سه‌ركرده‌ى چوار قه‌واره‌كه‌ى لیستى 59 له گه‌ڵ قونسوڵى گشتى ئه‌مریكا و به‌رپرسى تیمى ئاوه‌دان كردنه‌وه له قونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا
Thursday, 16/07/2009, 12:00
پاش نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌روارى 16/7/2009 ..سه‌ركرده‌ى هه‌ر چوار قه‌واره‌ى هاوپه‌یمان له لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازیدا به‌رێزان مامۆستا سه‌لاح ا‌لدین محمد بهاو ا‌لدین وكاك محمدى حاجى محمود سكرتێرى حزبى سوسیالیستى دیموكارتى كوردستان ومامۆستا على باپیر وكاك قادر عزیز له نیوه‌ڕۆ خوانێكدا له ئوتێلى شیراتۆنى هه‌ولێر كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى قونسوڵگه‌رى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان كه پێك هاتبوو له به‌رێز ئه‌ندرۆ سن‌و قونسوڵى گشتى ئه‌مریكا وبه‌رێز مارشا به‌رپرسى تیمى ئاوه‌دان كردنه‌وه له قونێوڵخانه‌ى ئه‌مریكا .
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بارودۆخى سیاسی هه‌رێم وعێراق وناوچه‌كه‌یان باس كرد وپرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وسه‌رخستنى وچۆنیه‌تى پاراستنى پرۆسه‌كه له‌خروقات وپێشێلكارى یاسایى ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو ..
وه‌فدى ئه‌مریكى به بایه‌خه‌وه سه‌یرى پێكهاته وبه‌رنامه‌ى هه‌لڕَبژاردنى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى ژماره(59) كرد وئومێدى سه‌ركه‌وتنى پرسه‌كه‌ى خواست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست