نێچیر، بوونی به‌جێگری سه‌رۆکی پارتیی، ره‌تده‌کاته‌وه
Saturday, 20/03/2010, 12:00
نێچیر به راشکاوانه له دژی بڕیاره‌که‌ی مه‌سعود وه‌ستایه‌وه و ره‌تی کرده‌وه ببێ به‌جێگری مه‌سعود .
پاش دهستپێههڵگرتنی نێچیر له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ، مه‌سعود بۆ رازیکردنی نێچیر فه‌رمانێکی بڵاوکرده‌وه به نێو حزبدا که تێیدا نێچیری وه‌ک جێگری سرۆکی پارتی ده‌ستنیشانکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له فوئاد حوسه‌ین سه‌رۆکی دیوانی به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که پێسپاردنی پۆستی جێگری حزب بۆ نێچیر له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه بۆ دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- نێچیر کاتێ سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو ،له رێگای به‌تاڵانبردنی بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و کۆمشنی کۆمپانیاکانی نه‌وت ، خه‌رجییه زه‌به‌لاحه‌کانی پارتی به هه‌موو داموده‌زگاکانی خستبۆوه ئه‌ستۆی خۆی ، ئه‌مه وایکرد مه‌سعود دووباره نێچیر به‌ناوی جێگری سه‌رۆکی حزب بخاته‌وه ژێر به‌رپرسیاره‌تی تا خۆی له مهسرهفکێشانی پارتی نه‌کێشێته‌وه ، ئه‌مه له کاتێکدا که زۆربه‌ی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه له بانکه‌کانی ده‌ره‌وه به ناوی نێچیر و کوتله‌که‌ی خۆی دانراوه .. مه‌سعود ده‌یه‌وێت به وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه ئه‌و پاره‌یه که نێچیر به هی خۆی ده‌زانێ به‌ناوی خه‌رجییه‌کانی حزب لێبکێشێتهوه. مه‌سعود مانه‌وه‌ی ئه‌و پاره زۆرهدزراوهی خه‌ڵکی به‌ناوی نێچیر و کوتله‌که‌ی به مه‌ترسییه‌کی جددی له‌سه‌ر بوونی خۆی و کوڕه‌کانی ده‌زانێت. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی: نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین که بۆ له‌مه‌ودوا ره‌نگه وه‌کو جاری جاران به هۆی بوونی ئۆپزسیۆنێکی کارا له په‌رله‌مان هه‌ردوو بنه‌ماڵه نه‌توانن بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ خۆیان لابده‌ن. هه‌ربۆیه به گرنگی ده‌زانن نێچیر بخه‌نه‌وه نێو حزب و ئه‌رکی خه‌رجییه‌کانی بخه‌نه ئه‌ستۆیی.
2- نێچیر ماوه‌یه‌ک بوو باسی له گۆڕان له نێو پارتی ده‌کرد ، پێدانی ئه‌و پۆسته ده‌یخاته به‌ر مه‌سئولیه‌تێکی ئاوا که نه‌توانێ گۆڕانکاری بێ سه‌رۆکی حزب بکات ، به‌مانایه‌کی دیکه گرێدانی زیاتری نێچیره به خۆیه‌وه تا کارێکی ئه‌وتۆ نه‌کات ببێته رووخانی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته بۆشه‌ی که مه‌سعود بۆ خۆی‌و کوڕه‌کانی دورستکردووه.
ئه‌م دوو هۆکاره له‌ته‌ک بوونی هۆکاری دیکه ،وای له مه‌سعود کرد ئه‌و پۆسته‌ی بدات به نێچیر ، که به‌ئاگابوونی نێچیریش به‌و دووهۆکاره ، بووه فاکته‌ری ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی زیادکرد و وتی: بۆ ماوه‌ی 50 رۆژ زیاتره مووچه‌ی کارمه‌ندان و مێلیشیاکانی بنه‌ماڵه نه‌دراوه ، ئه‌وا ئیمڕۆ 20/3 ده‌ست به دابه‌شکردنی مووچه کراوه ، هۆکاره‌که‌ی دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناکۆکییه‌ی که له نێوان نێچیر و مه‌سعود هه‌یه له‌سه‌ر دابینکردنی مووچه‌ی ئه‌و سوپا مشه‌خۆره‌ی که مه‌سعود له‌ده‌وری خۆی کۆکردوونهوتهوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست