وڵاتی ماندێلاکان
Monday, 06/01/2014, 12:00
ڕەگەز نامەی داری ژیانی نەتەوەی کورد پڕە لە لقو پۆ، لەسەر هەر لقوپۆیەک هەزاران بەرو بومی لێ ڕواوە .لەدەست پێکی ژیانی چرۆی هەر لقێکی ئەو دارە تاکێکی کوردی لەسەر دانیشتوە کە تەوەرێکی بە دەستەوە گرتوە کە یەکە یەکە داری ئەو ژیانە دەقرتێنێ ودەیخاتە سەر عەرز! بە دوای ئەو کارەساتە شدا بۆ خۆشی دەکەوێتە عەرزو هەستانەوەی دووبارەی دەبێتە تڕاژیدیایەک کە لە سەت ساڵی رابوردووماندا بەسەرمان هاتووە. بەشێکی هەری مەزن لەو زەندۆڵستانەیکە پێک هاتون رۆڵی سەرەکی هی بنە ماڵەو عەشیرەو ،،،،کە یەک بەدوای یەک دا بونە دێوجامەی مێژوو کەوتونەتە سەر جەستەی ئەو خاکە شەقا ر شەقارەدا .
ئەدی ئەو ڕازە لە کوێی مێژووماندا قەتیس ماوە و لە جیاتی باران خوێنمان بۆ دەبارێنێ! لە تیر ڕێژی دوا رۆژی رزگاری،هەر ماڵێکمان لێ دەکاتە تاریکستان وئەستێرەومانگ وخۆرمان بۆ دەتارێنێ .ئێمەیان وا فێر کردووە کە دەهۆڵ وزوڕنابۆ کەسانی ناوداربیانی بژەنین! رووگەمان بۆ ڕەش کردنەوەی پەڕاوی ژیانی منداڵەکانمان ئەو ئیدۆلۆژیایە بێ کە فڕیان بە چارە نوسی داهاتوی نەتەوەکەمان نەبی ؟ سەردەمێک ،،مائۆ یان لێ کردینە سووشیانتی کورد وئیللا ئەو نەبێ ئێمە ڕەها نابین ؟ پاشان لنین وستالین و،،،،،بونە رێ نیشاندەرمان ! ئەو کاروانە لاڕییە قڕانی خستە ناو کورد وبنە ماڵە نەماوە قوربانی بۆ نەدا .کەچی پاپۆڕی لە گڵ چەقیوی ئەو داهاتویە هەنوکەش گیرساوەتەوە ودەڵێی چاوە ڕوانی دەستێکی غەیبییە بۆ رزگاریمان .
ئەوە لە بەرهەمی کۆماری کوردوستانمان پاش ٦٧ ساڵ کە پاشماوەکانی لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆڕەکانی کوردزماندا وەک کەڵە شێری لاری دندوک لە دەمو چاوی یەکتر دەدەن و لەسەر یەسکو پڕوسکی شەهێدان شەڕیانە !ئەوە لە دەسەڵاتی کاوەکوژو هەژار کوژی ئەو دووبنە ماڵەیە کە لەسەر هەڕڕاج کردنی ژێرخانی وڵات شەڕە چەقۆیانە . زیندانەکانی شای تون بەتونی ئێران سەددامی کوردکوژو تورکیای فاشیست پڕن لە ماندێلای کورد ،کە چی کورد بۆ ماندێلای ئەفریقی وئەوانی دی فرمێسک هەڵدەوەرێنێ (نەمر ماندێللا لە لای هەموو کوردێکی خاوەن هەست جێگای رێزە) .
باشترین رۆڵەکانی ئەو نیشتمانە بە سەتان کەسیان لەسەرووی ٢٧ ساڵ زیندانیان کیشاوە کە چی زۆربەیان ناوەکانیان بۆ چینی نوسەرو ، شاعیرو پڕۆفسۆری،،،،کورد نامۆن .لە چەند رۆژی رابوردوودا یەکێک لەو قارەمانانەی کە لە زیندانەکانی قزڵباش سوننەی تورکدا ئازاد بوو بەڕێز / کەماڵ ئاکتاش / کە ماوەی ٢٧ ساڵ لە خۆشترین تەمەنی ژیانی بۆ ئێمە تەخان کرد تا سەرمان بڵیند بێ و بڵێین کوردین . ئەو قارەمانە کاتێک کە گیرا تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە ولەتەمەنی ٥٣ ساڵێدا سەربەرزانە خەڵکی کورد پێشوازی لێ کرد .
مرۆو بە گشتی دووجار کۆیلە دەبێ، کۆیلە بون لەبواری فیزیکی ، کۆیلە بون لە بواری هزرو ڕامان ، لایەنی دوووەک دەرەدە کورد بەربینگی پێ گرتوین وبەرمان نادا .بۆ رزگاری لە شێرپەنجەیە حەوجێمان بە سیستمێک هەیە کە رۆڵەکانی چاو لەدەستی بیانی نەبن .سەرکردەی کورد پیێوایە ئەگەر ژیاننامەی خۆی لەسەر خاکی داگیرکاردا بنوسێتەوە سەر بەرزییە .سەرکردەی کورد لەتەواوی ژیانیدا یەک کتێبی نوسیوە چۆن دەتوانێ خەڵک فێری روناکبیری بکا ؟
ناوی تەواوی ئەو کەسانەی کە ٢٧ ساڵ بۆ سەروو بۆ رزگاری کوردو کوردوستان تاڵاوی رۆژانی زیندانیان چێشتووە بە باشی نازانم ، لە رێگای ئەو کورتە باسەدا دەست یەک بە یەکیان ماچ دەکەم ،خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە وڵاتی منناوی کوردوستانە لانەی هەزاران ماندایللاو ماندێلاکانە .
جەحفەرکەریمی/ ٦/ ١/ ٢٠١٤
سۆئێد / ئۆپساڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست