بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ماکس نێت بە ئاشکرا دەستی خەڵک دەبڕێت

Sunday, 29/09/2013, 12:00


من یەکێکم لە بەشدار بوانی{ماکس نێت}.
ئیمساڵ پێش ئەوەی بچمەوە بۆ کوردستان، پرسیم کام خەتی ئینتەرنێت باشە لەکوردستان،وتیان ماکس نێتێک هاتوە زۆر باشە. منیش وتم باشە هەتا دێمەوە خەتێکم بۆ دابین بکەن ،بەچەندە وتیان بە {١٠٠٠٠٠}دیناری عێراقیە .منیش وتم باشە وتیان بەڵام ٣جۆر کارتی هەیە ٢٥ هەزاریو ٣٠ هەزاری و٣٩ هەزاری ئەمانە هەمویان بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژە یانی مانگێک. منیش وتم باشە ٢٥ هەزاریەکەم بۆ بکرن وتیان ئەمە ئەڵێن خێراییەکەی کەمترە ،لەوانی تر.
وتم قەیناکا بیکەن بە ٣٩ هەزاریەکە.هەتا رۆیشتمەوە چەند رۆژێکی پێ جوو،لە ناوەڕاستی مانگا سەیرم کرد ئینتەر نێت نەما. منیش ڕۆیشتم بۆ لایان وتم برایینە چیە بۆچی ئینتەرنێتم نیە. فەرمانبەرەکە وتی پاسوۆردەکەم بدەرێ منیش دامێو تۆزێ دوگمەی لێدا و...ووتی {گیگا بایت}ت نەماوە منیش وتم یانی چی ،بۆ من کارتم کریوە بۆ ماوەی مانگێک
هێشتا مانگەکە تەواو نەبوە ،فەرمانبەرەکە وتی ئەوەیەگیگا بایتی تیانەماوە،وتم چار چییە؟دەسی بردە چەکمەچەکەی پاڵ دەستی ڕاستی کارتێکی دەرهێنا وتی ئەبێت ئەم کارتەی بۆ داغڵ بکەی.....وتم بە چەندە وتی بە {٥}هەزار دینار. وتم باشە بۆ من کارتم تێکردوە ئەی ئەمە چییە ؟ فەرمانبەرکەش سەرێکی با داو وتی وەڵڵا منیش نازانم! وتم من ئەزانم
تۆ فەرمانبەرێکی فەقیریکی وەکو منو هەزارانی تر ،ئایا ئەمە دزیێکی راستوو رەوان نیە لە خەڵک ئەکرێت.وتم باشە
ئەی ئەگەر کەسێک بیەوێت سکاڵا بکات بچێتە کوێ.وتی مەحکەمە.وتم ئەی ژمارە تەلەفونی خاوەنەکەی کامەیە نام دەنێ؟ وتیان نازانین.ئەوەندە ئەزانین لە گووندێ ئەڵمانی دا ئەنیشێت.
مەجبوور {٥}هەزار کەرانەکەم داو گیگا بایتم تێکرد دەردی خۆیان ئەڵێن.
ئەو مانگە تەواو بوو کارتێکی تریشم تێکرد.........هەر هەمان شێوە مانگی دوەمیش هەمانشێوە گیگا بایتی تیا نەما
ئەبوایە بچوومایە {٥}هەزاریتریش کەرانە بدەم. ،،،ئەمە هەر من نیم بە تەنیا هەرچی بەشدار بوانی ئەم ماکس نێتەن بەـ شێوەیە ئەم کابرایە کە من نازانم کێیە مانگانە دزی لە گیرفانی هەموو بەشدارەکانی ئەکات.
ئەی باشە حکوومەت.ئەمەڕاستە ئەگەر خۆتان شەریکی نین؟ ئەم کابرایە وا ئەکات .ئایا نابێت محاسەبە بکرێت؟..
باشە ئێوە کەی تێر ئەبن؟...ئەی حکوومەت تۆ هەتا کەی کەڕوو کوێری.لەوڵاتان کە شتێک ئەنووسرێت لەسەر شتێکی نایاسایی پێویستە لەسەر حکوومەت ،بەدوا چوونی بۆ بکات.ئێوە نووستوون ئەم کابرایە ئاوەها خەڵک ڕووت ئەکاتەوە؟
ئاوایە حوکمەکەتان بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا چاکتان هەقی خۆتان وەرگرت.
ئایا یەکێک هەیە گوێ لە ئێمە بگرێت؟.......دە ببابزانین ئەم کابرایە تاکەی هەر خەڵک بەو شێوەیە ئەڕووتێنێتەوە
تێبینی:- خەڵکینە تائێستا بینیوتانە ئینتەرنێت سێ جۆر خێرایی هەبێت ...ئەگەر ئەمە وەسیلە نەبێت بۆ دزی کردن؟
کارتی ٢٥ ٣٠ ٣٩ هەزاری هەر یەکن خەڵکی پێ چەواشە ئەکەن هەر هەمان دەسگایە پەخشی ئەکا .
پێم وایە ئەمە جۆرێکە لە دزیکردنی مۆدێرن. ئایا بەڕێزانی ئاسایشی سلێمانی گوێ ئەگرن بۆ ئەم سکاڵایە ...یان لیژنەی بە دوادا چوونی نا سیاسییەکان ئێوەش. تاکەی دەستی ئەم کابرایە بەرەڵڵا ئەکەن ئاوەها خەڵک بڕووتێنێتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە