دەربەندیخان: دیارنەمانى مووچەى هاووڵاتیان
Thursday, 27/09/2012, 12:00
لەدواى بریارى پێدانى مووچە بۆ هاووڵاتیانى كەم دەرامەت و بێ مووچەكانى كوردستان سەدان هاووڵاتى لەرێگەى وەزارەتى چاودێرى وكاربارى كۆمەڵایەتى لەرێگەى لیژنەكانى پشكنین بەشێكى زۆر لە هاووڵاتیان ناویى خۆیان نوسی بەپێ زانیاریەكان كە یەكێك لەو كەسانەى ماوەى دوو مانگ موچەى وەرگرتووە و دواتر موووچەى نەماوە دەركەوتووە مانگانە لەجیاتى ئەو هاووڵاتیان پەنچە مۆر كراوە مووچەكانیان وەرگرتووە ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە داواى ئەو مووچانە دەكەنەوە لە بەرێوبەرێتى چاودێرى كاروبارى كۆمەڵایەتى دەربەندیخان كە لەلایەن چەند كەسێكەوە مووچەكانیان وەرگیراوە پەپێ زانیاریەكان لەرابردووش مانگانە كەسابەت بە مووچەى هاووڵاتیان كراوە كە دوو مانگ جارێك دەهات دواتر دەیانخستەوە شوێنى خۆیان بۆیە پێویستە قائیمقامێت و وەزارتى كاروبار وئیجرائات لەگەڵ بەرێوبەرێتى دەربندیخان بكەن لەئایندەیەكى نزیكدا ناوى ئەو كەسانە ئاشكرا دەكەین كە مووچەكانیان خوراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست