٣١ ی ئاب ڕۆژی تاوانەکانی بارزانی و ٣٠ی ئاب ڕۆژی جیهانی سەرنگومکراوان
Friday, 31/08/2012, 12:00
٣١ی ئاب ئه‌و ڕۆژه‌یه که سه‌ده‌ها مرۆڤی کوردستانی تیا کرایه سوته‌مه‌نی ماشێنی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له دژی یه‌ک، هەروەها به دڕندانه‌ترین شێوه له یه‌کتریان کوشت و چه‌نده‌ها مرۆڤی کوردستانیان تیرۆر و سه‌رنگووم کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربه‌لایە‌نه‌که‌ی تربوون یان به هه‌ربیا نویه‌ک بێت هه‌ڵخه‌ڵه تینرابوون و کردیاننە قوربانی لە پێناو خۆپەرستی و شەڕی دەسەڵات و خیانەتەکانیاندا....؟؟
ئه‌ومرۆڤانه چوونه پاڵ کاروانی سه‌د هه‌زاری قوربانیانی سیاسه‌تی هه‌ڵه و تاوانەکانی بارزانی و تاڵه‌بانی وەک بەشێک لەلووتکەی تاوانەکانیان....!؟
ئەم تاوانەش وەک هەڵەبخە و ئەنفال بە هاوکاری بەعس کرا، بەڵام جیاوازی تاوان و خیانەتی ٣١ ئاب و هەڵەبجە و ئەنفال لەوەدایە کە ٣١ ئاب مەسعود بارزانی دەستی بەعسی سەدامی دیکتاتۆری گرت و هێنایەوە هەولێری پایتەخت، بەڵام لە تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفالدا بە هێنانی ئێران بەهانەیان دایە دەست سەدامی دیکتاتۆر، تا بە چەکی کیمیایی هێرش بکاتە سەر خەڵکی سڤیل و سەدەها هەزار کەس بوونە قوربانی....!!
که‌س و کاری قوربانی یه‌کانی شه‌ڕی خۆپەرستی و ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی وبارزانی تا ئێستا بێهوده چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌کانیانن که بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی خێزان و که‌س و کاریان ....! بەڵام هیچکام لە بارزانی و تاڵەبانی خۆیان بە بەرپرس نازانن لە ئاست ئەو تاوانانە و قوربانیەکاندا...!!؟؟
بەڵام ئەوان گەر تۆزێک ئەخلاقی سیاسی و ڕەوشتی کۆمەڵایەتیان هەبوایە، ئەوا دەمێک بوو لەسەر ئەو تاوانانە گۆڕەپانی سیاسی کوردستانیان چٶڵ دەکرد و سەری لووتی خۆیان ڕەشدەکرد... ؟؟
که‌س و کارومنداڵانی بێ باوک کراو و ژنانی بێ پێاوکراوی سەرنگومکراوەکانی ٣١ ی ئاب ١٦ساڵه چاوه‌ڕوانی ئازیزانیانن کە بگەڕێنەوە باوەشی خێزانەکانیان! بەڵام بارزانی و تاڵه‌بانی مێش میوانیان نیه و خۆیان ناکەنە بەر بەپرسی ئه‌و تاوانه و وا ده‌زانن که که‌س و کارەکانیان له بیریان کردوون؟
ئاخر مرۆڤ گەر تۆزێک هەست و نەست و ڕەوشتی مرۆڤانەی هەبێت چۆن کەسوکار و ئازیزانی خۆی لە بیر دەکات....؟
بەڵام بارزانی و تالەبانی و تاوانباران و جەلادەکانی دەوریان دەمێکە ئەو ڕەوشتە بەرزە مرۆڤانەیان لە دەستداوە لە پێناو دەسەڵات و سەرمایەدا، هەروەها لە ماوەی ٢٢ ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی سیاسیشیاندا لە کەسایەتی کورددا هەوڵی نەهێشتنی ڕەوشتە بەرزە مرۆڤانەکانیان داوە وەک ڕاست گۆیی و پاکی و دەستپاکی و قوربانیدان لە پێناو خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و سەربەخۆیی و ئازادی بۆ هەمواندا ...؟؟
تا ئاستێکی زۆر سەرکەوتووبوون و توانیویانە ڕاستەوخۆ زۆر کەسی ئاسایی و قەڵەمی خۆفرۆش و نووسەر و هونەرمەندانی دەربار دروستبکەن، کە کردوویانن بە ڕووکەش و بەرگێکی خوان بۆ خۆیان، تا نەوەی نوێ و خەڵک ناوەرۆکی پڕدرۆ و پیس و بۆگەن و دیکتاتۆر و پڕتاوانکارییان نەبینن...؟
ئەوان دەمێکە دەروونیان تێک شکاوە و زەلیلی دەستی داگیرکەران و ڕژێمە دیکتاتۆر و سەرکوتکەرەکانی عێراق و دراوسێکان بوون، بۆیە لەو ڕەوشتە نێگەتیفە سیاسیە زیاتر هیچ ڕەوشتێکی خوان و مرۆڤانە نابەخشنە کۆمەڵگا و ئەندامانی پارتەکانیان ...!؟
هه‌موو ساڵێک له 30 ی ئابدا که ڕۆژی جیهانی سه‌رنگومراوه‌کانه یادی ئه‌و مرۆڤانه ده‌کرێته‌وه که به بێ وویست و ئیراده‌ی خۆیان سه‌رنگومکراون و خراونه‌ته زیندنانی نهێنی یه‌وه یان تیرۆرکراون له لایه‌ن رژێمه تۆتالیتاری و نادیموکراتی یه‌کانه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وکاره نامرۆڤانه‌وە که‌س و کار و پارێزه‌ره کانیان هیج هه‌واڵێکیان نازانن و له سۆراخی هه‌واڵیاندان بەردەوام ....!؟
Federacin Latinoamericana de Asociaciones de Familiares de Detenidos-Desaparecidos (FEDEFAM)
ئه‌م ڕێکخراوه له کۆستاریکا ساڵی 1981 دروست بووه و له ئه‌مریکای لاتین چالاکانه کارده‌کات ...!
ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه پارێزگاریکردنه له مافه‌کانی مرۆڤ له دژی وونکردن و ڕفاندن و سه‌رنگومکردن به هه‌ربیانوویه‌که‌وه بێت له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا. لەکوردستانیش دەتوانرێت ڕێکخراوێکی وا دروست بکرێت و لە پێناو هەمان ئامانجدا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە جیهانیەدا پەیوەندی بکات...؟
٣٠ی ئاب ڕۆژی جیهانی سه‌رنگومکراوان ده‌کرێت له کوردستانیش بکرێته ڕۆژێک بۆ سه‌ره‌کۆنه و وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی که له 31 ی ئاب دا وه‌ک لووتکه‌ی تاوانی گه‌وره‌ی شه‌ڕی خوێناوی ناسراو به " شه‌ڕی ناوخۆ" کەکردیان به‌رامبه‌ربه خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان و له پێناو چه‌ند دروشم و ئامانجێکی درۆینه‌دا چەندەها گەنج و خەڵکیان دا به کووشتن و سه‌رنگومکردن ....!
ئه‌رکی قوربانیانی شه‌ڕه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و 31 ی ئابن که داوای یاسایی له‌سه‌ریان تۆماربکه‌ن وه‌ک لێپرسراوی سه‌ره‌کی له ئەنجامدانی ئەو هەموو تاوانانە کە بەرامبەریان کراوە و بەردەوام دەکرێن لە دژی دەنگە ئازاد و ئازا و ناڕازی یەکان لە دژی سیاسەتی هەڵە و پڕ تاوانیان....؟
هەر کاتێک دەسەڵات و دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و شارستانی هەبوون ئەوا ئەوکاتە دەکرێت وەک دوو تاوانباری سه‌ره‌کی ڕووبه‌ڕووی دادگا بکرێنه‌وه...!!؟؟
١٧ی شوباتی ٢٠١١ هەوڵێک بوو بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە ناشەرعی و سەرکوتکەر و گەندەڵ و پڕ تاوانە، بەڵام لە ١٩ی نیساندا جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی بەعس ئاسای خۆیان پیشانداینەوە و بۆ کپکردنی دەنگی ئازادیخوازان خۆپیشاندەرانیان بە دڕندنانەترین شێوە سەرکوتکرد....!!؟؟
سه‌رشۆڕی بۆ تاوانبارانی 31 ی ئا ب و سەرکوتکەرانی دەنگی ئازادی لە ١٩ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ دا
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بۆ سه ر‌نگومکراو و کەس و کارەکانیان
تێبینی/ کلیکی ئمە لینکانە بکەن بۆ بیستن و بینینی بەشێک لە تاوانەکانی شەڕی خۆپەرستانەی تاڵەبانی و بارزانی و ٣١ی ئاب.
گوێبیستی یەکێتی و تاڵەبانی بن ئەو کاتە چی بە پارتی دەڵێن، هەروەها ئەوکاتە چەند درۆی شاخداریش دەکەن تا ڕۆڵەی خەڵک و پێشمەرگە بکەنە قوربانی سیاسەتی گڵاو پڕخیانەتکاری خۆیان! بەمەش بارزانی و تاڵەبانی تاوانێکی گەورەیان لە میژوودا تۆمارکرد بەهاوکاری دوژمنان....!
http://www.youtube.com/watch?v=ztkav8YFLLw&feature=related حەمەی حاجی مەحمود دوای تاوانی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ چۆن باسی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەکات...؟
http://www.youtube.com/watch?v=XNeczzpz14s&feature=related http://www.youtube.com/watch?v=lNCTUYhEKi4&feature=relmfu دکتۆر مەحمود دوای ٣١ ی ئابی ١٩٩٦چۆن باسی مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد دەکات...؟
http://www.youtube.com/watch?v=U2-qsgj-1VA&feature=relmfu
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست