بۆ کۆڕەو
Saturday, 28/12/2013, 12:00
1810 بینراوە
ئەمرۆ پشووم
وەك هەناسەی کۆڕەو تەنگە.
خەونم خلیسکو قوڕاوی
بەپێی هیچیان ناکا.
رٶحم وەك دڵۆپە باران
بە لاجانگی نێرگزێکەوە
پلووسکەی بەستووە.
چاوم لەوێ
بەئەگریجەی ئازارێکەوە بە جێما،
دڵم
لەژێر پێی خەمێکی ئەنگوستە چاو.
خەیاڵم لەو ڕۆژەوە
بەلایلایەی دەنگێکەوە شەقار شەقار.
وای لەمنێ
لە خۆم هەناسە سوار
لە کورد غەریب و بێکەس و قەلەندەرێ .
کەژال عەلی
بۆیادی کۆڕەوەکەی ساڵی (١٩٩١) نووسراوە