بابل‌و نیرودا
Thursday, 21/10/2010, 12:00
کۆ کرنه‌وه‌و وه‌رگێڕان
ناوی نفتالی ریکاردو رییزولد له ساڵی 1904 له دێی بارل له ووڵاتی شیلی له دایک بووه
هه‌ر له منداڵییه‌وه دایکی ده‌مرێت و دڵ شکاو و خه‌مبار ده‌بێ ئه‌مه کاریگه‌ری تایبه‌تی ئه‌بێت له دوایدا
له سه‌ر شیعره‌کانی، له 15 ساڵییه‌وه به‌هره‌ی شیعری ده‌ست پێ ده‌کات
له ساڵی 1921 ده‌چێت بۆ سانتیاگو بۆ خوێندنی زمانی فه‌ره‌نسی وه‌له‌وێ له ماڵی قوتابی نیشته جێ ده‌بێت
و خه‌ڵاتی یه‌که‌می قوتابخانه‌که وه‌ر ده‌گرێت له پێشبڕکێیه‌کی شیعریدا به ناو گۆرانی جه‌ژن.
بۆ ده‌رچونی هۆنراوه‌ی دووهه‌می به‌ناو به‌ره‌و به‌یان ناچار ده‌بێت که لوپهلی ماڵه‌که‌ی بفرۆشێت
دوایی دیوانێک ده‌نوسێت به‌ناو بیست هۆنراوه‌ی خۆشه‌ویستی و گۆرانیه‌ک بۆ ئازار بڵاو ده‌کاته‌وه ، که خه‌مباری و
هه‌ستی بێ دایکی پێوه دیاره له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌ر ده‌که‌وێ که ده‌ڵێت.
کۆشی تهمت
دام ئه‌پۆشێت
بێ ده‌نگیت\
کاته‌کانم ڕاوده‌نێ
ئه‌ی ئه‌وه‌ی
دوو ده‌ستی
له به‌ردێکی ڕه‌نگی ئاویی
له ناویدا هه‌ستی سه‌وزم
تێدا ئه‌ڕوێ
ئاخ ... ده‌نگه بی ڕه‌نگه‌که‌ت
به خه‌نه‌ی سۆز سوور کراوه
سۆزت له ئێواران
ده‌نگدانه‌وی وون ده‌بێت
له دڵی زه‌مانه‌دا
له باخچه‌ی گوڵستانه
لێوی گوڵه گه‌نمه‌کان
مل بۆ شنه‌ی با
که‌چ ده‌کات
له ساڵی 1942 واز له‌خوێندنی زمان ده‌هێنێت خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆکاری ههنهرهی
وسێ هۆنراوه ده‌نوسێت له کاتی باڵیوز بوونی له ئه‌رجه‌نتین وه کیژه جوانی هۆڵه‌ندا
به‌ناو ماریکا ده‌هێنێت کیژێکیان ده‌بێت به‌ناو مارفا
دوایی دیلیا کاریل ده‌هێنێت که ژنێکی شیوعی ئه‌رجه‌نتینه
کاتی شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا ساڵی 1936 که له‌وێ ده‌بێت، گه‌وره‌ترین هۆنراوه ده‌نوسێت
به ناوی سرودیک بۆ دایکی تێکۆشه‌ره مردووه‌کان له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ووڵات ساڵی1937
تێدا ده‌ڵێت
له کوچه‌یه‌کی مه‌دریدا
له و جێگایه‌ی
له ره‌نگی کات ژمێرو
زه‌نک و دره‌خت
پێک هاتووه
له‌وێ نیشته‌جێ بووم
خانووه‌که‌م
پێیان ده‌وت
ماڵی گوڵ
هه‌ر جێگایه‌کی
له سه‌ره‌وه‌و بۆ خوار
گوڵ ئهیڕانزاندهوه
له بیرته
ماڵه‌که‌مت له بیره
ئه‌ی رافائیل
ئه‌وماڵه‌ی
له چوار لاوه ده‌کرایه‌وه
چرکه‌ی قوڵی مرۆڤه‌کان
له قاچ و ده‌ست
جاده‌کانی ئه‌گرته‌وه
تا به‌یانییه‌ک
سه‌یرم کرد
هه‌موو شتێک ده‌سوتا
گڕی ئاگر
له نهۆمی ژێر زه‌مینه‌وه
ده‌هاته ده‌ر
له جاده‌کان
خوێنی مندالان ده‌ڕژا
خوێن
ڕیگای گرتبوو
شێوه‌ی شوێن پێ
سه‌یری ماڵه مردووه‌که‌م
سه‌یری ئیسپانیا بکه
وێڕان ده‌کرێت
له هه‌موو ماڵێکه‌وه
له باتی گول
بڵێسه‌ی ئاگر
ده‌هاته ده‌ر
له دیوانی یادگارییه‌کانی ایسلا نیجرا که ساڵی 1964 نوسراوه
یادی خۆشه‌ویستی کۆن ده‌کاته‌وه و خه‌مبار ده‌بێت دوای له ده‌ست دانی باوکی و ژنی یه‌که‌می
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌ڵێت
خۆشه‌ویستێک
یادی جاران ده‌کاته‌وه
خۆشه‌ویستی ڕابردووم
له‌کام قوژبنه که‌وتووه
له گۆڕی با لندهیهکه
یاخوود
له‌سه‌ر به‌ردیکی ڕه‌ش
یان له‌سه‌ر پارچه ته‌خته‌یه‌که
هه‌رده‌م باران ده‌یشواته‌وه
ساڵی 964 دێت به‌ته‌واوی نه‌خۆشی دای ئه‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت
وچند بابه‌تێگی هۆنه‌ری گرنگ ده‌نوسێت دانه‌یه‌کیان به‌ناو شمشیری ئاگرین دووهه‌می به‌ناو به‌ردی ئاسمان
که دائه‌نرێن له ئاستی بابه‌ته جوانه‌کان .
له سالی 1971 خه‌ڵاتی نۆبل وه‌رئه‌گرێت و کاتی گه‌ڕانه‌وی ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی بۆ ده‌گێڕن
له ئستاد سانتیا گو که سلفادور ئه‌لیندی ئاماده ئه‌بێت که به‌داخه‌وه له ئینقلابه فاشیه‌کی بینوشیه گیانی له ده‌ست دا که له ساڵی 1973 ڕوویدا. دوای ئه‌و ڕووداوه به چه‌ند رۆژ. هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه ده‌مرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست