کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


9 که‌سایه‌تی ناوداری سوێدی له‌ سیاسه‌ته‌مه‌دار و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕۆژنامه‌نوس وداکۆکه‌ری خه‌باتی کۆمه‌لکوژی ده‌بنه‌ ئه‌ندام�

Thursday, 15/10/2009, 12:00


 یه‌کێک له و کارو چالاکیانه‌ی که‌ کۆمیته‌ی سوێدی چاودێری کوردۆساید /چاک خه‌باتی خۆی له‌سه‌ر چرکردۆته‌وه‌، له‌ده‌رگادانی داموده‌زگا سیاسیه‌ سوێدیه‌کانی بووه‌، بۆ ناساندنی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به‌ گه‌له‌که‌مان، هه‌ربۆیه‌ یه‌که‌م که‌مپین  بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی  تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژبه‌ کورد، له‌م وڵاته‌دا ، له‌ئۆکتۆبه‌ری 2006 ده‌ستی پێکردو خۆشبه‌ختانه‌ 42 ئه‌ندام په‌رله‌مان، 3 پارت، 3 سه‌رۆک حزب و ده‌یان که‌سایه‌تی سوێدی واژۆیان له‌سه‌ر کرد .سه‌رباری سازدانی کۆنگره‌یه‌ک له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال له‌ په‌رله‌مان و پێشکه‌ش کردنی یه‌که‌م یاداشتنامه‌ بۆ په‌رله‌مانی سوێد به‌ واژۆی 5 په‌رله‌مانتاری 5 پارتی جیاجیای سوێدی که‌ دان به‌تاوانی کۆمه‌لکوژی دژ به‌ کوردان بنێن .
 ئه‌مڕۆش له‌هه‌لمه‌تێکی تری کۆمیته‌که‌ماندا، بۆ ناساندنی زیاتری  که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد، تائێستا  توانیومانه‌  9 که‌سایه‌تی سوێدی له‌سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌ندام په‌رله‌مان، ڕۆژنامه‌نوس و خه‌باتکه‌ری دژ به‌تاوانی کۆمه‌لکوژی بکه‌ینه‌ ئه‌ندامی فه‌خری چاودێری کوردۆساید، که‌له‌مه‌ودوا وه‌ک نوێنه‌ری ئێمه‌ وبنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی دژ به‌ کوردده‌بن و زیاتر به‌ته‌نگ جولاندنی ئه‌و که‌یسه‌ له‌بیرکراوه دا ده‌چن. له‌لایه‌کی تره‌وه‌، ئه‌م به‌ئه‌ندامبونه‌ی 9 که‌سایه‌تی سوێدی ئاستی  سه‌نگ و خه‌باتی چاک له‌م ولاته‌دا نیشان ده‌دات ، به‌وه‌ی که‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌مێژوی گه‌له‌که‌ماندا پۆلێک که‌سایه‌تی ناوداری ولاتێکی ئه‌وروپی ره‌زامه‌ند بن له‌ئه‌ندامبونیان له‌ ڕێکخراوێکی کوردستانیدا.
 
 
 
 ناوی ئه‌ندامه‌ کان:
 
 1.    هێلێنا سڤێنته‌سۆن . ژنه‌ خه‌بات که‌ری دژ به‌ کۆمه‌لکوژی گه‌لان، که‌له‌بنه‌چه‌دا جوله‌که‌یه‌ سه‌رجه‌م بنه‌ماله‌که‌ی به‌ده‌ستی نازیه‌کانی ئه‌لمانیا له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌ناو چوون. دکتۆر هێلێنا نزیکه‌ی‌ 50 ساله‌ به‌رده‌وام خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانی هۆلکۆستی جوله‌که‌ ده‌کات و له‌ولاتی سوێدیش نزیک به‌ 40 ساله‌ له‌گه‌ل 50 هاوڕێی به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده‌ زانستگه‌و خویندگاکان ده‌که‌ن بۆ باسکردنی تاوانی هۆلۆکۆست، هاوکات دۆستێکی دێرینی کورده‌و له‌سالی 1992 به‌دواوه‌  هاریکاری منالانی کورد ده‌کات و سه‌نته‌ری له‌هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه‌ له‌م باره‌وه‌ 60 منالی بێ باوک و دایکی ئه‌نفالکراو ی کورد ، 18 ساله‌ ئه‌و بۆته‌ دایکیان و  به‌ خێویان ده‌کات ، هاوکات یه‌کێک له‌دامه‌زرێنه‌ران و ده‌سته‌ی کارگێری  ڕیکخراوی قه‌ندیل‌ له‌ کوردستان
 2.    ستێڤان هیرتن،  رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سوێدی  و یه‌کێک بووه‌ له‌ کادیره‌ به‌توانایانه‌ی ئاژانسی ده‌نگ و باسی سوێد.TT.  ‌خاوه‌نی چه‌ندین راپۆرت و هه‌وڵه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد به‌گشتی و مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی به‌تایبه‌تی، هاوکات یه‌کێک له‌و گروپه‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ بیانیه‌ بووه‌ که‌له پێنجه‌مین ڕۆژی دوای  کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌ سه‌ردانی ئه‌م شاره‌ی کردووه‌ و به‌وێنه‌کانی توانیویه‌تی تاوانی کوشتاری به‌کۆمه‌لی دژ به‌ کوردان به‌ جیهان بناسێنێ و یه‌کێک له‌ گه‌واهیده‌ره‌کانی دۆسیه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو‌ه‌ له‌ دادگای تاوانی عیراق .
 3.     بۆدیل سیبلۆس، ئه‌ندامی په‌رله‌مان و به‌رپرسی به‌شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی پارتی ژینگه‌ی سوێدی له‌په‌رله‌مانه‌ و هاوکات دۆستێکی دێرینی کوردی هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستانه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ل  ئازاری کێشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ به‌هه‌مو به‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ژیت و ئێستاش ئه‌ندامی یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌وڕپایه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێین به‌رده‌وام له‌تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به‌ کورد وه‌ک نوێنه‌ری کورد و قوربانیان بووه‌ له‌په‌رله‌مان .هه‌روه‌ها ‌ئه‌و یه‌کێک له‌و 5 په‌رله‌مانتاره‌ بوو که‌له‌ 2007/09/23 دا یاداشتێکیان دا به‌په‌رله‌مانی سوێد که‌ ‌تاوانی کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌ کوردان به‌ جینۆساید بناسرێت.
 4.    یاکوب یونسۆن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورده‌ له‌ وپارته‌دا، هاوکات یه‌کێک له‌دۆسته‌ دێرینه‌یکانی کورد و خه‌باتکه‌رێکی که‌یسی کۆمه‌لکوژی دژ به‌ کوردانه‌، که‌به‌رده‌وام له‌ ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ کوردیه‌کان به‌ شداره‌ ، هاوکات ئه‌میش  یه‌کێک له‌و 5 په‌رله‌مانتاره‌ بوو که‌ له‌ 2007/09/23 دا یاداشتێکیان دا به‌په‌رله‌مانی سوێد که‌ ‌تاوانی کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌ کوردان به‌ جینۆساید بناسرێت.
 
 5.    ئان مارگریته لیڤه‌‌، به‌رپرسی پارتی چه‌پی سوێدی له‌ شاری ستۆکهۆلم، ئان مارگریته یه‌کێک له‌دۆسته‌ به‌رده‌وامه‌کانی کورد‌و وهه‌رده‌م له‌ یاده‌ کوردستانیه‌کاندا له‌ناو سوێد و ده‌ره‌وه‌دا به‌ شداره‌ وه‌ک نوێنه‌ریکی کورد داکۆکی ده‌کات.
 6.    ئانیا یوسنۆن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێده‌و ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا بووه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌نته‌ری سوێدی که‌له‌ ده‌سه‌لاتدا به‌شدارن. ئانیا به‌رده‌وام له‌ مه‌سه‌له‌ی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به‌ کورد داکۆکی کردوه‌..‌
 7.    ئه‌ڤین چه‌تین،ئه‌ندامی یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له‌ پارتی سۆسیال دیموکرات که‌تائێستا زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ری کوردی له‌م ولاته‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌ که ‌له‌ ‌خۆپالاوتنی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی  ده‌نگیان پێدا و ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌گه‌ل ئازاری گه‌له‌که‌ی ده‌ژیت وچالاکانه‌ به‌شداره‌، وه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی باکوری کوردستانی کردوه‌و ئازاری کوردانی ئه‌م به‌شه‌ی گه‌یاندۆته‌ ناوه‌نده‌ سیاسیه‌کانی حزب و دام و ده‌زگا سیاسیه‌کانی سوێد.
 8.     فرێدریک مالم، ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی گه‌لی سوێدی و دۆستی ناسراوی کورد، که‌له‌زۆرینه‌ی بۆنه‌ سیاسیه‌کانی کورددا ئاماده‌یی هه‌یه‌ و چه‌ندین جار له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌ کورده‌که‌ی (گولان ئاڤچی) سه‌ردانی باکوور و باشوری نیشتمانی کردووه‌ و له‌په‌رله‌مانیشدا داکۆکیکه‌رێکی به‌رده‌وامی کێشه‌ی کورد بوه‌. فرێدریک یه‌کێک له‌و 5 په‌رله‌مانتاره‌ بوو که‌ له‌ ڕۆژی  2007/09/23 دا یاداشتێکیان دا به‌په‌رله‌مانی سوێد که‌ ‌تاوانی کۆمه‌لکوژی دژ به‌ کوردان به‌ جینۆساید بناسرێت.
 9.     لارش ئۆلی، سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێدی  که‌له‌ماوه‌ی رابوردوودا هه‌واڵه‌که‌مان بڵاوکرده‌وه‌ و بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن :
 http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6267
 
 
 کۆمیته‌ی سوێدی چاودێری کوردۆساید/چاک
 2009/10/14
 [email protected]
 http://www.kurdocide.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە