کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای شه‌ريكی زۆر له‌ نێوان تاڵه‌بانی و مه‌كته‌بی سياسی، كانديدی مه‌كته‌بی سياسی بۆ جيگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دياری كرا

Monday, 09/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سكرتاريه‌تی تاڵه‌بانی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ حاكم قادر‌، تا ئه‌مرۆ ٣ هه‌مين كۆبونه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌گه‌ل مه‌كته‌بی سياسی يه‌كيتی له‌ شاری سليمانی و قه‌لاچوالان تا نووسينی ئه‌م هه‌واله‌ دريژه‌ی هه‌يه‌، بۆ كانديد كردن و دياريكردنی جيگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان !
به‌ پيی سه‌رچاوه‌كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ تاڵه‌بانی فه‌ريدون عه‌بدولقادر ئه‌ندامی مه‌ته‌بی سياسی پيشووتری يه‌كيتی نيشتيمانی ده‌ستنيشان كردووه‌ بۆ جيگری نيچيره‌ڤان بارزانی ، هه‌رچی باڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵە‌ عيماد ئه‌حمه‌د يان كانيد كردووه‌و، باله‌كه‌ی ديكه‌شيان حاكم قادر حه‌مه‌جانيان كانيد كردووه‌، تا نووسينی ئه‌م هه‌واڵه‌ تاله‌بانی سووره‌ له‌سه‌ر كانديد كردنی فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر بۆ ئه‌و پۆسته‌، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ، هه‌رچی مه‌سعود بارزانی و پارتيشه‌ به‌ فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر رازين، تاوه‌كو حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌ هيرۆ ی هاوسه‌ری جه‌لاليشه‌وه‌، به‌لام زۆربه‌يان به‌ دانانی عيماد ئه‌حمه‌د نارازین، چونكه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ كابينه‌كه‌ی پيشووتردا، له‌به‌رده‌م نيچيره‌ڤان هه‌يبه‌ت و شكۆيه‌كی نه‌بووه‌!
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌ كه‌ هه‌موو مه‌كته‌بی سياسی جگه‌ له‌ عومه‌ر فه‌تاح و هيرۆ داوای كانديد كردنی كۆسره‌ت ره‌سوليان كردووه‌ بۆ جيگری سه‌رۆكی هه‌ريم، به‌رامبه‌ر به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ لايه‌ن پارتیيه‌وه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌كيی ديكه‌ش نزيك له‌ مه‌لابه‌ختيار‌ ئه‌وه‌يان دركاندووه‌، کە مه‌كته‌بی سياسی برياری داوه‌ گه‌ر تاله‌بانی سووربێت له‌سه‌ر كانديدكردنی فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر ئه‌وا هه‌لويستی خۆيان راده‌گه‌يه‌ننن دژی تاله‌بانی، به‌لام سه‌رچاوه‌يەك له‌ كاتی نووسنی ئه‌م هه‌واله‌ ئه‌وه‌ی پيراگه‌ياندين له‌ زاری ئاوات عومه‌ر پاسه‌وانی تايبه‌تی تاله‌بانی ‌، كه‌ دوای مشتومرێكی زۆر تاله‌بانی رازی بوو به‌ كانديد كردنی حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌ جيگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی كابينه‌كه‌ی له‌ يه‌كيتی وه‌رگرته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە