کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەمێژووی نۆیدا كارەساتی پەنابەری وەك ئەوەی عیراقیەكان نەبووە !راگەیاندنی ڕۆژنامەگەری : 1

Thursday, 19/02/2009, 12:00

1412 بینراوە


لایەنە سیاسی وكۆمەڵایەتی و پیشەیەكان ودام دەزگاكانی راگەیاندن
پەنابەران هەڵسوڕاوانی بواری پەنابەران..
قەبارەی تراژیدیایەك كە پەنابەرانی عێراقی تێدا دەژین ناهێنرێتە پێشچاو بە وولاتانی جیهاندا بەشێوەی لەشكرێكی تیكشكاو دیلی .نا ئینسانیترین هەڵومەرج بوونەتەوە. لەوولاتانی سوریا، ئوردن، میسر، جەزائیر، یەمەن، توركیا، ئیران، پاكستان دیاردەكانی ئەندام فرۆشی لەشفرۆشی سواڵ كاری دەستفرۆشی مناڵان وگەورە ساڵان وەك شێوازی كارێكی نۆرماڵ بۆ دابینكردنی گوزەرانی لێهاتووە. خەوتن لەسەر شەقامەكان لەسەردابەكاندا بەكۆمەڵ لە ژوورێكدا بۆتە جێگای حەوانەوەی دووملیون ونیو. لە ووڵاتەی كە شەرێكی تیا بەرپاكرا 500ملیارد دولاری تێچووە. پەنابەرانی عێراقی لە ئەوروپا مۆڵەتی مانەوەی كاتیان پێدەدرێت بەلێشاو ڕەفزدەكرێن زیندانی دەكرێن ناچار خۆیان دەشارنەوەو بێبەش دەبن لەشوناس یان دیپۆرت دەكرێنەوە. ئەزمەی ئابووری ئەم هەڵومەرجەی بەیەكجاری سەختكردەوە هیچ كات كۆمەڵگای نیو دەوڵەتی هێندە خۆی بێبەرپرس نەزانیوە لە ئاست ئەم كارەساتانەدا.
شەش ساڵە بەسەر شەرو تیرۆردا بەسەر ئەم كاولكارییەدا تێدەپەرێت وپەنابەرانی عێراقی هەروا ڕەنجدەدەن و هیچ دەروازەیەك بۆ كۆتای هێنان بەڕووی ئەم تراژیدیایە ناكرێتەوە. بەپێچەوانەشەوە لەئێستەدا ئەوەی كە زۆرجێگەی مەترسیەو پێویست بەهەڵوێستگرتن و ڕاوەستانەوەیەكی لێبراوانە دەكات دژ بە سیاسەتی دپۆرتكردنەوی پەنابەرانە لەوولاتانی بەریتانیا وسویدو سویسراو گەلێكی تر لە وولاتانی ئەوروپا. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی كەمپینێكی جێهانی ڕادەگەیەنێت بۆ كۆتایهێنان بەم دیاردە گەورە نا ئینسانییەو داواتان لێدەكات هاوخەبات هاوپشتیمان بكەن بۆ یەدیهێنانی ئەم داواكاریانە:
1. دەست بەجێ سیاسەت و پراتیكی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی كوردو عیراقی لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە ڕاگیرێت.
2. هەڵوەشانەوەی تەواوی ئەو ڕێكەوتنامانەی نێوان دەوڵەتی عیراق و دەوڵەتانی ئەوروپا لە پەیوەند بە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانەوە. هەروەها هەڵسپاردنی هەرجۆرە بڕیارو ڕیكەوتنێك لە پەیوەند بە دابەشكردنی جغرافیای عیراق بۆ ناوچەی ئااسایش و نا ئاسایش.
3. ئازادكردنی تەواوی پەنابەرە زیندانكراوە عیراقیەكان لەگرتووخانە دەستبەسەرەكاندا، هەروەها پەنابەرانێك كە تاوانیان ئەنجامداوە پێویستە دووبارە چاوبە كەیسەكانیاندا بگێڕنەوەو، ئەوانەی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەك دیپۆرت نەكرێنەوە بەڵكو سزاكانیان بەپێی یاسا قەزایەكانی ئەم وولاتانە بێت.
4. مافی كاركردن و مافی یەكگرتنەوەی خێزان بۆ سەرجەم پەنابەرانی كوردوعیراقی بە ڕەسمیەت بناسیریت.
5. پەنابەرانێك كە لە ووتانی دەرەوەی ئەوروپان و، پەكەوتەو نەخۆش و هەژارو بێ دەرامەتن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن یا پەنابەرانێك كە بەهۆی جەنگ و تەقینەوەكانەوە كەم ئەندام بوون پێویستە بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ئارام و چارەسەریان بكرێت.
6. هەموو ئەو پەنابەرانەی لە وولاتانی دەرەوەی ئەوروپا نیشتەجێن، پێویستە لە بیمەو خزمەتگوزاری و لەهەموو پێداویستیەكی تەندروستی، پەروەردەی، پاراستنی ئەمنیتیان بۆ مسۆگەر بكریت. یا بگوازرێنەوە بۆ وولاتانی ئەوروپا. هەروەها هەموو ئەو پەنابەرانەی كە لەو وولاتانەدا خۆیان بە ئۆفیسی كاروباری پەنابەری ناساندوە پێویستە بەپێی گوزەرانی ناوەندی ئەو وولاتە یارمەتیان بدرێت تا كاتی گواستنەوەیان.
7. كۆمیسیاری باڵای نەتەوەیكگرتوەكان ئەركیەتی بەرپرسیارەتیەكی ئینسانی گەورەی لەخۆ نیشانبدات لەبەرامبەر ئەم رێگا چارەسەرەدا لەدژی سیاسەتی دیپۆرتی وولاتانی ئەوروپا باشتركردنی هەڵومەرجی پەنابەرانی عیراقی لە جیهاندا.

سكرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
18-2-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)