بۆ...سه‌نار مامه‌دی به‌رێز..گرنگه
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1961 بینراوە
بۆ به‌رێز سه‌نار مامه‌دی، یان ئه‌مانه‌ی ئاشنا و براده‌ری وین له (حزبی دیمۆکراتی ئێران).
خۆم له چه‌ند زارێک سه‌رهاتی خالۆ سه‌نار مامهدیم بیستوه، و جارێکیان مام سه‌نار خۆی به ته‌مابو له (رادیۆی زرێباری ستۆکهۆلم) سه‌رهاتی خۆی له شه‌شته‌کان بگێڕێته‌وه که چۆن حه‌سۆی میرخانی پارتی بارزانی رۆژێکیان ده‌یخاته بۆسه. پاش کوشتنی هه‌ندێکیان، سه‌نار مامه‌دی و ژماره‌یه‌ک له براده‌رانی به دیل ده‌گیرێن. چه‌ند رۆژێک دواتر مه‌سعود بارزانی، که ئه‌و زه‌مانی هێشتا مێردمندال بوو وه‌لێ به‌رپرسی ئاسایشی شۆرش، به ههمرایی ئه‌فسه‌رێکی ساڤاک دهیێنه زیندان و سه‌نار مامه‌دی و ههڤالاینی پهلبهند ده‌که‌ن و ره‌وانه‌ی ئێران ده‌کرێنه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ی زهور و سته‌می ئه‌م بنه‌ماله‌ی "شۆرشگێر" دژ به ئازادیخوازان گوم نه‌بی، و میلله‌ت له کرێگرته‌یی ئه‌م "شۆرشگێرانه" ئاشنا بی، له خالی خۆم (سه‌نار مامه‌دی) ده‌خوازم له ماڵپه‌ڕی (سایت) کوردوستانپۆست سه‌رگوزه‌شتی خۆی به دوردرێژی بگێڕێته‌وه.
ئیتر رێز و درودم بۆ مام سه‌نار مامه‌دی.