کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیدارمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ی به‌ریتانیا

Tuesday, 10/11/2009, 12:00


چه‌ند گرنگه‌ کاتێك له‌ووڵاتێك دا یان هه‌رشوێنێکی ئه‌م دنیایه‌ دا هه‌ست به‌ بوونت بکرێت، به‌تایبه‌ت کاتێك له‌ ووڵاتێك که‌ به‌هاکان بۆ توانا، بۆ لێکدانه‌وه‌ی داهاتوو، یان پلان و پڕۆژه‌ که‌ کراوه‌ ئاسا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ تارمایێکی دا هه‌ست به‌ خۆشی کاره‌کانیان ده‌که‌ن.له‌ و کاته‌وه‌ی له‌ دایک بووم به‌بێ خواستی خۆم له‌ ژینگه‌یه‌كی پڕاوپڕله‌ شۆڕشگێری و خه‌بات گه‌وره‌ بووم، هه‌ست ناکه‌م ڕۆژێك له‌ ژیانم له‌و کوردستانه‌ی که‌ تیایدا چاوم هه‌ڵهێنا بۆ چرکه‌یه‌کیش که‌سێك له‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردووه‌ هه‌ستیان به‌ بوونمان وه‌کو کاراکته‌ر یان چالاکه‌وانێك له‌ پێگه‌یاندن و باشکردنی ڤژنی نه‌ته‌وه‌که‌م یان ووڵاته‌که‌م دا دیتبێته‌وه‌ ،چه‌نده‌ ناخۆشه‌ کاتێك ته‌نها ده‌رفه‌تی کار یان خزمه‌تکردن له‌و ووڵاته‌ که‌ ته‌نها بۆ که‌سانێکه‌ که‌ به‌ هیچ فلته‌رێك و پێوه‌رێك ناڕۆن که‌سانێك گرنگی پرۆسیس له‌ داهاتووی کوردستان نابینن .
له‌ دوا نامه‌م بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ (دیڤید میلباند) باسم له‌وه‌ کردبوو که‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وا بکه‌ین هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ نێوان گه‌ڵی (په‌شتونه‌کان) له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌فغانستان وپاکستان به‌ هێزتر بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه‌ ئاینیه‌ که‌متڕ بالا ده‌ست بێت له‌م ناوچه‌یه‌ ،چونکه‌ خۆشتان ده‌زانن مڕۆڤ ناتوانێت له‌ یه‌ك کاتدا دوو ئایدلۆجیا هه‌ڵگرێت که‌ ئه‌ویشیان له‌گه‌ڵ وڕژاندنی دا ئایدلۆجیای هه‌ستی ئاینی که‌متڕ ده‌بیته‌وه‌ و بوونی ئایدلۆجیای تڕ له‌ لێکدانه‌وه‌کان سنوودار ده‌بێت و ناتوانێت په‌ل بۆ سنووره‌ دووره‌کان بهاوێژیت که‌ به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواش له‌وه‌ دایه‌ سنووردار کردنی هه‌ڕه‌شه‌کان وکۆکڕدنه‌وه‌ی له‌ بازنه‌یه‌کی دیاری کراو .به‌تایبه‌ت له‌ (دۆلی سوات) که‌ ئێستا بۆته‌ مایه‌ی زۆر بوونی ئایدلۆجیای ئاینی، خۆشتان باش ده‌زانن بوونی دوو ئایدلۆجیا له‌ هزر وتێڕوانین ڕه‌نگه‌ له‌ سروشکی مرۆڤه‌کان هه‌ر یه‌کێکیان به‌ شێوه‌ی جیا گومان بۆ ئه‌وی تر درووست ده‌که‌ن ،دیاره‌ که‌ ئه‌مه‌ دووهه‌میان ڕه‌نگه‌ خۆتان بیبینن که‌ چه‌ند کێشه‌ دروست ده‌کات بۆ ڕۆژئاوا دیاره‌ نامه‌که‌ چه‌ند ڕوون کردنه‌وه‌ی تری به‌ نموونه‌ی تیادا بوو ئه‌وه‌ش وای کرد هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ئیمایڵێكدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا که‌ پاش نیوه‌ڕۆیه‌ک دیداری چا خواردنه‌وه‌یه‌كمان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌ که‌لتوری ئینگلیزیش شاره‌زابێت ده‌زانی چه‌ند گرنگه‌ بانگهێشتکردن بۆ ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ . ئه‌وه‌ بوو رۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێم سه‌ردانیمان کرد که‌ لێره‌ چه‌ند کورته‌یه‌ك له‌ دیداره‌که‌ بۆ خوێنه‌ری کورد. رۆشه‌ن ده‌که‌م .

پاش گفتووگۆ له‌ سه‌ر ئه‌فغانستان من چه‌ند کورته‌یه‌ك له‌ دواین گۆڕانکاری ڕه‌وشی سیاسی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، که‌ ئه‌مجاره‌یان وه‌کو خۆی ووتی که‌ ئه‌و به‌س گوێ له‌ پێشنیازه‌کان و ڕه‌خنه‌کان ده‌گرێت ئێمه‌ش ئازادین با قسه‌کانمان کراوه‌ بێت ، که‌ باوڕ ناکه‌م ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌سته‌ڵاتی کوردییان له‌ ده‌ستدایه‌ ئاوا ئازا بن و باوڕیان به‌ دڵسۆزی که‌سانی تر هه‌بێت . ئه‌و شتانه‌ی که‌من پێم باش بوو بیورووژێنم دوو ته‌وه‌ره‌ بوون، یه‌که‌میان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی جیگیر نه‌ بوونی دیموکراسی له‌ عێراق و کوردستان یان چۆنییه‌تی دروست کردنی کرانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نێوان جه‌ماوه‌ر وسه‌رکرده‌کانی پارته‌ سیاسییه‌کاندا، که‌ ئه‌مه‌شیان من پێموایه‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێستای لێکترازانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌، نموونه‌کانم زۆر بوون ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ ی باسمکردبێت زیاتر له‌ خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ ئازاده‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ته‌وه‌رێکی تر که‌ ئه‌ویشیان سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بوو که‌ ته‌واوی زانیارییه‌کان خۆی له‌ خاڵێكدا ده‌دۆزییه‌وه‌ که‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌بێت ڕه‌وشی سیاسی تیایدا ئارام بێت که ئه‌‌مه‌ش زۆر گرنگه‌، به‌وه‌ی چۆن تیایدا به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی کات و ده‌ستکه‌وته‌ جوڵانه‌وه‌ییه‌کان بکه‌ن هه‌روه‌ها دووربخرێنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی هه‌لپه‌رست وخۆویست دا ، که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م کاره‌ش ده‌ستنیشانکردنی خاڵه‌ پۆزه‌تیف و کرده‌وه‌کان به‌ عه‌مه‌لی زیاتر سوودمه‌ندی جه‌ماوه‌ر و کاری به‌ره‌و پێش چوونی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و، مافی ژنان و ته‌واوی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بێت. (مێلباند) له‌ گوێگرتن زۆر هێمن بوو جار جاریش حه‌زی ده‌کرد له‌ وورده‌کاری شێوازی ده‌ربڕینمان بڕوانێت ، زۆر پێیخۆش بوو بزانێت چه‌ند سوود مه‌ندین چۆن ده‌توانین به‌ بیری ته‌سك ڤژنه‌کانمان ولا نه‌بێت ، له‌ کێوه‌ی ڕاستگۆیی باسمان پێیه‌ خۆش تر که‌ ته‌واوی قسه‌کانمان هێور کرده‌وه‌ ترسمان نیشاندا به‌ بوونمان له چوار چێوه‌ی شوێنی له‌دایك بوونمان ، که‌متر له‌ چرکه‌یه‌ک زۆر هێمنانه‌ وتی بوونتان زۆر گرنگه‌ دڵنیات ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی لێیان ده‌ترسن باش ده‌زانن ئێوه‌ گرنگن ،دڵنیاتان ده‌که‌م بوونتان له‌ شوێنێك که‌ خۆتان بڕیارتان داوه‌ خزمه‌تی بکه‌ن ئه‌وانیش باش ده‌زانن ده‌بێت گۆڕانکاری قبوڵبکه‌ن .(مێلباند) زۆرتر شاره‌زایی له‌ هونه‌ری ده‌ربڕین هه‌بوو سه‌رسامانه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی حه‌ماسی تێکه‌ڵبوونمان به‌ کوردستان هه‌بوو ، ئه‌و دیداره‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هاته‌وه‌ یاد، که‌ له‌ توورکیا باسی کورده‌کانی کردبوو، و دانیشتوانی ئه‌و دیداره‌ که‌متر له‌ ئێمه‌ ده‌چوون چونکه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک چرکه‌ش باسه‌کانمان خۆی له‌ فه‌له‌کی چاك سازی دا زیاتر خۆی دیار نه‌خستبوو . له‌ دوا ووشه‌شدا دڵنیای کردمه‌وه‌ که‌ ده‌رگاکانی ئۆفیسه‌که‌ی کراوه‌یه‌، هه‌رده‌مێك ویستمان به‌شێك ده‌بین له‌ گۆڕان ته‌نانه‌ت له‌ خزمه‌ت کردنه‌ بێت خاڵێکی هاوبه‌ش نه‌بوو . داخم له‌ ووڵاتی واق ویق بۆ ده‌ڕاگانی ته‌نها له‌ ماته‌می دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌چێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە