ئۆپۆزسیۆن تاوانباری یەکەمە بەلەبارچونی ڕاپەڕین تا سۆران حمەکەریم هەموان بکات بەسەگ
Sunday, 15/05/2011, 12:00
پێشەکی با بزانین بۆ ئۆپۆزسیۆن تاوانباری یەکەمە بۆ لەبارچونی ڕاپەڕین ، لەیەکەم ڕۆژی کۆبونەوەکەی سەراو گۆڕینی ڕێچکەی بەشێک لەخەڵکەکە بەرەو شەقامی سالم و ڕوبوڕوبونەوەیان لەگەڵ حەرام زادەکانی غەوڕەکەی بنەماڵەی بەرزانی و شەهید کردنی دوکەسو بریندار کردنی 54 کەس لەلایەن حارام زادەکانی ناوئەوگەوڕەوە ئەبوا ئۆپۆزسیۆن لەڕۆژی ناشتنی ئەوشەهیدەوە کەخەڵکەکە بەجۆرێک جۆشیان خواردبو لەناخی هەریەکێکیاندا بۆرکانیک ئامادەبو بۆ تەقینەوە . بەڵام بەداخەوەئەوەگەورەترین هەڵەی ئۆپۆزسیۆن بو بەتایبەتی گۆڕان کە نەچووەناو جەماوەرو وەک ئۆپۆزسیۆنەکانی میسر بە ئاشکرا بەشدار نەبو . ئەگەریەوڕۆژە بەهەموان بەشداربونایە ئەوەبەدڵنیاییەوە ناوچەکانی سلێمانی لەماوەیەکی زۆر کورتدا دەکەوتنە ژێر باڵی ئازادی خوازانەوە . چونکەدەسەڵات توشی سەرسامی بوبو نەیدەزانی چون هەڵسوکەوت بکات لەگەڵ ڕوداوەکان وەهێزەکانیشی ئامادەی ئەوەنەبون لەوساتەدابتوانن بەرەوڕوی ئەو ناڕەزایەتیەببنەوە . وەهەروەها لەبری ئەوەی ئەگەربەنهێنیش بوە یارمەتی خەڵکەڕاپەڕیوەکەبدەن هاتن ڕاپەڕینیان کرد بەخۆپیشاندانو ئەوخەڵکەیان لەسەرادا مۆڵداو ناویان سەرای ئازادی و دەستیان کرد بەشیعرو شانامەخوێندنەوەو ئەڵاهو ئەگبەرو شەرایان کردەمزگەوت وەک خوابەونوێژانە دەسەڵاتیان بۆبڕوخێنێت هەرئەم نوێژانەشبو کەدەسەڵات کەڵکی لێوەرگرتو لەلایەن ئەمەریکیەکانەوکەواتێگەیەنرابون ئەمانە زۆرینەیان سەلەفیەکانن ئەگەروابڕوات یەوائێران لەناوچەکەداباڵادەست دەبێت هەروەک چۆن لەخواروی عێراق دەسی خستۆتەکاروباری سیاسیەوە . ئەمانەهۆکاری ئەوەبو دەسەڵات بتوانێت سەرابسوتێنێت کەئەوەئارەزویەکی دەمێکی من بو بۆئەوەی چیتر ئەوخەڵکەی کەوەك شێر نەڕەیان دەسەڵتی دەلەرزان وەک مەڕ پەرچیان نەدەنو شەوانەش چەقەڵ لێیانبدات . ئاخرکەی بوەلەدنیادا شێرلاپەرچدابێو گورگ بەدەوریا بنەڕێنێت . ئەوەیسەیرو عاجباتیە لەم هەرێمەی لەمەڕئێمەداڕوئەدات . بەهۆی ئەم مۆڵدانەی جەماوەرەوەو بڕینی جوڵەیان بەڕۆشتنی ڕۆژگار وردەوردەدەسەڵات توانێ هێزەکانی کۆبکاتەوەو ڕێکیان بخات بۆلێدانی ئەوانەی دەیان وت بەئاشتی بەواشتی . نم نازانم حەزەکەم ئەم ئٶپۆزسیۆنە پڕلەشەرمە پێم بڵێت ئایابەهێزترین ئاسنگەر ئەتوانێت لەئاسنی سارد داسێکی دروێنە دروست بکات . ئەمدەسەڵاتە ئاسنی ساردەو بەوساردیەی سەراهەرگیز ناگۆڕێت ئەگەرزۆربەکەمیش بووە . کەواتە ئەبێت چ سەرلێشێوانێک بێت دانیشتنو گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمدەسەڵاتدارانەدا کە لەئاسنی سارد ساردترن بەرام بەربە داخوازیەکانی جەماوەر . ئەوەی لایمن سەیرە بەڕێز دکتۆر فایەق گوڵپی کەخۆی دوابریاری لە دوای ئەوەی هێچ هیوایەکی بەچاکسازیو گۆڕانکارینەمالەلایەن دەسەڵاتەوە بڕوای بەوەهێنا کە بەدەسەڵات بڵێت إیرحل . منناتوانم گومانم لەدڵسٶزی ئەم بەڕێزەهەبێت بۆ خاکو نەتەوەکەی . وەڕێزێکی تایبەتیشی هەیەلایمن . بەڵام ئەمەئەوەناگەیەنێت کەلەئاستی هەڵوێستی هەڵەدا بێدەنگ بین کەئەمە باوەڕی خۆشیەتی وەلەسەردانەبێهودەکەشیدا ئەوەخۆی سەربەستەو لەگەڵ ئەوبرادەرانەی هاوشانی بون . بەڵام ئەوەی مایەی دڵگرانیە ئەوکەسەیە بەناوی سۆران حمەکەریم کەبۆتە داواکارێکی گشتی نادات پەروەر وەزۆر ڕەشبینانە کەس نەماوەئەم کەسە تاوانێک نەداتەپاڵی لەونوسێنەیدا . یەکەم پەڵاماری کوردستان پۆستی داوەو تاوانباریدەکات بەوەی کەتەواوکەری ڕاگەیاندنەکانی گۆڕانە . لەکاتێکدا کوردستان پۆست شەڕی گەسەڵاتیکردووە گۆڕان لەهیچ لایەکەوەدەنگوڕەنگی نەبووە وەبەردەوام مایەی شۆکی دەسەڵات بووەبەهەواڵو بڵاوکراوەچۆک شکێنەکانی . ئەمچاپەلاماری کۆمەڵێک کەسایەتی ناوئەولایەنانەیداوەکەشەش حیزبن . وەزۆربەوردی هێرش ئەکاتەسەر سۆران عومەرووتاوان باری ئەکات بەوەی کەخۆی سەیارەکەی سوتاندووە وەک ئەوەی خۆی لەگەڵ سۆراندابوبێت لەکاتی سوتانی سەیارەکەیدا وئەوکتێبانەشی دەرهێناوەکەنەیوێستوەبسوتێن . بەڕاستی ئەوەی تۆزێک لێکدانەوەی هەبێتو وردبین بێت ئەوەهەست ئەکات ئەم کەسەبۆنی دەمی دەسەڵاتی لێدێت وەدەیەوێت لەم پەنایەوە مەنجەنیقی ڕقی خۆی بخاتەناو ئەنجومەنی سەراوە . من نامەوێت زۆرتر لەسەر ئەم کەسەبنوسم بەڵام بەڕاستی ئەوەکاری ئەبرادەرانەیە کەوەڵامی ئەوبێ ئەدەبییەی بدەنەوە کەلەکۆتایی نوسینەکەیدا هەموهاوڕێکانیان ئەکات بەسەگو دەڵیت بائەوانە هەرحەپەیان بێت . من لەبەڕێز دکتۆر گوڵپی ئەپرسم ئایا ئەوانەی ئەو دەعبایە دەیان کات بەسەگ تۆ پێت قبوڵە ئەگەرپێت قبوڵە . وەیانئەوانەی هاوشانانی سەردانەکەت بون بۆلای مایەی نەهامەتیو نەگبەتی کورد بەرزانی خائینو مافیا قبوڵیانە هەموئەوانەی ئٶپۆزسیۆن و سەرابکرێنەسەگ . منیش داوادەکەم لەهەمو ئەوبەڕێزانەی ئەنجومەن بەردەوام بن لەکۆبونەوەو پڵانی نوێدابۆ داماڵینی ئەم دەسەڵاتە قەزافیو ئەسەدیە وەبەهیچ شێوەیەک کۆبەنەوەلەگەڵ دەسەڵات نەکەن تاداواکاریەکان جێبەجێ نەکات . هیوادارم شێرەکانی کوردستان لەشێرەکانی سوریا کەمترنەبن وەبڕوابکەن ڕاپەڕن دەسەڵات بەکورت ترین ماوەچوکدائەدات بەستکائەکەم بادین تێکەڵی ڕاپەڕین نەکرێت بۆئەوەی ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپی کەئەمڕۆ لەکوردستاندابونیان هەیە بەبێ دودڵی یارمەتیمان بدەن من ناڵێم کەسانی موسڵمان هەستی نەتەوایەتیان نیە بابەشداربن و ڕێزیان هەیە بەڵام وەک هەستی نەتەوەیی نەک ئیسلامی . ئەمڕۆبێت یان سبەی هەردەبێت خوێن بدەین بۆئازادی . کەباکت نەبو لەخوێندان دەسەڵات خۆی بۆڕاناگیرێو هەرەس دێنێت . میلەت بەهێزاەو دەسەڵات ترسنۆک وەهەرگیز ناتوانن وەک سوریاو قەزافی میلەت ڕەشە کوژی بکەن . ئەمریکالەسوریاو قزافی قبوڵ نەکرد ئیترچۆن لەم گرگنانەی قبول ئەکات . لەکاتێکدائەمریکاپێویستی بە هێمنی هەیەلەکوردستانو عێراقیشدا. لەبەرئەوەتکاتان لێئەکەم خۆتان لەجاران باشتر ڕێک بخەن بۆدانانی پلانی کۆتایی ئەگەرهاتو ئۆپۆزسیۆنیش خۆی نەخستە بەرەی گەلەوە ئەوائەکرێت بخرێتە ژێر پرسیارەوە. بژی شێرەکوڕانی ئازادی خواز هەڵۆکانی شاری هەڵماتو قوربانی (داریئازادی بەخوێن ئاونەدرێت قەت بەرناگریت)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست