مه‌ته‌ڵی پێنجه‌م (ژن به‌پیاو، دیل به‌دیل)
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
خه‌ڵاتی ئه‌م جاره‌مان بریتیه له ئامێری ته‌له‌فیزێۆنی جۆری (3D) ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی نیگا‌و وێنه‌ی بێگه‌رد ببینی ، ئه‌وا پیوسته چاویلکه‌ی تایبه‌ت به‌کاربێنێ، بۆ ئه‌مه‌ش براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه ئه‌توانێ ئه‌م جۆره چاویلکه‌یه لای هه‌ریه‌ك له‌مه‌لا به‌ختیار و مه‌حمود سه‌نگاوی به‌قه‌رز وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوانه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووز و له‌قرچه‌ی گه‌رمادا له کونی ژووره‌وه له‌چاوی ئه‌که‌ن، زۆر وایان ئه‌زانی چاویلکه‌ی له‌حیمه.
براوه‌ش گه‌ر له هه‌ولێری خۆشه‌یست بوو، تکایه سه‌ردانی فازل میرانی بکات بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که، تکایه گه‌ر ووتی وه‌ره بۆ مه‌زره‌عه‌که، باشتره یه‌کێك له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ریت تا نه‌که‌ویته ته‌ڵه‌ی سمێڵ بویاخکراوێکی ئه‌م داوێنپیسه‌وه.
بۆ ئه‌وانه‌ی سلێمانی هه‌میشه زیندوون، تکایه سه‌ردانی قاله‌ی حه‌مه جان بکه، گه‌ر ووتی وه‌ره بۆ خانوه‌کانی (کانی کورده) خه‌ڵاته‌که‌ت وه‌ربگره، ئه‌وا ئامان ، یان نه‌چی و ده‌ستی لێ بشۆ، وه یان به‌ته‌نیا نه‌چی، ئه‌گینا تووشی ته‌له‌ف ئه‌بی، با وه‌ك ئه‌و خانمه به‌ڕێزه‌ی خانه‌قینت لێ نه‌یه‌ت.
مه‌ته‌ڵه‌که‌ش ئا ئه‌مه‌یه:
ناوی ئه‌و که‌سه بزانه که له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا، له‌گه‌ڵ داده هێرۆ له‌یه‌ك ئوتۆمبێلدا ڕه‌وانه‌ی سلێمانیان کردنه‌وه، به‌رانبه‌ر ئه‌و چه‌ند جامانه سووره‌ی، که له شه‌ڕه‌کانی پێنجویندا گیرابوون.
هه‌ر بۆ به‌رچاو ڕۆشنی: ئه‌م کابرایه ڕه‌فیق ته‌له‌به‌ی سه‌رۆکی ئێستای که‌لاوه‌ی عێراقی عروبه‌یه، ئه‌و سه‌رۆکه‌ی که بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئاماده‌یه کورد (ئاوه و ئاو بیباو و ناوی نه‌مێنێ). جا له‌به‌ر گرانی مه‌ته‌ڵه‌که ئه‌م چه‌ند تاڵه‌ده‌زووه ئه‌خه‌ینه به‌رده‌ستان ، به‌و هیوایه‌ی کورته ڕێگه هه‌ڵبژێرن وخه‌ڵاته‌که‌ت بۆ ببێ.
**************************
پیاوێکی نورانیه و نوێژکه‌ر نییه.
کوڕه مه‌لایه، ئایه‌تول کورسی له‌به‌ر نییه.
پێاوێکی په‌مه‌یی و سه‌رسپیه، ڕاستگۆ نییه.
سه‌ری زله و زیره‌ك نییه.
له ڕه‌شنووسی ده‌ستوردا دژی عه‌ره‌ب نییه.
له‌چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فیزێۆنیدا درۆزنه و مه‌عوسم نییه.
شێتی کورسی قه‌ره‌بووه و شیوعیش نییه.
*********************************
به‌هیوای به‌ختی باش، گه‌ر هه‌بێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست