(ئەشهەدوو مابیلا (چاوگێر)سایتى درۆكانى مەلا بەختیارە)!!
Saturday, 28/02/2009, 12:00
پاش بڵاوبونەوەى ئەو بابەتەى لەژێر ناونیشانى (چاودێر سایتى درۆكانى مەلا بەختیار) لە ماڵپەرى راستیەكان لە (كوردستانپۆست)دا كە باس لە جێبەجێكردنى پرۆژەكانى شارى سلێمانى ئەكات وە سایتى چاو گێَر لەداخى كاك عومەرى سەید على كە ئەیەوێت بەدرۆى خاتەوە هەواڵەكەى وا بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەماوەى تەنها (3) سێ ساڵدا لە شارى سلێمانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (400) پرۆژەیان لە 100% تەواو كردووە لە كۆى (1036) پرۆژەى ئەنجەومەنى پارێزگاى سلێمانى !!
من تەنها سەرنجێكم هەبوو كە خوێنەرانى بەرێزى كوردستانپۆست وهاوڵاتیانى شارى سلێمانى خۆشەویستى لێ ئاگادار بكەمەوە بۆ زیاتر بەدرۆ خستنەوەى ئەو سایتە درۆزنەى مەلا بەختیار ,ئەویش ئەوە باوە لە ناو خەڵكى سلێمانیدا ئەگەر كەسیك فشەیەك یاخود درۆیەكى گەورە بكات وە ئیتر مەجالى تیانەبێت و نەچێت بە عەقڵا پێ ئەڵێن (خواو بێ عەبە ئەمیاوینێ)یاخود (مام ساڵح زۆرنیە)!
جا بەراستى هەقى خۆیەتى ئێمەش هەموو پێكەوە بڵێن خواو بێ مەلا زۆر نیە !! چونكە بەرێزان ئەگەر لەماوە (3)سێ ساڵدا لە سلێمانیدا (400) پرۆژەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە 100% تەواوى كردبێت ,بیرى لێ بكەنەوە ئەبێت یەك پرۆژە لەماوەى چەند رۆژومانگ وساڵدا تەواو بوبێت ؟؟؟؟
ساڵێَك (366) رۆژە وە ئەو سێ ساڵە ئەكاتە (1098) رۆژ وە ئەگەر ئەو (400) پرۆژەیە كە لە 100% تەواوە بووە كەواتە لەماوەى (1098) رۆژەدا تەواوبووە !!
باشە ئەم 1098 رۆژە تقسیم 400 پرۆژە یەكسانە بە (2.74) رۆژ, كەواتە بەرێزان هەر پرۆژەیەك لە سلێمانى بە قودرەتى قادر لەماوەى (2)رۆژو نیو زیاتر تەواوە بووە ئیتر منیش و ئێوەش پێكەوە چون نەڵێین (ئەشهەدوو مابیلا (چاوگێر)سایتى درۆكانى مەلا بەختیارە)!!
والسلام على من اتبع الهدى
هاوڵاتیەكى سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست