کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بەرزانی خەڵەفاوە **

Saturday, 26/02/2011, 12:00


بێ دوو دڵی و بە ڕشكاوی یەوە دەیڵێم مەسعود بەرزانی سەد لە سەد خەڵەفاوە.خەڵكینە ئەم گێلە پیاوە خەیاڵپڵاوانە بیرئەكاتەوە و وادەزانێ ئەو دەنگانەی كە لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا خۆی و پارتەكەی بە دەستیان ھێناوە ڕاستین و گەلی كوردستان ئاگای لەو لۆری یە بارھەڵگرانە نەبووە كە بە تەن كارتی دەنگدانی ساختەی ئامەدەكراو و واژووكراویان ھێناوەتە شارو شارۆچكەكانەوە و بە نھێنی و بە سەرپەرشتی دەزگا بەدناوەكەی پاراستن تێكەڵ بە سندوقەكانی دەنگدان كراون.
خەڵەفاویشە لەبەر ئەوەی ماتماتیك و ژمارەكانیشی بیرچۆتەوە،یان خۆی لە بنەڕەتدا كەسێكی نەخوێندەوار و زەینكوێرە لەبری (5000000)یان(500000)دەڵێ(50000)كورد ئەگەر منیان نەوێت و بە من ڕازی نەبن وەەك سەرۆكی ھەرێم ئەوا دەست لەكار دەكێشمەوە،لێرەدا گێلەپیاو سفرێك یان دووانی لەبیر ئەچێ و پێنج ملیۆن یان پێنج سەد ھەزار بە پەنجا ھەزار دەخوێنێتەوە.
ھەی گێلە پیاوە سەرسوورەكە تەنھا لە سلێمانی زیاتر لە پەنجا ھەزارەكەی تۆ دەیڵێی ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و ڕاپەڕیون لە دژی تۆ،ئەمە جگە لە شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان،خۆ ناشێ حاشا لە(500000)لە دەنگدەرانی گۆڕان بكەی كە لە ھەڵبژاردندا دەنگیان بۆ دا،ئێستاش جگە لە بنەماڵەكەت تێكڕای گەلی كوردستان لێت ناڕازی یە و نەك ھەر تۆیان ناوێت بەڵكو پێشت دەڵێن تۆ بێگانە و تۆ دوژمنیت برۆ و كوردستان بۆ گەلی كورد جێ بھێڵە.
پێش دەچێت ئەم گێلە پیاوە سەر سوورە مەبەستی پەنجا ھەزار كەس بێت لە بنەماڵەكەی خۆی ،خۆ ئەگەر وابێت ڕاست دەكات چونكە تكڕای ژمارەی تاكەكانی بنەماڵەكەی بە پیاو و ژن و منداڵ و تەنانەت ئاژەڵەكانیشیان پەنجا ھەزار نابن.پێشی وایە گەلی ھۆشیار و ڕاپەریو گێلن و ئاگایان لە ئامانجی چوونە دەرەوەكەی نی یە و تەنھا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی(ئینتەرناشیوناڵ جاش)كوردستانی بەجێ ھێشتووە،بەڵام لە ڕاستی دا ھۆی چوونە دەرەوەكەی بۆ داواكردن و نیشتەجێبوون بووە لە یەكێ لە ووڵاتانی ئەوروپا ئەمەش دوای وەدەرنانی لە لایەن گەلەوە،ھەروەھا بۆ فریاكەوتن و تاووتوێكردنی پارە و ئاڵتونی دزراو لە گەل كە لە بانقەكانی دەرەوەدا دایان ناوە و گۆڕینی ناو و ژمارەی تایبەتیان لەو بانقانەدا و كردنیان بە ناوی بەكرێگیراوە نەناسراوەكانی خۆیان بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بەدواداچوونیان لەسەر نەكرێ و بلۆك نەكرێن و ئەو پارانە نەگەڕێندرێتەوە بۆ بانقەكانی ژێر دەسەڵاتی گەلی دوای ڕاپەڕینی حەڤدەی شوباتی پیرۆز،ئەمەش بە دەستپێشخەری و سوود وەرگرتن لە بەسەرھاتەكانی ھەر دوو دیكتاتۆری میسر و توونس كە دوای ڕاپەڕین پارەكانیان لە ھەموو بانقەكانی جیھاندا بلۆك كرا.



/ھۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە