کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خەڵک گەوج نیە

Friday, 26/07/2013, 12:00






دوو رێبازی فێچەڵ فاچ مێژووی کوردیان لە سەدەی رابوردوودا بە تایبەت توشی نەخۆشیەکی کوشەندە کردووە .
ئیسلامی سیاسی کە ناوەندەکەی عەڕەبستانە ونوێنەرانی بنە ماڵەی مل هوڕی سعودین کە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەیان کردۆتە باڕوت وگیرفانی ئیمپڕیوکانی ئەو زلهێزانەی پێ پڕ دەکەن کە خەریکن دونیا لە نێوان خۆیاندا بەش دەکەن وگوێ پچڕێنەش بەشی خەڵکی هەژارو داماوە .زلهێزەکان دەڵێن :خەڵکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر تێر بن ئێمە دەرەقەتیان نایەن ئەگەر برسیان راگرین لە ناو خۆیاندا کڵٶڵیان کەین دەستی سواڵ بۆ ئێمە درێژ دەکەن و مل کەج وداماو لە بەر دەرگامان هەڵدەتوتیکێن .
رێبازی دووهەم : لە ساڵی ١٩٩٧ ز دەستی پێکرد و کاتێک کومونیزم بوو بە دژی ئیمپڕیالیزم (بە قەستی)و شەڕی گەرمە سارد ی دوو جەمسەری دەستی پێ کرد .لە نێوان بەرداشی ئەو دوو دێو جامەیەدا هەزاران گەنجی کورد سنگی شەقار شەقار بووە تا رێگوزەری چەپ بپارێزێ ! وهەنوکەش بە هەزاران مرۆوی کورد کاتێک دۆڵپاکانی بنە ماڵەی قوڕەیش سەریان وەژان دێ ئێمە لە وڵات دوعای چاک بونەوەیان بۆ دەکەین لەوەش بترازێ بە خۆشەویستی خودایان ناو دەبەین .
پاشی شەهید بونی " پێشەوا قازی وهاورێیانی " لە مهاباد کە کرانە دەستەچیلەی ئاورگەی کوردی بێ موڕاڵ وکومونیزمی دەست بەتاڵ ، حیزبی دێموکڕاتی کوردوستان کەوتە بەر دەستی کەسانێک کە کارو پیشەیان دوورینی هەمبانەی پڕ لە درۆ بوو، لێک ترازان ، قسەی پیس ، ترۆری فیزیکی وکەسایەتی ،خۆبەزلزانی وسەراسەر تاوان .مێژووی بەستنی کۆنگرەی ٢تا کۆنگرەی ١٥بە حەزرەتی فیلیش راست نابێتەوە لە توانای هیچ کۆمەڵگایەکدا نیە تەرازوی دادوەری بکاتە پێوانەو پێیان بڵێی بەسسە دەست هەڵگرن وەکی گەنە لە پشتەوەی خەڵک خپتان هەڵاوەسیوە جودا نابنەوە .
پاش پەیامی مێژوویی رێبەر " ئاپۆ " لە زیندانی ئیمراڵیداو بەدەیان جار هاتو چوو گرفت دەست پێکی کۆنفڕانسی نەتەوەیی
هەڵگیرسا نامهەوێ قسەکان دووپات بکەمەوە .جار ناجار مرۆو بە دەست خۆی نیە دەبێ رازی دڵی واڵا بکا ، لە ماوەی ٣٤ساڵی کۆماری کەمتیارەکان توشی گەلێک چەرمەسەری بوین و ٧لە ئەندامانی بنە ماڵەمان شەهید بون یان ترۆر کران ئەو شەهیدانە لە ریزی شەهیدانی کوردوستانی مەزنن مایەی شانازی هەموو کوردێکن (هەڵبەت کوردی درۆ زن نا) ئەوەی کە ئازارم دەدا ئەوەیە کە پاش بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی فەرمایەشەکانی بێ جێی ، خالید عەزیزی یە ، (سەرگەورەی لەتە فشەی دێمۆکڕاتەکە دیکە) ئەو کۆنە کومونیستەی پێشوو زڕە ناسیونالیستی سەردەم بەرەڵایاندەکا .
لە شاشەی تی،ڤی،دەسەڵاتی باشور دا گوتیان: کێشەی کورد بەدیالۆگ چارەسەر دەبێ (بەتۆچی) دەنا مافی خۆپاراستنمان هەیە ؟(عەرزی بە قووەت چەوەندەری چۆن بەرهەم دێنێ)پاراستن بە گیرفانی بەتاڵ ،دەستی لەرزٶک وداردەست گۆچان !ئەو جەنابە لەتەواوی ژیانیدا تاقە فیشەکێکی لە سەر نەهاوشتووە .هەتا کومونیست بوو لە رووی هەڵ نەدەهات بڵی کوردم !کەسێک ئاگای لە ژیانی ئەو ٣٤ ساڵەی وانە نەبێ وادەزانێ هەزاران پێشمەرگە ریز بەریز تفەنگ بەدەست چاوەڕوانی فەرماندە هێز خ، عەزیزین کە هێرش بەرنە سەر تاران ودەسەڵاتی قزڵباشەکانی کورد کوژ بڕوخێنن .
خەڵک گەوج نیە ،بەڵام گەوجێکی وەکی تۆ پێی وایە سەدەی سێزدەیە .

جەعفەر کەریمی
بوڵغارستان / سۆفیا /٢٦/ ٧/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە