کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پـۆسته‌که‌ی تاڵـه‌بانی

Tuesday, 05/11/2013, 12:00

1792 بینراوە






له‌ پرۆژه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی ینک ، هه‌ر خۆیان زۆر به‌ ئاسانی بڕیاریان دا پۆسـتی سکرتێری گشتی ته‌نها بۆ تاڵه‌بانی خۆی بمێنێته‌وه‌ له‌ ژێر نازناوی بـاوکی ڕۆحی ، خاتو هێرۆی خێزانی پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌ی کردو به‌ دڵه‌یه‌تی۰ ۰ ۰ واتـه‌ خۆشـی که‌ مـرد ده‌بێته‌ دایـکی ڕۆحی بۆ گه‌لی کورد ۰
کـار وا بڕوات هه‌ره‌مه‌کـانـی میسـر ئه‌بێت به‌ زوترین کات بۆ ئه‌م ڕۆحانه‌ و ده‌یان ڕۆحی ترکه‌ به‌ ڕێوه‌ن ، دروست بکرێن ،له‌ سلێمانی دا ۰
ئـه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی گه‌لی کورد به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سه‌رۆکه‌دا ، ئه‌وه‌نده‌ پیرۆزن هـه‌تا دوای مردنی ڕۆحـی ببێت به‌ سه‌رۆکی ڕۆحمان ۰
خاتو هێرۆ برایم وا دیاره‌ باری ته‌نروستیت زۆر خراپه‌و له‌ حاڵه‌تی په‌نیک دایت و پێویستت به‌ چاره‌سه‌رکردنی پزیشکیت هه‌یه‌و به‌زووترین کات ده‌رمانت بده‌نێ ؛؛؛ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ندامه‌کانیشت شپرزه‌و سه‌ر لی شێواو بوون ، هه‌ر ڕۆژه‌ی هاواری سیاسه‌تێک ده‌که‌ن ، ئه‌مڕۆ باوکی ڕۆحی و دوێنی چه‌تری مامه‌و پێرێ چه‌پکه‌ گوڵی ده‌ستی مامه‌ بوو ، بزانین تا کۆنگره‌ چی تر دێته‌ پێش ؟؟
هه‌فته‌ی پێشو به‌ پێی لێدوانێکی ئه‌ندامی ینک وه‌سـتا ڕه‌سوڵ هه‌واڵێکمان خوێنه‌وه‌ و زۆر جاریش ووتاری ئازاد جوندیانی و مه‌لا به‌ختیارو هه‌ڵۆ پێنجوێنی و عه‌تا سه‌راوی و جه‌میل هه‌ورامی و له‌تیف نیروه‌یی و سامان گه‌رمیانی و تا ئه‌وانی تریش که‌مال که‌رکوکی و حه‌مه‌ قه‌راخی و فڵان چوارتایی و ، چه‌مچه‌ماڵیو تـا هه‌واڵه‌کانیی دوکتۆر و حاکم ی شارت ، دوای ئه‌مان مامۆستا فڵان و ده‌لاک و دارتاش و تا دوایی ، پیرۆز بایی باوکی ڕۆحتان لێ بێت چونکه‌ ئه‌و باوکه‌تان نه‌یئه‌وست به‌ ناوی باوکی خۆتانه‌وه‌ بانگ بکرێن۰




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)