کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز پارێزگاری كەركوك عەرەبی هاوردە جێگیر ئەكەی یان ئەینێریتەوە ؟

Saturday, 08/10/2011, 12:00


لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە هەندێ لە فەرمانگەكان توانیان كورد دابمەزرێنن لە فەرمانگەكانی كەركوك باشترین فەرمانگەش شارەوانی كەركوك بووە بەبەڵگەوە لە دامەزراندن و دەركردنی كۆنەبەعسی وعەرەبی هاوردە .بەڵام دژایەتیەكی زۆری جەمالی مدیربلدیە دەكرا لەلایەن مەڵبەندی ی ن ك ی تەكەتولی كۆسرەتەوە. ئەویش لەسەر مەسلەحەتی تایبەت و داواكردنی كاری نایاسایی و زیادەڕویی و تەزویركردنی زەوی وزار لەلایەن بەرپرسەباڵاكانیانەوە . بەهەرحال توانیان بەفشاری م س ی یەكێتی ئیستیقالە بەمدیربلدیە بكەن بەهاوكاری نجم الدین كریم كە مام جەلال گوێی لێ ڕادەگرێ . هەستان كۆنەبەعسەیەكیان كردە مدیربلدیە گەورەدزی كەركوك دیارە (تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبوتە) هەستا بەزیندوكردنەوەی دزو كۆنەبەعسیەكان ودژایەتی كوردە دڵسۆزەكان , یەكسەر مدیربلدیە بەعسیەكەی زەمانی سەدامی كردە جێگری یەكەم ودەسەلاتی ڕەهای پێدا كەدزێكی بێ ئابرو بێ سومعەتە لەڕێگای ئەوو دزەكانی تری كاری دزی و گەندەڵی دەكەن و پرۆژەكان بەبێ یاسایی ئەدەنە كۆمپانیاكانی سەر بەخۆیان . ئێستا جێگرێكی تری دانا لەجێگای نوزادی مدیر خدمات كەعەرەبێكی هاوردەی خەلكی بەسرەیە وكۆنەبەعسیە(عزو عامل) بەناوی مفید دیارە نوزاد كورێكی پاك و دلسۆزەو شارەزایە لەبواری كارەكەیداو تەنیا لەبەر ئەوەی لەپرۆژەی پاككرنەوەی شار گەندەڵی ناكات و پاككردنەوەی شار دراوە بەزاوایەكی مدیربلدیە نوزادیان دەركردو ئەو عەرەبە هاوردەیە كرایە جێگری شارەوانی . ڕێژەی دامەزراندنی كورد گەیشتە 45% لەكاتێكدا پێش پرۆسە 5% بوو بەڵام لەسایەی سەر كۆنە بەعسیەكەی مرەشەحی مەڵبەندەوە دوای 3 وەجبەی دامەزراندن ئێستا لەدابەزیندایە بۆ 30% و بەرەو خوار , سەرجەم ئەو پرۆژانەی ئەكرێ پرۆژەی ساڵانی ڕابوردووە لەبەرنامەدابووەپێش كۆنەبەعسیەكان ئێستا خۆیان كردۆتە خاوەنی . هەندێ ئەندازیاری كورد ئیستیقالەیان داوە لەداخی كۆنە بەعسیەكان و ئەوانەی تریش بێزارن ئەم كارانەو دەیان كاری خەراپەی تریان لەبەر چاوە ئەگەر چارەسەری نەكەن ناچارین ئەوانەی دورو نزیك پەیوەندیان بەو پرۆسەیەوە هەیە بە بەڵگەوە ناویان بڵاو بكەینەوە و ڕیسوایان بكەین و هەرچەند خەڵكی هوشیاری كەركوك ئەو ڕاستیانە باش دەزانن وئاگاداری پارێزگاریش دەكەین خۆی چارەسەری بكات با زیاتر تەشەنە نەكات و باش بزانێ كە خەڵك هوشیارە ئەزانن چی دەكات و ئەو كورسیە موڵكی مییللەتە نەك كەسێكی دیاری كراو و زۆركەسی تریشی لێبووە , ئەگەر ئەڵێ وانیە بابەیەك ووشە وەڵام بداتەوە بەلكو ئەمانەو دەیان بەڵگەی ترمان لەژێر دەستە بۆی بڵاو بكەینەوە تاكو بزانێ خۆی كێیەو كێشی لەدەورە بەرەكوێ دەڕوات بەدەیان ناحەزی لەسەنگەردان بۆی ئەگەر وابڕوا چارەنوسی لەوانەی پێش خۆی خەراپتر دەبێ .

فەرمانبەرێكی كەركوك
2-10-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە