دەترسم شیرینی گۆڕانکاری، تاڵی نەگۆڕانمان پێ شیرین تر بکات
Sunday, 03/05/2009, 12:00
1878 بینراوە
تاوانە کۆمەڵگەی کوردی پەلکێش بکرێتەوە نێوەند پرۆسەیەکی گۆڕانکاری، کە ئەو گۆڕانکارییە ببێتەوە مایەی خنکاندنی جارێکی تری گۆڕانکاری . بەو مانایەی جارێکی تر مانشێتە زەقەکەی گۆڕانکاری ببێتەوە چەکێکی کوشندەی تر بۆ لەناو بردنی گۆڕانکاری و ئەمجارەش دەستی خیانەتێکی تر لەژێر سێبەری ئەو چەترەدا خۆی مەڵاس دابێ بە هەمان ئەزموونی پێش‌و .... گۆڕانکاریەکی ڕەش و بگرە خراپتریش لە پێش‌و دووبارە بکاتەوە .
من زۆر پڕلە گومانم : لەوەی کە ئەمەش پلانێکی کوژەری گۆڕانکاری بێت . ئەم شیرینیە چاوەڕوانکراوەش بۆ بەدبەختیمان ژەهراوی بێت. لەمەیان زۆر دەترسم تاڵی نەگۆڕینەکەی پێشومان لا شیرین تر بێت، چونکە هێندە دەزانم زۆر زەحمەتە .. گورگ بە چەقەڵ گۆڕانکاری پێبکرێت . لە بری کەمتیار ڕێوی دابنرێت . لە باتی درۆیەکی ڕەش درۆیەکی ڕەنگاو ڕەنگی تر دابنرێ .. لە جێ ی گەندەڵێ ئینتهازیەکی تر دابنرێت. خوێنه‌ری بهێز .. ئه‌م پێشه‌کییه‌م ئاڕاسته‌ی خودی نه‌وشیروان موسته‌فا نییه، به‌ڵکو له‌و کهانهیه که له ده‌وری ئه‌ون و وه‌ک دیمه‌نێکی سامناک له شیوه‌ی بزمارێکدا خۆیان ده‌نوێنن، که له تابووتی گۆڕانکاریی خۆیان دابکووتن، من له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییدام، به پیرۆزیش ڕای ده‌گرم، لێ گرنگه بزانم کێ دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه ده‌که‌ون، گۆڕان به لای منه‌وه وزه‌ی جولانه‌وه‌یه، جوڵانه‌وه به مه‌به‌ستی خۆراک بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندروست بکه‌وێته گه‌ڕ بخه‌یته گه‌ڕ،ئه‌گه‌ر خواردنه‌که بێکه‌ڵک بوو، له‌شه‌که سست و لاواز ده‌بێت و زوو ماندوو ده‌بێ.
دکتۆر جەزا چنگیانی بەڕێز به گومانه‌وه ئه‌ویش ڕووی ده‌مێ ده‌کاته کاک نه‌وشیروان و دەڵێ: (کاک نەوشیروان توشی شۆکمان نەکەیت) .
منیش لە وەڵامدا دەڵێم: بەڕێز د: جەزا چنگیانی هەر لەڕێی نامەکەی تۆوە، تکایە ئەم پەیامەم بگەیەنە. بڵێ ئێستا ئێمە شۆکیمان قبوڵە .. بەس تکایە ئیفلیجمان نەکەی ..
ئاخر هەرچی خواوەند لەسەر ڕوی ئەم زەمینە هەیە، هەتا دەگات بەمنداڵێکی دەشتی گەرمیان هێندە دەزانێ . گۆڕانکاری بەسێ شت ناکرێ:
1) کەسانی ئینتهازی.
2) کەسانی درۆزن.
3) کەسانی ترسنۆک.
هەر کاتێ لە فاکتەری پرۆسەی گۆڕانکارییدا، تەنها یەکێکیش لەمانەی تێدا بەدی کرا ئەوا گومان لەوەدا نییە، کە کارەکتەرەکانی، نەک سەرکەوتو نابن، ته‌نانه‌ت گۆڕانکارییەکی تا سەر ئێسقان خیانه‌تکاریی دەبێ. من دڵنیام لەوەی کە :
گەندەڵ لەم سیانە زۆر ئەهوەنترە، چونکە گەندەڵ هەرچەندە تەمەنیشی درێژ بێت هەر دەبێ تووشی لێپێچینەوە تووشی گورزێکی کاریگه‌ریی ببێ، بەڵام ئەمانە دەیان خیانەتی سامناک ئەنجام دەدەن و لە هەموو فلتەرەکانیشدا دەربازیان دەبێ ..
لێرەدا جارێ بەم کورتە هێمایە بوارێک دەڕەخسێنم، به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ک په‌یامێک به نه‌وشیروان مسته‌فا بگات و بۆ ساتێکیش له ده‌وروبه‌ری خۆی بڕوانێت، ئه‌وسا ده‌زانێت من مه‌به‌ستم له چییه.
ڕۆشار 2 4 2009
لەندەن .