون باس له زۆرینه‌و كه‌مینه ده‌كرێت.دیموكراسی واته‌ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه به‌ڵام به ڕه‌چاو كردنی مافه‌كانی كه‌مینه. ئه‌گه‌ر پێت وا بێت هه‌میشه زۆرینه خاوه‌ن بڕیاره و كه‌مینه‌ش ملكه‌چ ئه‌و كات ده‌بێت بڵێیت كورد مافی نه‌بوو داوای مافه گشتییه‌كانی بكات له كاتێكدا كه‌مینه‌یه هه‌م له عێڕاق و وه هه‌م زۆرێك له شوێنه‌كانی تر. له هه‌مان كاتتدا كاتێك یه‌زیدییه‌كان له سه‌دا یه‌كی كوردستان نابن ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئیدی ناكرێت یه‌زیدییه‌كان مافی خۆیان هه‌بێت؟ خۆ هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن،هه‌ڵبه‌ت به قسه‌ی بارزانی "بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له هه‌زار زه‌لام نین(هه‌ڵبه‌ت چونكه ئه‌قڵیه‌تێكی خێڵه‌كی هه‌یه ژنان و ئافره‌تان هه‌رگیزاو هه‌رگێز به مرۆڤی خاوه‌ن بڕیار له قه‌ڵه‌م ناددرێن به دیدی "بارزانی"") ده‌ی جێی پرسیار و ڕامانه چۆن هه‌زار كه‌س خۆی به زۆرینه‌ی زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س له قه‌ڵه‌م ده‌دات؟ خۆ ئه‌گه‌ر بڵێیت ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی! ئه‌وانیش له سه‌د كه‌سێك زیاتر نین! جگه له‌وه ئه‌گه‌ر باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌ن وه ئه‌م زۆرینه‌ش زاده و به‌رهه‌می سندوقه‌كانی ده‌نگدانه كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه. به‌لامه‌وه سه‌رسوڕهێهنه‌ر نییه كاتێك خۆپیشانده‌ر و ئۆپۆزسیۆنیش باس له ساخته‌كارییه‌كی بێ ئه‌ژمار ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردندا: هه‌ڵبه‌ت ساخته به مانایه نا كه كه‌سێك دووجار ده‌نگی دابێت،به‌ڵكو به مانای به‌كار هێنانی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له ده‌وڵه‌مه‌نده خێر له خۆنه‌دیوه بۆ كڕین و ناچار كردنی ده‌نگ ده‌ر به ده‌نگدان بۆ كاندیده‌كانی ده‌سه‌ڵات كه دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌سانی وه‌ك دكتۆر كه‌مال كركوكییه كه نه دكتۆره‌و نه خۆی ناوی كه‌ماله و وه نه كه‌ركوكیشه! سه‌ددام حوسه‌ین و موباره‌كیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێنا به‌ڵام كه‌س نه‌یگوت ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسییان هه‌بووه. جگه له‌وه به پێی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری كوردستان و به پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێڕاق ئه‌گه‌ر "سه‌رۆك" تۆمه‌تبار بێت به خیاته‌ت له دژی گه‌ل و نیشتمان ئه‌وا به هیچ جۆرێك ناكرێت له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت دادگایی بكرێت. بۆیه مه‌سعود بارزانی وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار و تاوانباری یه‌كه‌می خیانه‌تی گه‌وره‌ی 31 ئابه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردستانیش ده‌نگی پێ بدات و به سه‌رۆك له قه‌ڵه‌می بدات ئه‌وا له ڕووه یاساییه‌كه‌یه‌وه ناكرێت و ناگونجێت وه به هه‌موو پێناسایه‌ك سه‌رۆكایه‌تییه‌كی ناشه‌رعییانه ده‌بێت.
ئازادی و دیموكراسی واته ئه‌و ئازادییه‌ی كه ئه‌براهام لینكۆڵنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باوه‌ڕی پێ بوو. له كاتێكدا كه خۆی نه ڕه‌ش پێست بوو وه نه كۆیله وه له كاتێكدا كۆیله و ڕه‌شپێسته‌كان كه‌مینه‌یه‌كی بێ ماف بوون،ئه‌و تا دوا هه‌ناسه‌و دڵۆپی خوێن به‌رگری لێ كردن و بنه‌مای ئازادی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردن. ئازادی كاتێك ڕه‌وایه‌تی به ڕای زۆرینه ده‌دات كاتێك كه‌مینه خاوه‌ن دید و ڕاو بۆچونی ئازاد و ته‌واوی مافه‌كانی بێت كه هه‌ر مرۆڤێك پێویسته هه‌یبێت،نه‌ك كاتێك زۆرینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیار بدات كێ نیشتمانپه‌روه‌ره و كێش دژایه‌تی خااك و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست