نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستان
Friday, 17/10/2014, 12:00
گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه داوای گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌کرد له‌سیسته‌می باشووری کوردستاندا که به‌وه‌ی ده‌یانووت ده‌سته‌ڵاتی باشوری کوردستان ده‌سته‌ڵاتێکی بنه‌ماڵه‌ییه و هیچ بنامه‌یه‌کی سیسته‌مێکی دیموکراسی و ته‌کنۆکراتی تێدانیه و ته‌نها دوو بنه‌ماڵه هه‌موو کایه‌کانی ئابووری و سیاسی ووڵاتیان داگیرکردووه و کۆمه‌ڵێک که‌سانی ناشیاو و مافیا وچه‌ته‌یان به‌رداوه‌ته خه‌ڵکی کوردستان و که‌وتوونه خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و که‌سوکاریان ۰
داواکاریه‌کانی گۆڕان بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، به‌تایبه‌تی له‌کاتی ڕاپه‌ڕینی حه‌ڤده‌ی شوباتدا که خه‌ڵکی باشوور سووربوون له‌سه‌ر ڕاماڵینی هه‌ردوو بنه‌ماڵه وچه‌نده‌ها شه‌هید و برینداریان دا.
گۆڕان که‌وته کۆکرنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه ناڕازیه‌کان وووتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی خه‌ڵک بۆ گۆڕینێکی ڕادیکاڵانه‌ی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و چه‌ته و مافیاکانی ده‌سته‌ڵات و لێپرسنه‌وه و دادگاکردنیان.
که‌چی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی که گۆڕان به خه‌ڵکی دابوو ، گۆڕان زۆر به شێنه‌یی و ئاسانی به‌یعه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا‌و چووه ناو ده‌سته‌ڵاته‌وه و نه‌ک هه‌ر گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی نه‌کرد له سیسته‌می بنه‌ماڵه‌ی دا ، به‌ڵکو زیاتریش بووه هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌مه‌که و ئاسانکردنی دزینی زیاتری نه‌وت و گازی کوردستان و دروستکردنی په‌یمانی په‌نجا ساڵه‌ی دزینی نه‌وتی کوردستان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ تورکیای فاشیست و تێرۆریستدا....
ئه‌م کردار و ڕه‌فتاره‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م چیرۆکه کۆمیدیه ده‌چێت :
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی شێتخانه‌دا ـ شه‌ماعیه‌دا ـ هه‌موو شێته‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به مانگرتن و ئاژاوه نانه‌وه له ده‌ست کارگێڕان و دکتۆره‌کانی خه‌سته‌خانه‌که‌دا و چه‌نده‌ها داواکاری باشکردنی ژیانیان هه‌یه له‌ناو خه‌سته‌خانه‌که‌دا که وه‌ک به‌ندیخانه وایه وچوارده‌وری به دیواری به‌رزگیراوه...پاش هه‌وڵدانێکی زۆریان ، شێته‌کان توانیان ده‌رگای خه‌سته‌خانه‌که بشکێنن و هه‌موویان به هووتاف و هاوار هاوار ده‌رپه‌ڕێنه ده‌ره‌وه و به‌ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌که‌دا ڕابکه‌ن . دکتۆره‌کان و کارمه‌نده‌کانی خه‌سته‌خانه‌که و پولیس هه‌وڵێکی زۆریان دا که بیانگێڕنه‌وه خه‌سته‌خانه‌که به‌ڵام بێ سوود بوو ، شێته‌کان له ڕاکردن و سوڕانه‌وه به‌ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌که‌دا به‌رده‌وام وون...
یه‌کێک له دکتۆره‌کان ، ده‌ڵێت من ده‌توانم هه‌موویان بکه‌مه‌وه به خه‌سته‌خانه‌که‌دا به بێ هیچ گیروگرفتێک دکتۆره که ـ لێره‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌وری ئه‌م دکتۆره ده‌بینێت ـ داوا ده‌کات ده‌ستێک جلی شڕو دڕا‌و ی بۆ بێنن وله‌به‌ری ده‌کات و وه‌ک شێته‌کان قژ و ده‌موچاوی وه‌ک ئه‌وان لێده‌کات و به‌ناو شێته‌کاندا وه‌ک ئه‌وان ڕاده‌کات و وورده وورده پێشیان ده‌که‌وێت و هه‌موو شێته‌کانیش به‌دوای دکتۆره‌که‌وه ڕاده‌که‌ن و پاش چه‌ند سوڕ و خولانه‌وه به‌ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌که‌دا ، دکتۆره‌که به‌ڕاکردن که له پێش هه‌موو شێته‌کانه‌وه‌یه و ڕاده‌کات و له‌گه‌ڵ هه‌موو شێته‌کاندا ده‌یانکاته‌وه به خه‌سته‌خانه‌که‌دا وده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر داده‌خه‌ن....
به‌م شێوه‌یه و به فێڵ و تاکتیکی باش دکتۆره‌که هه‌موو شێته‌کانی کرده‌وه به شێتخانه‌که‌دا....
جا به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕان و خه‌ڵکه ناڕازیه‌کانی جارێکی تر کرده‌وه به به‌ندیخانه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یدا ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌که‌ی داوای گۆڕینی ڕیشه‌یی ده‌کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست