کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی توركیا بەئامانجی لەناو بردنی گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل رووی لەزیاد بوونە

Saturday, 14/11/2009, 12:00


ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرتەشی تورك بە ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد بەردەوامن.
ئەرتەشی تورك لە چیای جودی و ناوچەی شەمزینای جۆلەمێرگ هێرشێكی بەرفراوانی ئەنجام دا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هیزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لەو بارەوە لیدوانێكیدا و ڕایگەیاند: نیوەرۆی دوێنی سەربازگەی كەلات، بەرزایی گۆڤەندی لە ناوچەی شەمزینان تۆپاران كرد‌. ئەرتەشی تورك لە چیای جودیش دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد بەلام سەر لە ئێوارەكەی ئۆپەراسیۆنكاران كشاونەتەوە. هەپەگە لە بارەی زیانەكانی تۆپبارانەكە و ئۆپەراسیۆنەكە زانیاری نەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە