کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاوە گەرمیبانى نوێنەرى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەسەر سندوقەكان دەسیتگیر كرا

Saturday, 04/12/2010, 12:00


"هێزكانى پۆلیسى كەلار بەعس ئاسا كەوتنە گیانم دەستگیریان كردم"
بەهۆی دەربڕینى ناڕەزایی بەو پێشێلكارییانەى لە پرۆسەى دەنگدان لە كەلار كرا،نوێنەرى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر و دواتر ئازاد دەكرێت.
سەر لەبەیانى دوێنى لەكاتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدان لە قوتابخانەى لەیلا قاسم لە گەرمیان،بەهۆی دەربڕینى ناڕەزایی بەو "خروقاتانە"ى كە ئەنجامدراو نوێنەرى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەوبكەیە ،كاوە گەرمیانى دەستگیركراو پاش ماوەیەك ئازادكرا.
كاوە گەرمیانى كە لەهەمانكاتدا وەك پەیامنێری ئاوێنە لە شوێنەكە ئامادەبوو،لە لێدوانێكدا بۆ سایتى ئاوێنە وتى"یەكێك لەو خروقانانە ئەوە بوو كە هەر كەسێك پشتگیرییەكى پەروەردەو قوتابخانەكانى پێبوایە دەهات دەنگى دەدا بەجۆرێك ،هەر بۆیە چەندین جار بەرپرسی بنكەكەم ئاگادار كردەوە كە قەرەباڵغى دروست نەبێت بە شێوەى یاسایی دەنگ بدرێت.تا دواتر بووە دەمەقاڵێ و لەلایەن جێگری لقی كەلارى یەكێتى مامۆستایان،ئەحمەد سابیر تۆمەتى ئەوەم لێدرا كە باجەكەى من وەك نوێنەرى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى ساختەیەو پۆلسەمكانى ئاگادار كردەوە".
وتیشی"دواتر هێزكانى پۆلیسى كەلار بەعس ئاسا كەوتنە گیانم و مامەڵەیان لەگەڵكردم ودەستگیریان كردم بە شێوەیەكى ناشیرین رەوانەى بنكەى پۆلیسی كەلاریان كردم،بەڵام دواتر لە بنكەى پۆلیسى پاش داواى لێبوردن ئازدیان كردم.
ئاماژەى بەوەشدا من لەو تۆمەت و ناوزراندانەى ئەحمەد سابیر خۆش نابم و سكاڵاى لەسەر تۆمار دەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە