چۆن به‌ره‌و به‌غداد به‌ڕێ بکه‌وین؟
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
تێبینی، ئه‌م ووتاره له‌ته‌وه‌ره‌یه‌کی گۆڤاری نێوه‌ند ژماره‌ی 67 له‌مانگی سێپتێمپهری 2009 له‌گه‌ڵ ئاسۆ عوسمان بڵاو کرایه‌وه.
-1دیاره باس کردن و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چۆنێتی تیمی کورد به‌ره‌و به‌غداد هه‌ندێ ئاڵۆزی و دژواری تێکه‌وتبێ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مین جاره له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی یه‌کێتی وپارتی ، ئه‌مجاره جگه له‌وانیش هێزی نوێ هاته گۆڕه‌پانه‌که‌و ستراتیژی سیاسه‌تی نوێ ئه‌خوڵقێنێ، به‌جۆرێك که ڕه‌نگه دواتر هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ و چاره‌نوساز بکاته‌وه،که‌چه‌ندین ساڵه له‌ئاست به‌رپرسیاریان خۆیانیان لێ شاردۆته‌وه. ئاشکرایه هه‌ر له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق له‌ساڵی 2003 وه، پرسه گرنگ و چاره‌نوسازه‌کان له‌باشترین حه‌ڵه‌تدا ئه‌توانێ بڵێت ههڵپهسێوران ووهیان واده‌ی شێوازی چاره‌سه‌رکردنیان به‌سه‌ر چوه‌و ، پێوستی به‌هێزو که‌سانێکی دیه‌که‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ی بگۆڕن و، چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. ئه‌فسوس هاوپه‌یمانێتی کورد له‌و کاته‌وه تا ئێستا جگه له‌چه‌ند هانگاوێکی سه‌ره‌تایی ، نه‌یان توانیوه وه‌ك پێوست به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکه‌ن . ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێ له‌و هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ی که ده‌نگده‌ری کورد جارێکی تر ناتوانێ متمانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هێزو هاوپه‌یمانێتیانه بدات.وه به‌دیوێکی تردا ده‌نگده‌ری کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 7 هه‌ندێ تۆڵه‌ی له‌و هه‌ڵانه له ده‌سه‌ڵات کردوه که به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك بوون له هه‌ڵه‌کانی کورد له به‌غداد. هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2003 و ده‌ستپێکردن و ده‌ستاو ده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵاتی کاتیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی عێراق له‌لایه‌ن هێزه جیاوازه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی سیاسی(کورد، شیعه،سوننه) ، ئاماژه‌یه‌کی وامان ئه‌داتێ که هاوپه‌یمانێتی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر شیوه‌ی سازان(ته‌وافوق)هه‌مو پۆسته‌کانی هه‌رێم وبهغدادیان دابه‌ش کرد‌و ، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌ست که‌وتانه‌یه کهچنگیان لێی گیر بوو. وه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پۆڵ برێمه‌ری یه‌که‌مین حاکمی مه‌ده‌نی عێراق به‌باشی ئاماژه‌ی پێداون.
دیاره گه‌لی کورد له کاتی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوه، سه‌ره‌تا وه‌ك سیستمی پادشایه‌تی پێك هاتو، هه‌ر له‌و کاته‌وه کورد شوێنی له حکومه‌تانه‌دا هه‌بوه‌و چه‌ندین پله‌و پۆستی گرنگی وه‌رگرتوه،له‌وانه (ئه‌مین زه‌گی به‌گ، ڕه‌شید عالی گه‌یلانی ونوری شاوه‌یس و چه‌ندینی تر‌و له‌پۆستی سه‌ربازی ومه‌ده‌نی بوونیان هه‌بوه. وه ئه‌م بهشداریکردنهشی درێژه ئه‌کێشێت وله‌دوای سیستمی پادشایه‌تی و هاتنی قۆناغێکی نوێ له فه‌رمانڕه‌وایی کۆماری، به‌هامان شێوه کورد به‌شداری پێکراو ، له‌زۆر کاتدا پله‌و پۆستی بۆ دابین کرا، هه‌ر بۆ نمونه(ته‌ها محێدین مه‌عروف، سامان مه‌جید فه‌ره‌ج ودکتۆر ئۆمێد وچه‌ندینی تر.لێ له‌هیچ له‌و کات‌و ساتانه‌دا کورد نه‌یتوانیوه ئه‌و پرسه گرنگ و چاره‌نووسازانه بگه‌یه‌نێته ئاستێکی وا که ، به‌شێوه‌کی فه‌رمی بخرێته نیو ده‌ستووری عێراقی و بچه‌سپێنرێ ونهتوانرێ یاری پێ‌بکرێ.زۆربه‌ی کات ئه‌و ده‌نگه کوردیانه‌ی له‌نێو کابینه جیاوازه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بوون، داواکاریه‌کانیان له‌گه‌ڵ خواستی گه‌له‌که‌یان نه‌بوه. هیچ کات کورد نه‌یویستوه خۆی له‌و ماڵه په‌رت بکاو سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابووری بۆ خۆی فه‌راهه‌م بکا، دیاره به‌بێ ئه‌م جۆره سهربهستیانهش پایه‌کانی فه‌رمان ڕه‌وایی بوونیان نابێ. ڕه‌نگه له‌دانوستانه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حکومه‌ته سه‌نتراڵه‌ی له به‌غدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گشت ووڵاتی کردوه هه‌ندێ جار به‌شێوه‌ی نافه‌رمی وهه‌ندێکی جاری تریش ته‌نها وه‌ك مانۆڕی سیاسی کارتی کورد بڵند کراوه،لێ کورد خۆی نه‌یتوانیوه میکانیزمی به‌دواداچوونی بۆ بکا، وه‌یان ڕه‌نگه ئه‌و خواست وداواکاریانه گۆڕدرابێته سه‌ر چه‌ند ئامانجێکی لاوه‌کی و به‌رژوه‌نده‌ی تابیه‌تی ، که‌له‌گه‌ڵ کرۆك وناوهڕکی مه‌سه‌له چاره‌نوسازه‌کان نه‌بوه.
ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌وانه زۆربه‌ی بۆ بێ ئه‌زموونی کورد بگه‌رێته‌وه له‌شێوازی داکۆکیکردن له‌ڕێگای دانیشتن وکۆبونهوهو دانوستاندنه‌کانه‌وه، وه‌یان ئه‌وانه‌ی بڕایار ده‌ست بون ، ته‌نها ڕای خۆیان به‌سه‌ر تیمی شاندی دانوسهر سه‌پاندبێ وهه‌وڵ نه‌درابێ ئاڵگۆڕ بکرێ له‌سه‌ر بیر‌و ڕا جیاوازه‌کان.
هه‌نووکه هه‌مان سیاسه‌ت له به‌غداد له دوای ساڵی 2003 وه نمایش ئه‌کرێ وهه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌هه‌مان هزری کۆن وبیرکردنه‌وه‌ی پاوانخوازی و مۆنۆپۆڵکردنی ئامرازه‌کانی بڕیاردان و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌رده‌وامن و له‌زۆر کاتدا جگه له‌خۆیان که‌سی تر ڕێی پێنادرێ به‌شداری له‌و بیروبۆچونانهیان بکه‌ن وبڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگ وچارهنووسازهکان بدرێ، ئه‌م جۆره سیاسه‌ت نزیکه‌ی 50 بۆ 60 ساڵێکه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان به‌ڕێوه ئه‌چی وهیچ گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆوه نه بینیوه.
به‌هه‌مان شێوه، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی کورد ڕه‌چاوی کردوه، وای له‌لایه‌نی به‌رابنه‌ر(عه‌ره‌به‌کان) کردوه، که به‌باشی له‌کورد تێبگه‌ن و به‌هه‌مان شێواز‌و ستراتیژ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و، بۆ چه‌ندین جار هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنن، گه‌ر سه‌یری ئه‌و نوشستانه بکه‌ین کورد له‌شه‌ڕی دایه‌لۆگ ودانوستاندنا تووشی هاتوه، ئه‌وا ڕه‌نگه هیچ جیاوازیه‌ك نه‌بینرێ، بۆ نمونه کورد له‌ئازاری 1971، کاتێ ڕژێمی به‌عس واده‌ی دانووستانه‌کانی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ داواکرد که‌درێژ بکرێته‌وه، هه‌مان هه‌ڵه له سهرمادهی 58 که‌دواتر گۆڕدار بۆ 140 دووباره کرایه‌وه ، وه ده‌ره‌نجامی هه‌ردووکیان له‌دژی ئامانجه‌کانی کورد ته‌واو بوو. بۆیه فاکتۆری کات لای سیاسی کورد زۆر گرنگی پێنه‌دراوه‌و پشتگۆێ خراوه.
3 خاڵی سه‌ره‌کی هه‌ن له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا که ڕه‌نگه له‌وه‌و پێش به‌دی نه‌کرابن، بۆیه پێوسته له‌سه‌ر کورد گه‌لێ به‌باشی ڕه‌چاویان بکا ، (یه‌که‌میان) جارێکی تر کورد تووشی به‌تووشی ئه‌و سیستمه تۆتالیتار‌و شمولی و دکتاتۆریانه‌ی جاران نابێته‌وه که هه‌بوون،به‌مانایه‌کی تر، ئه‌و ترسه‌ی دروست کراوه له‌وه‌ی ناوه‌ند ڕه‌نگه ببێته‌وه به‌ترس له‌سه‌ر کورد، ئه‌وا جگه له گومڕان دروستکردن وسیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری هیچی تر نیه، که پارتی و یه‌کێتی دژی میله‌ته‌که‌مان و هێزی نه‌یار به‌کاری دێنێ، ئه‌م ترسه وای له‌میله‌ت کردوه که‌چاو بپۆشێ له‌زۆر که‌م وکوڕی سیاسه‌تی یه‌کێتی و پارتی ، که‌دواتر باجی ئه‌و که‌موکوڕیانه هه‌ر گه‌ل داوێتی. (دووه‌م) کورد له‌پێگه‌یه‌کی ئابووری جێگیر(17%)داهاتی نه‌وت ساڵانه بڕی ئه‌و پارانه‌ی بۆ دێت و ئه‌توانێ به‌پێی پلانێکی ڕێك وپێك ژێر خانی ئابووری خۆی پێ دروست بکاته‌وه‌و ڕه‌نگه بتوانێ سێرپلهسی (یه‌ده‌ك)ی هه‌بێ، به‌جۆرێك ئه‌م قسه‌یه تا ئێستا نه‌هاتۆته دی، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی حکومه‌تێکی بێ پلانیان هه‌یه‌و پاره‌و بودجه له‌حزبه‌کانه‌وه ئه‌درێ به‌حکومه‌ت، به‌مانایه‌کی تر، سستمێکی مافیایی وبێسهرو به‌ر کورد به‌ڕێوه ئه‌با.(سێهه‌م) بۆیه‌که‌م جاره عێراق به‌فه‌رمی وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی فیدڕاڵ بناسرێ، ئه‌مه دیارده‌یه‌ش ووڵات به‌ره‌و سیاسه‌ت وفه‌رمانڕه‌وایی سه‌قامگیر(فیدراڵ) ئه‌با، که بونی ئه‌م جۆره سیستمی حکومڕانه کاری سیاسه‌ت به‌گشتی و پرسه چاره‌نوسازه‌کان به‌تایبه‌تی ئاسانتر ئه‌کا. دوان له‌سه‌ر ئه‌م سێ فاکته‌ره باسمان نیه لێره‌دا.
هێزه کوردیه‌کان له‌مه‌و به‌دوا گه‌لێ باشتر له‌جاران هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و ئه‌نجامی باشیان لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرێ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی که لیستی گۆڕان به‌شێك ئه‌بێ له‌و شانده‌و گرنگی و قورسایی خۆی ئه‌سه‌لمێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌و ماوه کورته‌ی ته‌مه‌نی دروست بونی توانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێ و، ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه ئاست وسنووری کوردستان ببڕێ وله به‌غداش به‌هه‌مان شێوه بتوانێ ڕۆڵی مێژوویی خۆی ببینێ. گه‌لێ پێوسته له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ئێستاوه پشت به‌و هێزانه ببه‌ستێ که به‌نیازن ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆن به‌هێز بکه‌ن، چونکه ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی سیستمی سیاسی عێراق پێوستی به حکومه‌تی تۆکمه هه‌یه، تا بتوانێ له‌ئاست به‌رپرسیاری و ئه‌و خواستانه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رانیاندا بن، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌رکیان گه‌لێ قورس‌تر ئه‌بی، که‌هێزه‌کانی ئه‌مریکا وورده وورده شاره‌کان به‌ته‌واوی چۆڵ ئه‌که ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه جگه له‌چه‌ند بنکه‌و سه‌ربازگه‌ی دیارکراو نه‌بێ، ئه‌وا پاشه‌کشه به‌هێزه‌کانیان بده‌ن وعێراق جێبێڵن.
من پێموایه لیستی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانیش به‌ده‌س دێنێ، به‌تایبه‌تی سلێمانی وکهرکوك، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان گۆڕان، چه‌ند لایه‌نێکی نوێ دێته ئاراوه، که له‌ئاست خۆستهکانی ئێمه‌دا داکۆکی له‌مافی کورد له به‌غداد بکه‌ن، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام که لیستی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیستی پارتی و یه‌کێتی هاوپه‌یمانێتی نابه‌ستێ، له‌کاتێکدا لیستی گۆڕان پێوسته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نێکی هێزی ئیسلامی (یه‌کگرتو) به‌هه‌ند وه‌ربگرێ وله‌وێوه هه‌نگاوی تر بنێ و،ڕایه‌ڵه‌و به‌ره‌ی نه‌یاران چڕ‌و پڕ تر بکاو هه‌ندێ لایه‌نێ تریشی تێکه‌ڵکێش بکا. بۆیه چوون بۆ به‌غداد و به‌شداری له‌سیاسه‌تی نوێی عێراق به‌گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی نه‌یارانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ئه‌مانه‌وه حکومه‌تێکی دیموکراتی و چالاك دێته کایه‌وه، وه حکومه‌تی چالاك وئهکتیڤ به‌ستراوه‌ته‌وه به بونی نه‌یارێکی به‌هێز، ڕه‌نگه یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ دۆزه گرنگ وچارهنوسازهکان گرنگ و بایه‌خدار بێ، لێ فره ڕه‌نگی وفره بووچون له‌وانه گرنگتر‌و به‌بایه‌ختره.
وه‌ك ئاشکرایه به‌غداد ئه‌یه‌وێ له‌ڕێگای ئه‌و پۆست و پله‌و پایهندا بتوانێ هێزی ناوه‌ند به‌هێز بکا، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێ ئه‌م به‌هێز کردنه نابێته هۆی دروست بوونی گرژی و نانه‌وه‌ی کێشه بۆ کورد، له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد مافه‌کانی له‌ده‌ستووردا ده‌ستا نیشان کراوه‌و هێز عه‌ره‌بیه‌کان ناتوانن وه‌ك جاران عێراق به‌ره‌و تاریکی ببنه‌وه.
ڕه‌نگه پرسیار لێره‌دا ئه‌وبێ، ئایا لیستی پارتی و یه‌کێتی هه‌مان پێوه‌ره‌کانی ڕابردوو به‌کاردێنن، له‌کاتێکدا لیستی گۆڕان ونه‌یاران له‌گه‌ڵیان دان، من پێوام وایه ئه‌م لیسته‌ی هاوپه‌یمانێتی پارتی ویه‌کێتی وچه‌ند لایه‌نێکی تر، به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو کار بکه‌ن وجگه له‌هه‌وڵدان بۆ مه‌یسه‌ر کردنی بهرژهوهندیهکای خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان ، نه‌توانن پێ له‌سه‌ر دۆزه چاره‌نوسازه‌کانی وه‌ك(کێشه‌ی ناوچه داگیر کراوه‌کان، گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان، بڕی بودجه‌ی هه‌رێم) که‌ئه‌مانه ئه‌بنه کار‌و ئه‌جندای کورد له‌به‌غداد بۆ جێبه‌جێکردنیان.
2- بۆ کورد چ جۆره هاوپه‌یمانێتیه‌ك پێوسته؟ ڕاستیه‌که‌ی عه‌ره‌ب چۆن بیربکه‌نه‌وه‌و چۆن جۆره‌ی هاوپه‌یمانێتیان پێك بهێنن، ئه‌وه زۆر گرنگ نیه بۆ کورد،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌جندای کورد گه‌لێ جیاوازه له‌هی عه‌ره‌به‌کان. ئه‌جندای عه‌ره‌به‌کان هه‌رگیز تاماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژتریش ناتوانن له‌ژێر هه‌ژموونگه‌رایی ئاینیی وتایه‌فی قوتار بکه‌ن، ئه‌و برینه‌ی له‌نێو جه‌سته‌ی هیلاکی عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌دا دروست بو،کاتێکی زۆری ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ساڕ‌ێژ ببێ،، نمونه‌ی شه‌ڕی ناخۆی نێوان یه‌کێتی و پارتی باشترین نمونه‌یه، که تاهه‌نووکه‌ش نه ئه‌و متمانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌کانی هه‌ردوو لا به‌دی ئه‌کرێ ،وه نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو ته‌واوی داودهزگاو وه‌زاره‌ته‌کان یه‌كبخرێن، ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌کی ترئه‌و به‌ناو ئیتفاقیه ستراتیژیه نه‌ی توانیوه په‌ی به‌هه‌موو کێشه‌و قه‌یرانه‌کان بگرێ وچاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ دابنێ، جا چجای ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی نێوان دوو هێزی سیاسی و دینی وتایه‌فی وه‌ك سوننه‌و شیعه که تاکه هێزی یه‌کتر به‌ستنه‌وه‌و ژیان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵکردن ، هێزی سه‌ربازی بوه، له‌کاتی سه‌دامدا گه‌ر ئه‌و ترسه‌ی سه‌دام نه‌بوایه، هه‌رگیز شیعه‌و سوننه نه‌یان ئه‌توانێ ڕۆژێ له‌ژێر خێمه‌یه‌کدا هه‌ڵبکه‌ن و بگوزه‌رێن. ئه‌م جۆره کێشه ئایینیه تایفیانه له‌گه‌لێ شوێنی تر به‌دی ئه‌کرێ و چاره‌سه‌ر بۆی له‌خانه‌ی مه‌حاڵدایه، ئێستاش له به‌غداد وشوێنه‌کانی تری ئاوهڕاست وباشووری عێراق، ئه‌م دوو لایه‌نه ناتوانن به‌یه‌که‌وه بژین وحکومڕانی بکه‌ن، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دا نیم ، که‌هێزه ڕکهبهراکان بتوانن هاوپه‌یمانی نیشتمانی وناسیونالستی ساغله‌م پێك بهێننن. کێشه‌ی عه‌ره‌به‌کان گه‌لێ له‌کێشه‌ی کورد جیاواز تره، گه‌ر کێشه‌ی کورد ئێشتا ته‌واوکردنی داواکاریه‌کانی کورد بێ و گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئیتفاقیه‌ی ئازاری 1971 و دانوستانه‌کانی ساڵی 1984 دواتر هه‌مان شت له‌دوای ڕاپهرینهکهو گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رمێزی دانوستان له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌سه‌ر چوو،،ئه‌وا ئه‌و داواکاریانه‌ی ئێستاش ڕه‌نگه جگه له قسه‌کردن له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان وبودجه‌ی هه‌رێم ،ئه‌وا هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌ی که له‌وه‌و پێش کرابوون سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوك و ئه‌و ناوچه به‌زۆر ته‌عریب کراوانهو داگیرکراوانه‌دا، ڕه‌نگه هیچی نوێی تر نه‌بێ، ئه‌مه له‌کاتێکدا که سه‌رۆکی عێراق کێشه‌ی که‌رکوکی وا دژوار کردوه، که‌ڕه‌نگه ئاواته‌خواز بین به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ك بگه‌ڕێنه دواوه‌و بتوانین داکۆکی له‌که‌رکوك بکه‌ین، بۆ نمونه له‌و چه‌ند دانوستاندنانه‌ی ڕابردوو کێشه‌ی که‌رکوك ته‌نها کێشه‌یه‌کی زه‌وی وزاری داگیر کراوی کورد بوو، لێ ئێستا ئه‌م کێشه‌یه جگه له‌وه‌ش بۆته کێشه‌یه‌کی ئه‌تنیکی ومه‌زهه‌بی و تایه‌فی وا که‌به‌هۆی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌وه‌ك سه‌رۆکی عێراق پێشنیاری کرد که‌هه‌ر سێ لایه‌نه‌که به ڕێژه‌ی 32% ئه‌رك وماف و پله‌و پۆسته‌کان دیاری بکه‌ن، ئه‌م جۆره پێشنیارانه دۆزی که‌رکوکی له زه‌وی زارێکی دزراو ته‌عریب کراوه، گۆڕیه سه‌ر دۆزێکی گه‌لێ جیاواز تر، که‌ڕه‌نگه وه‌ك کێشه‌کانی (قودس و کاشمێر) حسابیان بۆ بکرێ، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه نیه، به‌ڵکه تاوانه دژ به کورد به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵه خوێنیان له‌پێناوی که‌رکوکدا ئه‌ڕێژن. دواتر چاره‌نوسی ئه‌م شاره هه‌روا به‌هه‌ڵپه‌سێراوی ئه‌مێنێته‌وه‌و ڕێکخراوێکی وه‌ك (UN) ئه‌بێته خاوه‌ن وبڕیار لای ئه‌وان ئه‌بێ.
ئه‌مه له‌کاتێکدا کێشه‌ی لایه‌ن وقه‌واره‌و پارته عه‌ره‌بیه‌کان به‌گشتی قۆناغێ له‌پێش کورده‌وه‌ن و ئامانجیان ته‌نها زیاد کردنی ژماره‌ی کورسیه‌کانه له په‌رله‌مان و ژماره‌ی پۆست وپله حکومیه‌کان. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لایه‌نێکی عه‌ره‌بی، له‌م په‌ڕی ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ ، سیکۆلاره‌کان وناسیونالیستهکانیش به‌هه‌مان شێوه ته‌نها خولیای گرتنه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین دروشمی یه‌کپارچه‌یی وناسیونالیستی هه‌ڵئه‌گرن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان، بۆیه بۆ کورد گرنگه له‌و پارته ناسیونالیستانه سڵ نه‌کاته‌وه‌و به سیکۆلارو نه‌رمه ئیسلامیه‌کانیش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ، وه‌ك وتمان ئه‌وه‌ی کورد به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕێ، ئه‌شێ لای هه‌مویان ده‌ست بگهوێ، لێ به‌شێوازو بڕی جیاواز. ئه‌گه‌ر چی ده‌ستوور له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی کورده‌وه به‌باشی خه‌مڵێنراوه‌و گه‌لێ لێی ڕازین و ئه‌یانه‌وێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، لێ بۆ قه‌واره عه‌ره‌بیه‌کان ، به‌تایبه‌تی شیعه‌کان جێی گومان نیه ، که‌ئه‌یانه‌وێ جارێکی دی هه‌موار بکرێته‌وه، به‌و هیوایه‌ی بتوانن ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ خۆیان تیا جێگیر بکه‌ن، لایه‌نه شێعه‌کان هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان به‌زه‌ره‌ر کۆتایی دێ، ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێ که شیعه له‌دوای زیاتر 1300 ساڵێکه هه‌لی وایان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتوه که بتوانن فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌که بکه‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدا باس له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام دوای (عه‌لی)کوڕه‌کانی له نه‌جه‌ف وکهربهلاو به‌غداد، که‌واته بۆ شیعه زیاتر چاوچنۆکن وه‌ك له‌سوننه‌کان، که ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌یان نیمچه ده‌سه‌ڵات واز له‌گه‌لی مافی کورد بێنن وگوێی پێنه‌ده‌ن، بۆیه هاوپه‌یمانێتی کورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه گه‌لێ باشتره له‌وه‌ی شیعه.
هاوپه‌یمانێتی کورد له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکی عه‌ره‌بی پێوسته، دۆکیومێنت بکرێن وهه‌ر به‌شێوازی زاره‌کی نه‌بن وه‌ك له‌ڕابردودا کراون. وه گرنگ له‌و هاوپه‌یمانێتیه ئه‌وه‌یه که‌مافی هه‌ردوو به‌ته‌واوی دیاریکرابن و له‌وه‌ش گرنگتر گرتنی سیاسه‌تی به‌دواداچوونه که هه‌رگیز له‌وه‌و پێش ، ئه‌و جۆره کارایی وشارهزاییامان نه‌بوه له‌و بواره‌دا، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و خاڵانه‌ی که ماده‌ی 140 واده‌که‌ی به‌سه‌ر چوو. کورد گه‌لێ پێوسته هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك ببه‌ستێ ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی کورد جیاوازه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیدا، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که‌و هه‌موان ئه‌یزانین، بۆیه نه‌نگی نیه باسی لێوه بکرێ و له‌ئاکام و ئه‌نجام و ئه‌گه‌ره‌کانی لێوه بدوێن.هیچ پرۆژه‌یه‌ك بێ بوونی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌کاتی دانوستاندا ناگاته ئه‌و هیوایانه‌ی بۆی کێشراون.
ئه‌جندای کورد له‌به‌غداد کارکردن ودروست کردنی فشاره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی به‌سه‌رچووی(140)، هه‌روه‌ها زیادکردنی بودجه‌ی هه‌رێم وه‌یان هه‌وڵدان بۆ دانه‌به‌زاندنی بۆ(14%)وه‌ك هه‌ندێ جار باسی لێوه ئه‌کرێ، ئه‌مه جگه له پرسی نه‌وت وگازو شێوازی گرێبه‌ست له‌نیوان هه‌رێم وئه‌و کۆمپانیانه‌ی خه‌ریکی کاری پیشه‌سازی نه‌وتن.
ڕه‌نگه لهمپهرو ئاسته‌نگی گه‌وره له‌پێش پێك نه‌هاتنی ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانێتیانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵی هه‌ریه‌که له‌و ووڵاته دراوسێ و هه‌رێمیانه‌ی که ئه‌و هێزانه‌ی گۆڕه‌پای سیاسی عێراقی لهۆخر گرتوه‌و(سپۆنسه‌ر) که‌فاله‌تیان ئه‌که‌ن،هه‌روه‌ك ئاشکرایه هێزه سوننیه‌کان له‌لایه‌ن ئۆردون، سعودیه، ووڵاتانی خلیج داڵده ئه‌درێن وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریان لێ ئه‌کرێ، به‌رانبه‌ر به‌وان هێزه شیعه‌کان که ئێران و سوریا به‌ئاشکرا پاڵپشتیانن و به‌ره‌یه‌کی پته‌ویان له‌گه‌ڵدا به‌ستوون وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ، لۆجستی ومادیو مه‌عنه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌درێن.
بۆیه له‌سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و هزریانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه کێشه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوباری سیاسی عێراق مه‌دو جه‌زر وه‌رئه‌گرن و له‌وێش تسونامی و مه‌ترسیه‌کانی شه‌پۆل ئه‌ده‌ن،، به‌مانایه‌کی تر ، تا ئه‌و ووڵاتانه ڕێك نه‌که‌ون له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی دیاری کراو، ڕه‌نگه هێزه‌کانی ناوه‌وه، نه‌توانن خۆیان ئه‌و بڕیاره بده‌ن. که‌واته بێشك پێناچێ ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانێتیانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عێراقه بتوانرێ نمایش بکرێ وئهکتهرهکانی به‌سه‌ربه‌خۆیی ڕۆڵی خۆیان ببینن.
گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان بکه‌ین، ئه‌وا لیستی گۆڕان ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ هێزێکی ئیسلامی وه‌ك یه‌کگرتو له په‌رله‌ماندا به‌ره‌ی نه‌یاریان دروست کردوه‌و، ڕه‌تکرنه‌وه‌ی خۆیان بۆ به‌شداری کردن له‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تدا ئاشکراکرد، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزه ڕاست و ئایینی و کونسێرڤهتیهکان له نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد، ئه‌م هێزانه نه‌ك له‌به‌ره‌ی نه‌یاران نین ، به‌ڵکه حکوم ڕه‌و باڵا ده‌ستن، که‌واته هه‌رچی چه‌پ وسیکۆلارو ئیسلامی لای خۆمانه(دیاره هه‌مویان نا) ئه‌شێ له‌گه‌ڵ چه‌پ وسیکۆلاری عه‌ره‌به سوننیه‌کان هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر هاوسه‌نگی هێز ئه‌پارێزێ، به‌ڵکه ئه‌زموونی عه‌ره‌به سوننه‌کان چ وه‌ك فاکتۆری دانوستاندن وه‌یان فه‌رمانڕه‌وایی، پێوسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ وکه‌ڵکی لێ ببینرێ.
جارێکی تر ئه‌مه‌وێ جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه کهههڵهیهکی گه‌لێ گه‌وره‌یه، که گۆڕان بیه‌وێ بکه‌وێته نێو هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی پارتی ویه‌کێتی، ئه‌مه کوشنده‌ترین هه‌ڵه‌یه گه‌ر هاوپه‌یمانێتیه ڕووبدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕیکۆردی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی کورد له‌به‌غداد گه‌واهیده‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن.
وه‌ك ئاشکرایه یه‌ك پارچه‌یی عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و پارسه‌نگه سیاسیه‌ی که هێزه هه‌رێمی ودراوسێ و ووڵاته زلهێزه‌کان گه‌ره‌کیانه، پێم وایه هه‌موو لایه‌ك خواستی ماڵ جیایی ولێکترازانی هه‌یه، لێ ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م گوتاری یه‌کپارچه‌یی و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی عێراقن، جگه له یه‌کێتی وپارتی(که‌خۆیان مقاشی هێزی ده‌ره‌کین) و هێزه عه‌ره‌به شیعه‌کان که زۆرینه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌و زۆربه‌ی پۆسته هه‌ستیاره‌کانیان مۆنۆپۆڵ کردوه، که‌س ولایه‌نی تر نابینی بانگه‌شه به‌ڕوونی بۆ ئه‌م پرسه بکا. بۆیه باشتر وایه لیستی نه‌یاری کورد له‌به‌غداد هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ند ببه‌ستێ، که‌له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆربه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست