براو برا ژنی سكرتێری كەمال كەركوكیش ئاغایانە لێدەخورێت وەك ئاغاكەی ؟.
Monday, 02/05/2011, 12:00
بەپیی سەرچاوەیەكی باوەڕ پیكراو لەشاری كەركوك سكرتیری كەمال كەركوكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە خەلكی كەركوكە و برایەك و براژنیكی مامۆستان لەدوو قوتابخانەی نیو شاری كەركوك و موچەی تەواویش وەردەگرن و تەنیا یەك رۆژیش دەوام ناكەن و زۆر شكات و گازندەیان لەسەركراوە لەلایەن بەریوەبەری قوتابخانە و تەنانەت خودی بەرپرسی ناوچەی مامۆستایانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بانگی كردون و ئاگاداری كردونەتەوە تا دەوام بكەن بەلام ئەم برادەرە بەحوكمی ئەوەی براكەی سكرتیری كەمال كەركوكیە , بەگژیاندا دەچیت و حیسابی تەلەپۆشیكیان بۆناكات نەخۆی و نەخیزانەكەشی , وادیارە لەقوتابخانەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر لەم جۆرە كەسایەتیانە پیدەگەن كەوەزیفە بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاردینن و بەرژەوەندی گشتیش ژیر پیدەخەن.بەلام ئەم جۆرە تەجاوز و بیحورمەتی و ئیهانەكردن و بیریزیە بەرامبەر بەبەرپرسیاریەتی پەروەردەیی و نەتەوەی و هەنوكەیی و ئایندەی منالانی كورد لەمامۆستایەكی بیلایەن نەك قبول ناكریت بەلكو زۆر قورس لەسەری ئەكەویت ئەگەر مامۆستایەكی بیلایەن بەبی هۆ لەدەوام دوابكەویت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست