کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا سەرکەوتنی روحانی دەتوانێ هەلێک بێ بۆ کوردەکان (رۆژهەڵات)؟

Thursday, 14/11/2013, 12:00

1967 بینراوە






هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران سەرەڕای تەواوی هەڵبەزدابەزەکانی کە هەیبووە کۆتایی پێ هات .ئەو رۆژانە روحانی وەزیرەکانی هەڵبژاردەی خۆی بۆ پارلمان دیاری دەکا . هەرچەند کەش و هوای هەڵبژاردن لە کوردوستان جۆش وخرۆشی نا وچەکانی دیکەی نەبوو . بەڵام وێک نەچوونەکانی سەرڕێگا نەبوو بە هۆی بەشداری نەکردنی خەڵک لە دەنگدان .
بە راگەیاندنی کۆتایی دە رئەنجامەکانو سەرکەوتنی روحانی تاقمێک لە چالاکوانانی کورد لە ناوخۆی وڵات بە گشتی پشتیوانیان لە روحانی کرد .ئەو سەرکەوتنەیان بە نیشانەی سەرکەوتنی خۆیان لە قەڵەمدا !لە بەرانبەردا حیزبە سیاسیە کانی ناسراوی کورد کە خۆیان لە هەڵبژاردن دوور ڕاگرت وبایکۆتیان کرد سەرکەتنی روحانیان بە هەڵبژاردنی / نا / بە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی خامنەیی پێناسە کرد .
ئەو بەشە لە چالاکانی کورد کە لە ناوخۆی وڵاتدا هەڵسوڕاو بون وایان خۆ ڕازی کرد کە ئەوە سەرکەوتنی روحانییە !کە بە هاتنی وی فەزای سیاسی وڵات هەتا ڕادەیەک ئاواڵا دەبێ وبەرهەمی ئەو فەزایەش هەلێکە بۆ ڕەخساندنی خۆ بە ڕێکخستنکردن لە ناو کۆمەڵگاو هێزە سیاسیەکان . گروپی دووهەم، کە حیزبە سیاسیەکانی کورد لە خۆ دەگرێ لەسەرئەو باوەڕن کە هاتنی روحانی مزگێنی سیستەمێکی دڵخوازی سیاسی لە چەنتەدانییە .هەر بۆیە نابێ چاوەڕوان بین کە کەسێک حە ولی ئاشتی هێزەکانی ناو خۆی نیزام وکەمڕەنگ کردنەوەی گەمارۆکانی ئابوری کردۆتە پیشەی سیاسەتی خۆی هەنگاوێک لە راستای هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ناوەند وبڕیاردەر هەڵگرێ .
ئێستێ پرسیارێک دێتە پێشێ ؟ ئایا هەڵبژاردنی روحانی دەتوانێ هەلێک بێ بۆ کورەدکان .(رۆژهەڵات) . ئەوەی لە حاڵی حازردا کوردەکان لە پەراوێزودوور بونەوە لە سیاسەت نەجات دەدا هەلگەلێکن کە د ەکرێ بتوانن دووبارە خۆیان بە رێکخستن بکەنەوە. (ج : کارێکی زەحمەتە بەم وەزعە بتوانن وا بکەن)
روحانی وهەلی ئاواڵا بونی فەزای سیاسی :
واهەست پێدەکرێ هەرچەند بیروڕای حیزبە سیاسیەکان لە پەیوەندی لەگەڵ پێشوەچونی کاری روحانی لە پەیوەندی لەگەڵ هاوتەریبی هێزەکانی سیاسی لە چواچێوەی کۆماری ئیسلامیدا وکەم کردنەوەی زەختەکانی نێودەوڵەتی گومانێکی ئاقڵانەیە. بەڵام حەول لە راستای دووبارە دروست کردنەوی روخساری کۆماری ئیسلامی هەم لە ناوخۆی وهەم لەدەرەوە دەتوانێ کاریگەری کەمی لەتەواوی وڵات بۆ هەموو کەس لەگەڵ خۆی بێنێ .
لایەنی دووهەم :بابەتی باسێکی لاوەکییە کە روحانی لە پەیوەندی لەگەڵ خواستەکانی ناسنامەیی لەوڵات باسی لێ کردووە . پەیرەوکردنی خاڵەکانی پاش گوێ خراوی یاسای بنەڕەتی وهەروەها پەروەردە بە زمانی دایکی خاڵگەلێکن لەوبابەتە ، وەدوا خستنی ئەوبابەتە لەلایان هێزەکانی چالاک وبە پشتیوانی حیزبە کوردیەکان دەتوانێ کاریگەری ئەرێنی رەگەڵ خۆی بێنێ .
خاڵی سێهەم : دەگەڕێتەوە سەر بەرپرسیایەتیو ئەو چاوەڕوانی لەبە هەڵبژاردنی روحانی لەتەوای وڵات پێک هات .بەرپرسیارەتێک کە هەڵگری ئازادیە سیاسیەکان ، مەدەنیەکان ، فەرهەنگی وکۆمەڵایتتیەکان لە خۆ دەگرێ .ئەو چاوەڕوانیە کە واوێدەچێ رێگای هەڵچون درێژە پێبدا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا خواستەکان لەوەزیاتربن کەلەو سەردەمەدا باسی لێ کراوە .لەم قۆناخەدا کوردەکان بە تێگەیشتن لە باروودۆخی هەیی دەتوانن لە رێگای بەجێ گەیاندنی چاواڕوانییەکان هەنگاوی گرینگ باوێن .
ڕفۆڕمیستەکانی کوردو روحانی :
گرووپەکانی چاک خوازی کورد رە نگاوڕەنگن و لەگەڵ دۆخێکی تازە رووبەروون کە لە سەردەمی خاتەمی جیاوازیەکی زۆریان هەیە . ئەوان هەڵگری ئەزمونی سەر دەمی خاتەمی وهەروەها ئەو ئاڵو گۆڕەی کوردەکانن لە ناوچەکەدا . لە هەمان حاڵدا پێش هەڵبژاردنی ئەم دواییە، تاقمێک لە چاکە خوازانی کوردوستان توانیان بچنە هەرێمی کوردوستان (باشور) کەوا دەهاتە بەر چاو هەتا رادەیەک لە بارودۆخی باشور وشێوەیەک لە چاواڕوانی حیزبە کوردیەکان ئاشنا ببن . ئەو ئەزمونانە دەتوانێ رۆڵی مەزن لە راستای دوارۆژی سیاسی ئەواندا بگێڕێ .بەلەبەرچاو گرتنی ئەو قسانە کە لە پێشدا ئاماژەی پێکرا دەبێ لە چاکخوازانی کورد بپرسین چۆن بە خۆیاندا دێنەوە ودووبارە خوێندنەوەیەکی مێژوویی دەخوڵقێنن ؟ ئایا تەواوی دەسکەوتەکانیان لە راستای وتووێژی رفۆڕمیسیدا تاریف دەکەن ؟ یاروویان لە درووست کردنی باڵانسێک دەدەن کە دەبێ هەنگاوی بۆ باوێن.
حیزبە کوردیەکان و هەلێکی دیکە :
حیزبەکوردیەکان هەروەک ئاڵوگۆڕ خوازان هەڵگری کاتەکان و هەڕەشەکانی سەردەمی خاتەمی وئەحمەدی نیژادن ، ئایا ئەوان هەروەک سەدەمی خاتەمی هەلەکان وەپشت گوێ دەدەن ؟یاوەکوسەردەمی ئە.....نیژاد گۆشەگیری هەڵدەبژێرن ؟ حیزبە کوردیەکان بە شێوەی نەهێنی لە چالاکیەکان بەردەوامن و باش دەزانن کە سەردەمی خاتەمییان لەدەست دا یاباشترە بڵیین زۆر دەرنگ لە هەلەکان کەڵکیان وەرگرت .ئێستێ لەگەڵ بارودۆخێک رووبەروین کە بە شێوەیەکی گونجاو دەتوانێ چوکترین هەلەکان لە ئامێز گرێ .یانژی حیزبە کوردیەکان دەتوانن لە پێک هێنانی ئەو هەلانە رۆڵی باشیان هەبێ . لەوەها بارودۆخێدا ئەوان بۆ کام لا هە نگاو داوێن ؟گەڕانەوەی هەل بۆ هەڕەشە یا بە پێچەوانە . هەرچەند گوزەری حیزبە کوردیەکان لە وتووێژی بە ناسنامە بون و سکولار بەرەو وتووێژی کەڵک وەرگرتنی کەم لە هەلەکان زۆر زەحمەتە وپێکنایەن . بەتایبەت کە ئەزمونی تاڵی ترۆری سەرکەردەکانی کورد یائیعدامی زیندانیانی سیاسی رێگەگر بووە .
سەرجەم ئەوەی کە سەردەمی تازە دەتوانێ وەک هەل بیڕەخسێنێ ، دووبارە خوێندنەوەی گوفتمانی کوردی لە ریزی حیزبەکانو هێزەکانی چالاک لە ناوخۆی وڵات ، هەرکات حیزبەکان بۆ ئاڵو گۆڕی ناسنامەی نەتەوەیی وگوتاری رێڕەوی سکولار پێ دادەگرن دەبێ ئەو میکانیزمەیان (توانا) تێدا هەبێ بۆ بەڕێوە بردنی راستەوخۆی ئامانجەکانیان .(ج : سیا سەتی سەرەکی هەر ئەوەیە بەڕاستی ئەو هێزە لەناو خۆیاندا دەبینن ؟ من باوڕ ناکەم) ئەگەر وانەبێ پێویستە هەنگاو لە چوار چیوەی وتووێژی نزمدا هەڵگرن . هێزە کوردیەکان لە ناوخۆی وڵات دەکرێ لە چوار چێوەی رفۆڕمدا خۆیان ببیننەوە واوێدەچی ئەو گروپانە رفۆڕمەکانی خۆیان لە گۆڕەپانی ناسنامەی کوردوستانی تاریف بکەن وحەول بدەن بۆ دروست کردنیمەودای تاریفکراو و ئاقڵانە لەگەڵ رفۆڕمخوازەکانی ناوەند هەماهەنگ بن . لە هەمان حاڵدا بەدروست کردنی پەیوەندییەکی باش وژیرانە لە نێوان سێ جەغزی ، دەوڵەتی ناوەندی ، حیزبە کوردیەکان ، پێناسەی کوردوستانی ، بچنە ناو ژووری ناوەندی وتووێژەکان .
جگە لە چاک خوازانی کورد وحیزبە کوردیەکان دەبێ رۆڵی دەوڵەتی ناوەندێش ئاماژەی پێبکرێ .ئەوەی کە لە سیاسەتو هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی دوای زیا ترلە سێ دەیە دەتوانین وەریبگرین ئەوەیەکە : هیچ کات چاوخشاندنێک بەسەر شوناس وناسنامەی لە دەستوری کاری خۆی دانەناوە بەڵام جودالە کوردان دەوڵەتی ناوەندێش سەرڕای ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەیی ورێڕە وی دێمۆکڕاسیخوازی ناوخۆی وڵات پێویستە هەنگاو لە راستای نەرمبونی سیستمی سیاسی خۆدا هەڵگرێ .(زەحمەتی سەرەکی هەر ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتە ئەو کارە ناکا ئەدی چارە چییە؟...........)
چاوە دێران دەڵێن :
لە نوسینی ، حیسام دەست پێش / لێکۆڵێرەری کێشەی کورد لە کوردوستان .
وەرگێڕانەوە بۆ هەگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمئ
١٤/ ١١/ ٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)