چه‌نگیز چاندار: ده‌بێ کورد ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
ئاژانسه‌کان
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی تورکیا رایگه‌یاند پێمان خۆش بێ یان نا تورکیا ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی تورکه‌کانه و بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بێ، پێویسته کورد ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن.
لهوتوێژێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو چاندار گوتی: ئێران هی فارسه‌کانه. ئیسرائیل هی جووله‌که‌کانه. عه‌ره‌به‌کانیش زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بێ، پێویسته کوردیش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌بێ یان لانیکه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌ن به‌گوێره‌ی ویست و داخوازی کورده‌کان گۆڕانکارییان به سه‌ر دابێ.
چاندار گوتی: له ساڵانی 1920دا، دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند و ته‌نیا کورده‌کان بێ ده‌وڵه‌ت مانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌ز مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماکی به مافێکی سرووشتی ده‌زانم و نابێ هیچکه‌س دژایه‌تی بکا. پاراستنی مافی په‌روه‌رده به زمانی کوردی، له‌لایه‌که‌وه بۆ پاراستنی خۆمه بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی زگماکی خۆم واته تورکی په‌روه‌رده ببینم و قسه بکه‌م. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه ئێستا 80% رۆژنامه‌کانی تورکیا داکۆکی له په‌روه‌رده به زمانی کوردی ده‌که‌ن و ده‌رگاکانی په‌روه‌رده به زمانی کوردی له تورکیا کراونه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست