کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کی نیسان سه‌لماندی که‌ نه‌‌ گفتووگۆی ئۆپۆزسیۆن و نه‌ نامه‌ی نووسه‌ران، ڕه‌فتارو تاوانه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌وه‌ستێنێت �

Saturday, 02/04/2011, 12:00



17 ی شوبات ده‌سپێکه‌ری ئه‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌ بووبۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ له‌ سیستمی نه‌خۆشی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات که‌ به‌ گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری وکلتوری و ئه‌خلاقی و....هتد ناسراوه‌...!!
1 نیسان سه‌لماندی که‌ ئه‌م شۆڕش و راپه‌ڕینه‌ بۆ گۆڕڕانی ڕاسته‌قینه‌ که‌وتۆته‌‌ قۆناغێکی تری هه‌ڵوێست و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌ هه‌مووبواره‌کانی سیاسی و ئابووری و یاسایی وسه‌ربازی و ئاسایشی و کارو ڕۆشنبیری و کلتوری و ئه‌خلاقی و .....هتد!!!
له‌مرۆ به‌دواوه‌ نابێت وه‌ک دوێنێ ته‌ماشای سیناریۆکان و ڕووداوه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وسیناریۆو ڕووداوانه‌ی دوێنێ به‌ شێوازی جۆربه‌جۆر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و ترساندن و تۆقاندن وتیرۆربۆ تیرۆری جه‌سسته‌یی و ڕۆحیه‌تی شۆڕش وشۆڕشگێڕان و ڕاپه‌ڕینه‌ ..!!
له‌ هه‌موو قۆناغه‌کانی گۆڕڕانی ژیاندا ئه‌وانه‌ی خوازیاری گۆڕڕانی ڕاسته‌قینه‌ن به‌ شۆڕشگێڕ ناسراون، به‌پێجه‌وانه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ژێر هه‌رچ بیانوویه‌کدا ده‌سه‌ڵاتدارانیان جوانکردووه‌ یان درێژه‌ یان داوه‌ به‌ ته‌مه‌نی ناوده‌برێن به‌ دژه‌ شۆڕش و کۆنه‌په‌رسته‌کان، ئیتر ئه‌م که‌س و گروپانه‌ له‌ ژێر هه‌رچ بیرو بۆچوون وناو و ناونیشانێکدا پرۆپاگه‌نده‌ بکه‌ن وهه‌وڵ بده‌ن نووسین و هه‌وڵه‌کانیان بکه‌نه‌ حه‌بی ڤالێۆم بۆ ئارامکردنه‌وه ‌و بێ هۆش کردن وله‌کارخستنی جه‌سته‌ی شۆڕشگێرانی خۆازیاری گۆڕڕان!
کۆنه‌په‌رست به‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌وترێت که‌ ترسیان له‌ گۆڕڕان هه‌یه‌ یان خوازیاری گۆڕڕان نین به‌ هه‌رچ بڕوبیانوویه‌ک بێت !!
ئه‌مڕۆ ده‌کرێت که‌سێکی کۆمۆنیست که‌ بیر و بۆ چونه‌کانی تووشی چه‌قبه‌ستوویی بووه‌ به‌ که‌سێکی کۆنه‌په‌رست و هه‌لبه‌رست ناوببرێت کاتێک دوودڵ بێت له‌وه‌ی که‌ گۆڕڕانکاری بکرێت له‌ سیستمی سیاسی و ئابووری وده‌ستوری و فه‌رهه‌نگی و کلتوری ...دا ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ که‌سێکی موسۆڵمان به‌دیدگای ئیسلامی خۆی داوای گۆڕڕان بکات ئه‌مڕۆ ده‌کرێت به‌ که‌سێکی گوڕڕانخواز له‌ قه‌ڵه‌می بده‌ین...!!
ئه‌مڕۆ‌ سه‌رای ئازادی و گشت سه‌راکانی تری ئازادی کوردستان پڕیه‌تی له‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ و بیر بۆچوونی جۆربه‌جۆرودژبه‌یه‌ک ، هه‌روه‌ها دینی و نادینی یه‌کان به‌ چه‌پ و ڕاست و نه‌ته‌وه‌یی و...هتد، که‌ هه‌موویان به‌یه‌ک ده‌نگ و بۆ یه‌ک داخوازی هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان و خوازیاری گۆڕڕان و ژیانێکی باشترن بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان...!!

جگه ‌له‌ داخوازی یه‌ هه‌نووکه‌یی یه‌کان تائێستا نه‌توانراوه‌ پێکه‌وه‌ به‌هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان وێنه‌ و ڕێساو یاساکانی ئێستا و داهاتووی ئه‌وگۆڕڕانه‌ داڕێژن و بیکه‌نه‌ بناغه‌ی یاساو ڕێساو ده‌ستوری هه‌میشه‌یی داهاتووی کوردستانێکی دیموکراتی ئازاد بۆ هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان، واتا بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌گایه‌کی ئازاد بۆ هه‌مووان...!!
ئه‌رکی ئێستای هه‌موو گۆڕڕانخوازانی ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌ کوردستا ن و تاراوگه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانمان له‌ ده‌وری یه‌ک و بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی گۆڕڕانێکی ڕاسته‌قینه‌ی سیستمی سیاسی و ئابوری وده‌سه‌ڵات و یاسایی کوردستان کۆبکه‌ینه‌وه‌، وه‌ک یه‌ک جه‌سته‌ی گۆڕڕانخوازانی کوردستان بۆ دانانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک بۆ بۆ خه‌ڵک به‌ یاسا!!!

به‌بروای من بۆ سه‌رخستنی ئه‌م شۆڕشه‌ بۆ گۆڕڕان پێویسته‌ هه‌ڵویسته‌کان یه‌کلایی بکرێنه‌وه‌ وهه‌مووهێزه‌کانی گۆڕڕانخوازان له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبکرێنه‌وه‌ به‌وه‌ی که:

یه‌که‌م/ ‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و ئه‌نجومه‌نی کاتی تری کوردستان ئه‌نجومه‌نێکی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان دروست بکه‌ن وه‌ک دڵ و ماتۆڕی ئه‌م شۆڕشه‌ی گۆڕڕان.‌
بۆ پارێزگاری کردنی کارو چالاکی یه‌کانی داوا له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش بکه‌ن بیانپارێزن و پشتگیری داخوازی یه‌کانیان بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وانیش به‌شێکن له‌ خۆمان.
هه‌ره‌وه‌ها داوا له‌ ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپابکرێت که‌ بۆپاراستنی گیانی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌رتاسه‌ری یه‌ نوێنه‌ریان بنێرن بۆپاراستن و هاوکاری وسه‌رپه‌رشتی کاروچالاکی یان که‌ به‌ شێوازێکی شارستانی یانه‌ ده‌ستیان پێکردووه‌ و درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن..!! تابه‌چاوی خۆیان چاودێری ڕاستی یه‌کان بکه‌ن..!!

دووه‌م/ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان بانگه‌وازی ئۆپۆزسیۆن و هه‌مووکه‌س و لایه‌نێکی شۆڕشگێڕ و خوازیاری گۆڕڕان بکه‌ن له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی ڕزگاری نیشتمانی، تا پێکه‌وه‌ هه‌مووده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان له‌ ژیر چه‌ترێکی سیاسی هاوبه‌شدا هه‌وڵ و هێزووتواناکان کۆبکه‌نه‌وه‌ بۆ ڕێکه‌وتنێکی نیشتمانی هاوبه‌ش که‌ هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان پێکه‌وه‌ هه‌وڵی گۆڕان بده‌ن شارستانی یانه‌ به‌ شێوازی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و فشاری سیاسی وئابوری و ده‌ستووری و....هتد.
ئه‌م به‌ره‌یه‌ ده‌توانێت هه‌وڵبدات بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستورویاسایه‌کی شارستانی و دیموکراتی بۆ داهاتووی کوردستان به‌هاوکاری ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا پاشان بخریته‌ ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان...!!

سێهه‌م/ به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتمانی به‌هاوکاری ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌وڵ بده‌ن به‌ شێوازێکی دیموکراتی یانه‌ ته‌وق و ئابڵوقه‌ی سیاسی و سه‌ربازی شاری هه‌ولێری پایته‌خت بشکێنن تا خه‌ڵکی ناڕازی هه‌ولێری به‌ ئازادانه‌ بتوانن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ بۆ گۆڕڕان و به‌ کردار به‌شداری ئه‌م گۆڕڕانه‌ بکه‌ن له‌ ڕێگای نوێنه‌ر یان له‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ئه‌م به‌ره‌ی ڕزگاری یه‌دا!

له‌مڕۆبه‌دواوه‌ ئه‌رکی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان و کرێکاران وکاسپکاران و کارمه‌ندان وقووتابیان و خوێندکاران و گشت چین و توێژه‌کانه‌ وه‌ک نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان وهه‌مووده‌نگ و ڕه‌نگه‌ ناڕازی یه‌کان که‌ له‌ ده‌وری سه‌راکانی ئازادی و داخوازی یاکانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی خوازیاری گۆڕڕان کۆببنه‌وه‌ و پشتگیری بکه‌ن..!!
ئه‌م گۆڕڕانه‌ به‌ س ته‌نها به‌لایه‌ن و گروپێک ناکرێت به‌ڵکو به‌ هه‌مووده‌نگ و ڕه‌نگه‌ ناڕازی یه‌کانی خوازیاری گۆڕڕان ده‌کرێت له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان...!!
هه‌مووکارو گۆڕڕانێکیش پێویستی به‌ سه‌رکرده‌ی ئازاو له‌ خۆبوردووی وه‌ک د. فاروق ڕه‌فیق و ناسک قادرو....هه‌یه‌، که‌ بێ ترس سوورن له‌سه‌ر داخوازی یه‌کان بۆ گۆڕڕان!!

گه‌ربارزانی و تاڵه‌بانی به‌م شێوازه‌ مل نه‌ده‌ن بۆئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان ده‌بێته‌ ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری و خۆشیان به‌رپرسیارده‌بن له‌ ئه‌نجامه‌که‌ی...!!

سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ی کوردستان به‌هاوکاری هه‌مووده‌نگ وڕه‌نگه‌کان بۆ دانانی ده‌ستورویاسایه‌ک که‌ ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌موومانی له‌ خۆ گرتبێت...!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە