کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یه‌که‌مجار: به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده‌ ده‌رکرا و هێرۆ ژنی تاڵه‌بانی چووه‌ جێگاکه‌ی

Tuesday, 10/11/2009, 12:00


یه‌کێک له‌ بڕیاره‌ نهێنییه‌کانی پلێنیۆمه‌که‌ی یه‌کێتیی ده‌رکردنی به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده‌ بوو، وه‌ک به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، هۆکاره‌که‌شی تا ئیستا ڕوون نییه‌، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت، ئه‌م ده‌رکردنه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بێتوانایی به‌رزانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نه‌یتوانیوه‌ کۆنترۆڵی کۆمیته‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بکات، هه‌روه‌ها سه‌رنه‌که‌وتنی لیستی کوردستانیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌مووی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئه‌م که‌سه‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ ده‌رکرا و له‌ به‌ر نه‌بوونی که‌سێکی شیاو هێرۆی ژنی کرد به‌رپرسی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌. ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ گه‌رمه‌گوڕی ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە