کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار له‌ هۆڵه‌ندا‌یه ‌و به‌ ته‌له‌فۆن ده‌پارێنه‌وه‌ تا خه‌ڵک بچێت بۆ کۆڕه‌که‌ی

Saturday, 03/10/2009, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ ئه‌مسته‌ردام
مه‌لا به‌ختیار له‌ هۆڵه‌نده‌یه ‌و به‌یانی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 4/10/2009 ، له‌شاری ڕۆته‌ردام کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕێکخراوه‌ به‌ ناودیموکراتیه‌کان ڕێک ده‌خات که‌ له‌ ته‌واوی ئه‌وروپاوه؛ که‌ ته‌نها‌ 70 که‌سیان به‌ ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌وه‌ بۆ کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌عوه‌ت کراون تا هۆله‌که‌ی پێ پڕبکه‌نه‌وه‌ . شایانی باسه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌ویش له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا که‌س نه‌چێت و بۆ دڵنیایی به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان به‌ ده‌یان که‌سه‌وه‌ کردوه ‌و پاڕاونه‌ته‌وه‌ تا بێن هاوبه‌شی ئه‌و کۆڕه‌ی مه‌لا‌ به‌ختیار بکه‌ن به‌ خه‌ڵكیان وتوه‌ مه‌لا به‌ختیار وه‌ک نوێنه‌ری لیستی بنه‌ماڵه‌ی کوردستانی له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌کان قسه‌تان بۆ ئه‌کات، ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ڕه‌زامه‌ندیان پیشان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ کۆڕه‌که‌ی، بریتین له‌ که‌سانێکی ئاستنزمی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی ، که‌ هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ جۆره‌ بۆنانه‌ وه‌ک بوکه‌ سه‌ماکه‌ره‌ هه‌ڵیان ده‌سووڕێنن. بۆ بینینی ئاگادارییه‌که‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/kori_mela.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە