جهلال چەترى كێ یە ؟
Monday, 23/03/2009, 12:00
1928 بینراوە
چاودێرێك
ئەگەر رۆژگارێك جهلال كردبێتە پاڵەوانى نەتەوەیی ئەوە قارەمانیەتى و گیان فیدایی رۆڵە بەئەمەكەكانى گەلەكەمان بوو ، ئەوە ئەو یەكیەتیە بوو كە سروودى نەسرەوتن تا سەركەوتنى ئەووتەوە ، ئەوە رێكخراوى كۆمەڵە بێ وێنە و كەم وێنەكەى ناو قاڵبووى خەباتى شۆڕشگێرانەى كوردستان بوو كە مامە و یەكیەتى بە ئازادى و بە رزگاركردنى زۆربەى هەرە زۆرى شاروشارۆچكەكانى كوردستان شادكرد، ئەوە ئەو پرنسیپ و ئەخلاقە شۆرشگێرانەى پێشمەرگە و راپەڕیوانى گەلەكەمان بوو كە یەكیەتى و مامەى گەیاندە لووتكەى دەسەڵات و كردیە چەترى هەموو لایەك ! بەڵام بە تێپەڕبوونى كات و كاڵكردنەوەى گیانى شۆرشگێرانەو دەركەوتنى بەرژەوەندى تایبەتى و خۆپەرستى و كاركردنى مامە و بنەماڵەكەی و بەتایبەتى هێرۆى خێزانى و دەست وەردانى لەكاروبارەكانى ناو یەكیەتى و دەركەوتنى وەك سێبەر لە سەرجەم كایەكانى ژیانى حزب و حكومى دا ، شانبەشانى جهلال كەوتنە قۆرخكردنى شادەمارى ئابوورى و بازرگانى كوردستان و تەرخانكردنى دەزگا ئیعلامى و رێكخراوە پیشەیەكان و رێكخستنەكان لەگەڵ بەخشینەوەى داهاتى یەكیەتى بۆ بەرژەوەندى بنەماڵەكەى و بەهێزكردنى پێگەى خۆى و كڕینى چەندین كەس و پلەپێدانى چەندانى تر بە ناشەرعى هەربۆ ئەوەى كە نەیارو ئەوانەى لە قسەى دانین دووریان بخاتەوە یا بیان كات بەكەمایەتى ! ئێستا بارودۆخى یەكیەتى گەیشتۆتە قۆناغێك كەمەترسی هەڵوەشان و لەتبوونى لێ دەكرێ لەبرى ئەوەى بیرێكى جدى لەو بارودۆخەبكەنەوەو جهلال بانگهێشتى كۆبوونەوەیەكى فراوانى كادیرە پێشكەوتوەكانى لێ بكرێ و سنوورێك بۆ ئەو بێ سەرووبەریەى ناو یەكیەتى دابنرێ كە لەسایەى جهلال و بنەماڵە مشەخۆرەكەیەوە هاتۆتە ئاراوە ، هەندێك لەهاو بۆچوونەكانى و ئەوانەى ئایندەى خۆیان بە ئەو بنەماڵەیەوە بەستۆتەوە و گرەوى لەسەر دەكەن لە شێوەى ( د. بەرهەمى زمان لووسی فێڵاوى و ئەرسەلانە داوێن پیس و گڕوێكە و مەلا فشەكەرە لگاوچیەكەو ئازادە علوجە مێباز و رورەشەكە و فوأد معسومى پەمەیی و مەرامى كەر و براى د. خدرى دیكتاتۆرەكەى كۆیە و لە خوارتریش حەمەى حەمە سعید و بارزانى ئەحەسمێڵى باوك و خزم جاش و كەسوكار پارتى و شێخ عەلى و حمە وەتمان و حەمە چاوجوان و لەتیف رەشید و شانازە گێل و ئیسلامە سوك و سەلیمەكەى مەڵبەندى زاخۆ كە لە كارەساتى 31ى ئابدا لاى پارتیەكان مایە و وتبووى یەكیەتى قەحبەیە دەڵێن پڕۆژەكەى مام جهلال چارەسەرى كێشەكانە و جهلال چەترە بۆ هەموان بەتایبەتى د. بەرهەم كە هیچ پێگەیەك و رابردوویەكى واى نیە و ژمارەیەك نیە كە حسابى بۆ بكرێ زۆر جەخت لەوەدەكاتەوە و سەرى زمان و بن زمانى جهلال و پرۆژەكەى و چەترەكەیە ؟ ئازادە علوج كە جهلال لە مەرگەكەى گەرایەو مەلا خەریك بوو میراتەكەى دابەش بكات وێنەیەكى قەبارە مام ناوەندى جهلال چاپكرد و لێی نووسی " هەموومان بۆتۆین ، كەتۆ بۆ هەموانى " ئەوەى سەیرە كوتلەكەى جهلال و چێچ وئەسپێیەكانى پاڵتۆكەى هەزاران جار بەگوێی كادرو ئەندامە نەیارەكانى تاڵەبانیان چرپاندوە كە ئەوەى لەگەڵمان نەبێت یەكێتى بۆ ئەو نیە ، ئەوەى نەبێت بەجەلالى نەدەوڵەمەند دەكرێ نە جێگەى دەبێتەوە نە پێگەو پلەى باش وەردەگرێ لەناو یەكێتیدا ! ئەمە ئەو راستیە تاڵەیە كە یەكێتى گەیاندە ئەم رۆژەى ئەمڕۆ ، ئەم راستیەش نەك هەر كادر و ئەندامانى یەكێتى دركیان پێ كردوە بەڵكە خەڵكیش دەیزانێ ، ئەگەر سەرنجێكى سەرپێییانە لە وەزعى ئەم دوو جۆر كادر و پلە دارانەى ناو یەكێتیى بدەین زۆر بە روونى ئەم بابەتە دەبینرێ و پێویستى بە هیچ پاساو و بەڵگە هێنانەوە ناكات ، بۆ نموونە لە نێو ئەندامانى سەركردایەتیدا دەسەڵات و ئیمتیازاتى (خولە سەنگاوى و عارف رۆشدى) بەبەراورد لەگەڵ مامۆستا (جەمالى حاجى محمد كە هەموو گیانى نوقسانە لە سەر یەكێتیی و لێپرسراویەتى مەڵبەندى دەرەوەشیان لێ ستاندەوە و ئاسۆ عەلى كە لەبەر ناعەدالەتى و دیكتاتۆرى ئەرسەلان بایز وازى لە مەكتەب رێكخستن هێنا) ! كامیان زۆرترە ؟ لە ناو لێپرسراوى مەڵبەندەكاندا (بەرزانى ئەحە سمێڵ و حمەى حمە سعید) بەبەراورد لەگەڵ (هەڵو پێنجوینى و مستەفا چاڵاوى) كامیان دەسەڵات و ئیمتازى تەخشان و پەخشانى پارە و دانان و لادانى خەڵك و پۆستە حكومیەكانیان هەیە ؟ ، كارگێرى مەڵبەند هەیە پێش دوو ساڵ بەر لەئیمڕۆ كرێ چى خەڵك بوو كەچى ئێستا جگە لەوەى خانووى بەكرێی هەیە سەیارەیەكى مۆنیكا و نیسان پەترۆلێكیشى هەیە ،ئەوەهەرلەبەر ئەوەى كوتلەى جهلال و پیاوەكانى رەئیان لەسەرى باشە . ئەم دوو سێ نموونەیەم هەر بۆ روونكردنەوە هێناوەتەوە ئەگینا سەدان نموونەى هاوشێوەى ئەم گەندەڵكارى و كوتلەبازیەیى جهلال و پیاوەكانى لە ئارادایە كە چۆن بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات و پۆستەكانییاندا پارەى یەكێتیی دەبەخشنەوە و چۆن بەردەوام لە پڕۆپاگەندەدان دژى ریفۆرم خوازەكانى ناو یەكێتیی و كادرە دڵسۆز و بوێرەكانى ؟ ئێستا دەمەوێت ئەوە لە د. بەرهەم و ئازادە علوج و ئەرسەلان و مەلاى لگاوچى بپرسم ئاخۆ جهلال بۆ هەموانە ؟ ئاخۆ جهلال چەترە بۆ هەموان ؟ یان جهلال بۆ هەندێك و چەترى ئەو هێندە كەمایەتیەیە كە لەگەڵ ئاوابوونى خۆرى جهلال ئەمانیش خۆریان ئاوادەبێت و دواتریش گەل بڕیار لە چارەنووسیان دەدات !