گوایا ڕۆژهه‌ڵات-تایمز هاک کرا ؟!
Monday, 14/02/2011, 12:00
تێبینی نووسه‌ر :- به‌ته‌مابووم ئه‌م بابه‌ته بۆ ماڵپه‌ڕی " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " بنێرم ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای مانگی 11ی ساڵی ڕابردووه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ناوبراودا نه‌ماوه و ئیمهیلهکهمیان له‌لای خۆیانه‌وه بلۆک کردووه بۆیه نه‌متوانی ڕاسته‌وخۆ بۆ " ڕۆژهه‌ڵات تایمز "ی بنێرم .
ماڵپه‌ڕی "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" درێژه‌ده‌ری ماڵپه‌ڕی 4ڕۆژهه‌ڵات(بۆ ڕۆژهه‌ڵات)ی ڕابردووه . ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌لایه‌ن باڵی جیابۆوه‌ی حیزبی دیموکرات واته دیموکراته‌که‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای حهسهنزادهوه به‌ڕێوه ده‌چێت . گوایه که‌وته به‌ر هاک کردن ؟ !!!!
ئه‌م ماڵپه‌ڕه جۆره‌ها بابه‌تی جیاواز بڵاو ده‌کاته‌وه . زیاتریش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌سته به ڕه‌خنه‌کردن یاخود هێرشکردنه سه‌ر یه‌کێک له لایه‌نه کوردیه‌کانی وه‌کو پ‌ک‌ک و پژاک و دیموکراته‌که‌ی کاک مسته‌فای هیجری ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه مه‌رج نییه په‌یوه‌ست بێت به بیر‌و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌ی که ماڵپه‌ڕه‌که هه‌ڵده‌سوڕێنن به‌ڵکو په‌یوه‌سته به ئاستی تێگه‌یشتویی و بیرکردنه‌وه‌ی نووسه‌ری بابه‌ته‌کان . له ژێر هه‌ر بابه‌تێکیشدا به‌شی بۆچوون نووسین دانراوه و مه‌رجی بۆچوون نووسینیش بریتییه له " بێڕێزی نه‌کردن به که‌س و لایه‌نه‌کان و خۆبواردن له جنێودان و گوته‌ی ناشایسته به که‌س و لایه‌نه‌کان " واته به‌پێی ئه‌م مه‌رجه به‌رپرسیارێتی به‌شی بۆچوون نووسین ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌ن .
ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی " بۆڕۆژهه‌ڵات "دا کاریان ده‌کرد ، هه‌ندێک جار سانسۆری گوته ناشایستهکانیان ده‌کرد و هه‌ندێک جاریش ته‌واوی ئه‌و گوته ناشایستهنهیان بڵاوده‌کرده‌وه که له‌سه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ده‌نوسران وه‌ک { خوێڕی ، بێ ئه‌خلاق ، گه‌مژه ، نه‌فام ، ئه‌ڵقه له گوێ ، به‌کرێگیراو ، تیرۆریست و ....هتد } به‌ڵام هیچ کاتێکیش ماڵپه‌ڕه‌که دووچاری سانسۆر نه‌ده‌بوو .
لێ به‌ڵێ ، کاتێک ناوه‌که‌یان گۆڕدرا به " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " هه‌ندێک خۆیان بوارد له‌و گوته ناشایستانه و زیاتر بۆچوونی ڕه‌خنه‌ئامێزیان بڵاوده‌کرده‌وه ، جگه له حه‌فته‌ی پێش هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که ، که سه‌رله‌نوێ درێژه‌یان دایه‌وه به‌و بۆچوونانه‌ی که به گوته‌ی ناشایسته ڕازێندرابوونه‌وه و بگره کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که وشه‌ی زۆر خراپتریش بڵاو بکه‌نه‌وه و ته‌واوی ئه‌و گوته ناشایستانهش ئاڕاسته‌ی پ‌ک‌ک و پژاک و به‌رپرسه‌کانیان ده‌کرا . ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له بۆچوونه‌کان به ناوێکی خوازراوه‌وه بوون که له ڕابردوودا ئه‌و ناوه خوازراوانه به‌دی نه‌کرابوون . که ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که به زانایی و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و بۆچوونانه‌یان داده‌نا تاوه‌کو به‌رنامه‌ی هاک کردن دابڕێژن و به‌سه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ساغی بکه‌نه‌وه و خوێنه‌رانی پێ چه‌واشه بکه‌ن .
کاتێک شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق به‌رپابوو ، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری " جه‌نگ ، جه‌نگ تا سه‌رکه‌وتن "ی دا ، ئه‌و کات لایه‌نه‌کانی باشووریش که‌وتنه کێبڕکێی ئه‌وه‌ی که له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا شتێکیان ده‌سگیر ببێت ، له هه‌مووشیان به په‌له‌تر پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو .
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش که خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ساڵی 1975 بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه له میلله‌ت دابڕابوو ، هه‌ر بۆیه ده‌یانخواست کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌نه پشتیوانی خۆیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو شه‌ڕیان له دژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕابگه‌یاندایه که ئه‌و کات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌دا بوو .
ماڵی بارزانیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به‌و شه‌ڕه‌ی که دژ به کوردانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هه‌م جه‌ماوه‌ریش چه‌واشه بکه‌ن به‌رنامه‌ی پێش وه‌ختان داڕشت ، که به‌رنامه‌که‌ش بریتی بوو له ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی و تاوانبارکردنی حیزبی دیموکراتیش به‌و کاره .
له ڕاستیدا ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به حیزبی دیموکراته‌وه نه‌بوو ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام دا سه‌رانی پارتی و خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون . که ئه‌مه‌ش باشترین بیانوو بوو بۆ شه‌ڕکردنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و خۆشیرین کردن له‌لای کۆماری ئیسلامی و ناشیرین کردنی حیزبی دیموکراتیش له پێش چاوی ئه‌ندامه‌کانیان .
له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گه‌لانی ناوچه‌که له سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕیندان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و سته‌مکاران ، ئه‌وا به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئێرانیش له‌م ڕووداوانه به دوور نابێت و که‌وتوونه‌ته کێبڕکێی ئه‌وه‌ی که له ئه‌گه‌ری ڕوداوێکی له‌و جۆره‌دا له کاروان دوا نه‌که‌ون و به‌شێکیان پێ ببڕێت ، له هه‌مووشیان به په‌له‌تر سه‌رانی هه‌ردوو له‌ته حیزبه‌که‌ی دیموکراتن .
سه‌رانی ئه‌م دوو له‌ته دیموکراتهش که زیاتر له 20 ساڵه ئاشبه‌تاڵیان کردووه و له جه‌ماوه‌ر دابڕاون ، ئه‌وا ده‌بێت سیناریۆیه‌ک "شانۆگه‌رییه‌ک" ساز بکه‌ن (به خه‌یاڵی خۆیان) بۆ شه‌ڕکردنی پ‌ک‌ک و پژاک تاوه‌کو هه‌م پشتیوانی تورکیا و پانئێرانیسته‌کان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌م جه‌ماوه‌ریش چه‌واشه بکه‌ن ، به‌م شێوه‌یه :-
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (باڵی مسته‌فا هیجری) :-
به‌ر له 3 ساڵ واته له 30 - 8 1387ی هه‌تاوی(2008ی زاینی) ، کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتیان ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاو ده‌کاته‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیدا به ناونیشانی [ په‌ژاک له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی‌دا؟! ] .
له حه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا هه‌مان ڕاپۆرت به گۆڕانکارییه‌کی زۆر که‌مه‌وه بۆ جاری دووه‌م بڵاو ده‌که‌نه‌وه له ژێر ناوی " جه‌میل کولاهی " و به ناونیشانی [ بۆچی په‌که‌که شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات؟! ] . بڕوانه ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمێسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران :-
حیزبی دیموکراتی کوردستان (باڵی عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده) :-
ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمێسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکرات "حدکا " که له ژێر ناوی "جه‌میل کولاهی"دا نووسراوه له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات-تایمزدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ژماره‌یه‌ک بۆچوونی زۆریشی له ژێردا داده‌نێن به گوته‌ی هێجگار ناشایسته‌وه که پێده‌چێت زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌وه نووسرابێت ، چونکه به‌شێکی به‌رچاو له ناوه خوازراوه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار بووه که له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه تاوه‌کو سیناریۆی هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که بخه‌نه ڕۆژه‌ڤه‌وه ، که ئه‌م سیناریۆیه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که بۆ خۆیان کاری هاک کردنیان ئه‌نجام داوه بۆ ناشیرین نیشاندانی پ‌ک‌ک و پژاک . که ئه‌م سیناریۆیه‌ش ته‌واو هاوشێوه‌ی سیناریۆی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه بۆ ناشیرین نیشاندانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه . ئه‌ڵبه‌ت ئاماژه به‌وه پێویسته که : "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که ڕاسته‌وخۆ و به ناو حیزبی دێێموکراتیان تاوانبار به ده‌رهێنانی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا کرد ، ئه‌م ڕاسته‌وخۆ ناوی که‌سی نه‌هێنا ، به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا به هه‌زار هێما و ئیشاره و دانانه‌وه‌ی هێندێک بابه‌تی دژ به پ.ک.ک و پژاک ئه‌و دوو رێکخراوه وه‌ک ئه‌نجامده‌رانی هاک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ده‌ناسێنن . بۆ سه‌لماندنی ڕاستیی ئه‌و ئیدیعایه‌م سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ناوبراوم کرد و بێجگه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره له جێگه‌ی خۆیاندان . ئه‌وه له‌کاتێکدایه گه‌ر ماڵپه‌رێک هاک بکرێت ، هه‌موو فایله‌کانی تێکده‌چێت و گه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ لای خۆی "به‌ک ئاپ"ی نه‌بێت ، ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌یان نامومکینه . له‌مباره‌وه خوێنه‌ران ده‌توانن کرته بکه‌نه سه‌ر هه‌رکام له لینکه‌کانی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1942http://rojhelattimes.org/read.php?id=1566http://rojhelattimes.org/read.php?id=1307http://rojhelattimes.org/read.php?id=2233http://rojhelattimes.org/read.php?id=2222http://rojhelattimes.org/read.php?id=2234http://rojhelattimes.org/read.php?id=2238له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ به گشتی و " ماڵپه‌ڕی به‌یان " به تایبه‌تی هه‌ندێک بۆچوونی وه‌ها قێزه‌ونیان بڵاوکرده‌وه بۆ تۆمه‌تبارکردنی پ‌ک‌ک و پژاک و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که له‌و باوه‌ڕه‌دام له هیچ کام له ڕاگه‌یاندنی داگیرکه‌رانه‌وه بۆچوونی وه‌ها قێزه‌ون بڵاوناکرێته‌وه .
ئێستا له پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و لینکانه‌ی سه‌ره‌وه و ئاشکرابوونی ئه‌وه‌ی که خودی به‌ڕێوه‌به‌رانی " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " بۆ خۆیان ئه‌و سیناریۆیه‌یان ساز کردووه ، ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی "ماڵپه‌ڕی به‌یان" خاوه‌نی چ هه‌ڵوێستێکن هه‌م له‌سه‌ر " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به قه‌ولی خۆیان کاغه‌زی سپی ده‌خوێننه‌وه و به کرده‌وه‌ش ئه‌و بۆچوونه قێزه‌ونانه‌یان نووسیوه ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست