کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شه‌هیدکردنی هه‌ڤاڵ ته‌مۆ، دوا بزماری تابوتی ئه‌سه‌دده‌

Saturday, 08/10/2011, 12:00









کوردستانپۆست:

کوردستانپۆست سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی کورد به‌گشتی و کوردانی باشوری بچوک ده‌کات به‌هۆی شه‌هیدکردنی ئه‌ندازیار و چالاکوان و سیاسه‌تمه‌دار کاکه‌مشعل ته‌مۆوه‌که‌له‌ماڵه‌نهێنیه‌که‌ی دا له‌عامودا شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی دوژمن به‌ئازادی نیشانی شه‌بیحه‌ده‌مامکداره‌کانی ئه‌سه‌ددیان دا و تیرۆریان کرد .
کاک ته‌مۆ یه‌کێکه‌له‌و کوردانه‌ی باشوری بچوک که‌له‌سه‌ره‌تای به‌هاری شۆڕشه‌کانی هه‌رێمه‌که‌وه‌بانگه‌وازی ڕوخانی ڕژێمه‌دیکتاتۆره‌کانی ده‌کرد و توند و ئازایانه‌ئاماده‌یی هیچ جۆره‌سازشێکی سیاسی نه‌بووه‌له‌گه‌ڵ ڕێژمی ئه‌سه‌ددا که‌چه‌ند پارت و که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی تریان له‌ژێر فشار و گوێ ڕایه‌ڵی بارزانیدا هاوپشتی مانه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌دد و رژێمی به‌عسیه‌کانن . به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌جوامێرانه‌یه‌وه‌هه‌میشه‌له‌ژێر چاودێری و فشاری هێزه‌ئه‌منیه‌کانی سوریادا بوو ، له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی کوردانی باشوری بچوک 12ی ئازاری 2004 دا ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی گێڕاوه‌و له‌هه‌مان ساڵدا ڕه‌وتی دواڕۆژ(مسته‌قبه‌ل) ی لاوانی دامه‌زراندووه‌له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌تێگه‌یشت هه‌موو ئه‌و پارت و حیزبۆکانه‌ی ده‌روێش و دروستکراوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین له‌و پارچه‌ی کوردستاندا و نایانه‌وێت دۆزی کوردی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌به‌ره‌پێشه‌وه‌بچێت ، له‌و ساته‌دا جیابونه‌وه‌ی خۆی له‌پارتی گه‌ل/ موریده‌کانی بارزانی ڕاگه‌یاندا . له‌15.08.2008دا رژێمی سوریا سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند و له‌05،06.2011 دا ئازادکرا. هه‌ر له‌زیندانه‌وه‌پشگیری و به‌شداری خۆی بۆ شۆڕشه‌که‌ی گه‌لانی سوریا ڕاگه‌یاند و ڕۆڵی کاریگه‌ری گێڕاوه‌له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌و پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنێکی کارامه‌دا که‌دواینیان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بوو له‌ئه‌سته‌نبوڵ . له‌09.09.2011 دا هه‌وڵی تیرۆرکردنی دراو له‌و ڕۆژه‌به‌دواوه‌به‌نهێنی له‌شاری عامودا کاره‌کانی ڕاده‌په‌ڕاند .
له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیخوڕه‌کورده‌کانه‌وه‌ماڵه‌نهێنیه‌که‌ی بۆ شه‌بیحه‌کان دیاری ده‌که‌ن دوێنێ ئیواره‌07.10.2011 شه‌هیدی ده‌که‌ن و مارسیلی کوڕی و خاتوو زاهیده‌ی هاوکاریشی بریندار ده‌بن.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌ڤاڵ ته‌مۆ و به‌هیوای چاکبونه‌وه‌ی کاک مارسیل و خاتوو زاهیده‌ین . ڕیسوایی و سه‌ره‌شۆڕیش بۆ رژێمی سوریا و هاوپشته‌کورده‌ناپاکه‌کانی ده‌روێشانی بارزانی .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە