روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کوردستانپۆست
Thursday, 23/12/2010, 12:00
من وه‌کو په‌یامنێری کوردستانپۆست و دانیشتووی هه‌ولێر و کارکردنم له‌ده‌زگایه‌کی سه‌ر به (xxx)، ده‌مه‌وێت به‌م کورته روونکردنه‌وه‌یه ئاگادارتان بکه‌مه‌وه، که ده‌زگای پاراستن و پیاوه به‌کرێگیراوه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه، بۆ نه‌هێشتنی ئیعتیبار و متمانه‌ی کوردستانپۆست له‌لای خه‌ڵکی کوردستان، که ئه‌مڕۆ کوردستانپۆست بۆته سه‌رچاوه و خۆشه‌ویستیی خه‌ڵکی کوردستان، به‌راده‌یه‌ک هه‌ر وشه و نووسینێک تێیدا بڵاوده‌کرێته‌وه ده‌ماو ده‌م بۆ یه‌کتری ده‌گوێزنه‌وه، بۆیه ئیستا ده‌زگای پاراستن، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئیعتبار و خۆشه‌ویستییه، دێن هه‌واڵی دروستکراو داده‌ڕێژن و بۆ کوردستانپۆستی ده‌نێرن، تا به‌مه هه‌واڵه راسته‌کانیش بخه‌نه بکه‌ونه ژێر گومانه‌وه و خه‌ڵکی به گومانه‌وه تێی بڕوانێت. دوای ئه‌وه هه‌ر خۆیان رایده‌گه‌یه‌نن که‌وا فڵانه هه‌واڵیان بۆ کوردستانپۆست ناردووه.
بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه به براده‌ران و به‌ڕیوه‌به‌ری کوردستانپۆست رابگه‌یه‌نم، که ئه‌مڕۆ له شوێنێکه‌وه په‌یوه‌ندییان پیوهکردم، که‌وا هه‌واڵێک به‌ڕێوه‌یه له‌سه‌ر سه‌فین دزه‌یی بۆ کوردستانپۆستی ده‌نێرن، ئاگاداریان کردمه‌وه که منیش به‌یناو به‌ین سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه‌م، تا راستیی و دروستی ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی نووسیوه، بزانم راسته یان نا؟
به‌ڕێزان.
ده‌زگای پاراستن، گروپێکی تایبه‌تییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داناوه، ته‌نها کاریان ئه‌وه‌یه که به دروستکردنی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌وه خه‌ریک بن، بۆیه من داوا ده‌که‌م، که چیدی کوردستانپۆست هیچ هه‌واڵێک راسته‌وخۆ بڵاونه‌کاته‌وه، تا به‌دواداچوونی له‌سه‌ر نه‌کات، باشتر ئێمه که له کوردستاندا بوونمان هه‌یه، ئه‌و نامه و هه‌واڵانه بۆ ئێمه بنێردرێت، تا خۆمان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌ر که‌سێک هه‌ڵسا به ناردنی هه‌واڵێک و له ئیمه‌یلێکی نادیاره‌وه، یه‌کسه‌ر نووسینه‌که‌ی بڵاومه‌که‌نه‌وه.
تکا له براده‌رانی کوردستانپۆست ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر نووسین و هه‌واڵێکی وایان به‌ده‌ست گه‌یشت ئاگاداربن و بلاوی نه‌که‌نه‌وه. هه‌ر بابه‌تێک له‌سه‌ر سه‌فین دزهییتان بۆ هات بۆ منی بنێرن، تا به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و که‌سه بکه‌م و ئای پی ئهدرێسهکهیم بۆ بنووسن.
له‌گه‌ڵ رێزم
(XXX)
سه‌رنجی کوردستانپۆست.
ئه‌م نامه‌یه بۆ ئیمه‌یلێکی تایبه‌تی کوردستانپۆست هاتووه، به داخه‌وه دره‌نگ نامه‌که‌مان بینی که ته‌ماشامان کرد، ئه‌وه‌ی باسی ده‌کات، بڵاوکرابوویه‌وه، ئیدی یه‌کسه‌ر لامان برد، بابه‌ته‌که‌ش به‌م ناونیشانه‌وه بوو: (له‌كاتی ده‌وامی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، سه‌فین دزه‌یی جه‌ڵده‌ی(دڵ) لیدا!) که که‌سێک به‌ناوی (سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌یی) نووسیوێتیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست