کۆنگرەی گۆڕان، بۆچی؟ چۆن و کەی؟
Sunday, 10/03/2013, 12:00
ئەگەر ئەمە پێناسەی بزوتنەوی گٶرانبێت:
گۆڕان بزوتنهوهیهکی ههمهلایهنی فرهوانی گۆڕانخوازی سیاسی دیموکراسی روناکبیری هاوچهرخی ههڵقوڵاوی ناوجهرگهی ئێشو ئازارومهینهتیهکانی چینوتوێژه جیاجیاکانی سهرتاسهری کوردوستانه، کاردهکات بهشێوازێکی مۆدێرن و شارستانی لهڕێگای سندوقهکانی ههڵبژاردنهوه بۆ گۆڕینی ئهو واقیعە گەندەڵەی سیاسی وئیداریە ئێستای کوردستان و،بۆ وهدیهێنانی سیستمێکی حوکمڕانی چالاک دور له دهسهڵاتی حیزبی، که جیگای متمانه و ئاواتهکانی کۆمهڵانی خهڵکی کوردستان بێت،بۆ پەیڕەوکردنی ئازادی و دیموکراتی و ،عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا.
سهرههڵدانی لیستی گۆڕان ئهو وهرچهرخانه سیاسیه گهورهیهبو که دهکرێ به یهکێ لهخاڵه وهرچهرخانه گهورهکانی مێژوی سیاسی نێوی کورد بژمێرێت، به بهراورد لهگهڵ ههمو ئهو بزوتنهوه سیاسی و سهربازیانهدا که له رابردوی میللهتی کوردا سهریانههڵداوه.
کۆنگرە بۆچی؟!
بیانوی هەرە سەرەکی بۆ بەستنی کۆنگرە ئەوەیە کە لە یاسای مۆڵەتی حیزبە کوردستانیەکاندا هاتوە- دەبێت هەر حیزبێک لە ماوەیەکی دیاریکراودا کۆنگرە ببەستێت- (ئەمەش پێچەوانەی دەستور و یاساکانی حکومەتی ئیتیحادیە!!.چونکە لە بەغدا تائێستا یاسای حیزبەکان دەرنەچوە!!..لە هەمەن کاتدا هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، کە کوردستان بەشێکە لەو وڵاتە تائێستاش کار بە یاساکەی (برێمەر) دەکرێت،جا ئەگەر هیچ رێگایەکیش بەدەست بزوتنەوەی گٶڕانەوە نەمێنێە. کۆنگرە بەمەجبوری ببەستێت!..دەتوانێت پلینێومێک یاخود،(کۆنگرەیەکی دامەزراندن) ببەستێت ، بە بەشداری گشت کادرە قیادیەکانی ئەم بزوتنەە...بۆ رازیکردنی دەسەڵاتی هەرێـم ...بۆ ئەوەی کۆنگرە بە شێوەیەکی رێکوپێک لە کات وساتیێکی ئاسایدا ئەنجامبدرێت.
کۆنگرە چٶن؟
دەبو لە چوار ساڵی رابردودا بزوتنەوەی گٶڕان لایکەمی هەر ساڵەوە پلینێومێکی ئەنجام بدایە، ئەگینا کۆنگرە چۆن دەبەسرێت، بەبێ ئەوەی باس لەکار و بەرنامەوە ، بابەتەکانی کۆنگرە لەناو پلینێومێکدا روونبکرێتەوە.
کۆنگرە کەی؟
ساڵی ٢٠١٣یەکێکە لە ئاڵۆزترین ساڵەکانی دەساڵەی رابردو،چ لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوهراست،چ لە سەر ئاستی وڵاتانی هەرێمیی.چ لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەکەی کوردستانی گەورە.چ لە سەر ئاستی عێراق، هەرێمی کوردستانیش لە سەر هەمویانەوە....چونکە پێدەچێت مەسلەی نەوت هەرێم رووبەڕویی قەیرانێکی گەورەبکاتەوە...هەروەها کۆمەڵێك هەڵبژاردەن بەڕێوەیە(بارودۆخی ناو یەکێتی نیشتمانییش لەو لاوە راوەستێت کە گەورەترین کاریگەری هەیە لە سەر کۆنگرەوە..هەر وەها کۆنگرەش زور پێوسیتی بە روونبونەوەی ئەو لێڵاوەی ناو(ی.ن.ک)ە..کەواتە کۆنگرە کەیی؟
گرنگ لەودایە کە گۆڕان خۆی بەدەردی حیزبە تەقلیدیەکان نەبات بە داڕشتنی پەیڕە و پڕۆگرامێک ،کەخۆشی باوەڕی پێی نەبێ، لە هەمانکادا ئەمە پڕاکتیزەکردنی کارێکی نەک زەحمەتە، بەڵکو مەحاڵیشە ، بەم جۆرە خۆی لە پێش جەماوهردا هەڵدەخەڵەتێنێت، هەر بەم هۆیەشەوە بو حیزبایەتی لە کوردستاندا رسوابو، رحیزبەکان کارێکی وایانکرد کە خەڵک نەفرەت لە باسی حیزبایەتیش بکات، وای لێهاتوە باسی حیزبایەتی بۆ هەرکەسەێک بکەیت، ئەو لەپێش تۆدا. ئەڵێت تواخو بەس پێویست ناکات...
بۆیە،پێوستە ئەم چوار خالهی خوارەوە ببێت بە پڕنسیپی ئەساسی بۆ هەر کۆنگرەو کارێکی گۆڕان:
١- کوردستان لە بارودۆخێکی سیاسی و ئیداری و ئابوری و کٶمەڵایەتی دایه...خاوەنی بونیاتێک و ژێرخانێکی ئابوری داتەپیوە... چاکسازی و رێکخستنەوەی بەبێ گٶڕانکاری بنچینەیی کارێکی مەحاڵە.
٢-هەمو گەیشتوین بەو قەناعەتەی کە هەردو حیزبی دەسهڵات توانای بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتەیان نییە.
٣-کارکردن بۆ یەکخستنی هەمو تواناکان لەپێناوی وەدستێنانی سیستمیکی حوکمڕانی ئەلتەرناتیڤ، بۆ ئەم وڵاتە.
٤- بۆ گەیشتن بەو مەبەستەش تاکە رێگا، رێگای دیموکراتیە، گۆڕانی سیستمی حوکمڕانیش... تەنها لە رێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە ئەبێت.
١/ بەپێی چۆنێتی و چەنێتی ئەو لایەنانەی کە کاریان بۆ پێکهێنانی گۆڕان کردوە پێویستە هەموو پابەندبن بەو چوار پرنسیپەی سەرەوە وەک خەتی سور بۆ بزوتنەوەکە.
٢/ دەبێ پەیڕەو پڕۆگرامەکە هاوچەرخ و سادە بێت، کورت و پوخت و دور لە زاراوی تەقلیدی، کە توانای جێبەجێکردنیان نەبێ.
٣/ نامیلکەکە ئەوەندە قەبە نەبێ کە خۆێنەری ئاسای لێیتەوقبێ، تەنانەت تاقەتی هەڵگرتنیشی نەبێ، نەک خۆێندنەوەشی.
٤/ ئاماژە بۆ واقیعی ئێستای کوردستان بکرێت، هەندێ لە نمونەی کێشەکان بەرچاوخرێت.
٥/ دەبێ ئاماژە بۆ ئەو راستییانە بکرێ کە تاکە ناسنامەی گۆڕان، دەنگی تاکی کوردییە بۆ سندوقەکانی دەنگدانە،واتە گٶڕان حیزبی دەنگدەرانە ، ئێستاو لە داهاتویشدا.
٦/ پلەوپایە لەناو گٶڕان دا نییەوە، تاکە پێوەریش بۆ هەمو هەڵسەنگاندنەکان، تواناو لێهاتوی و چالاکی ئەو کەسەیە.
٧/ هەمو ئەو کەسانەی کە دژایەتی سیستمی گەندەڵی و ناشەفافییەت و ناعەدالەتی دەکەن ئەندامی ئەو بزوتنەوەن،... ئەگەر چی لە کۆنتاکی راستەوخۆش لە ناوبزوتنەوکەدا نەبن.
٨/ بیرکردنەوە لە (تەکەتول، ملشکاندن، بازدان بەسەرخەڵکدا، نیفاق، خۆ نزیکخستنەوە لە رێگای ناشەرعیەتەوە، پشتگیری ناڕەوا ...هتد) لەناو گۆڕان دا جێگای نابێتەوە.
٩/ پەیڕەو پڕۆگرام نابێ بە هیچ جٶرێک شێوازی بەرنامەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست وڵاتانی ناوچەکەبێ، لێرەدا نمونەیەک وەبیر دەهێنمەوە ئەم پارەگراڤە لە بارنامەی کام حیزبدا نەهاتوە؟ (پشتگیری شۆڕشەکانی جیهان، قهڵاچۆکردنی نەخوێنەواری و بێکاری. بەهێزکردنی ئابوری وڵات ...هتد) بەڵام کام حیزب بەلای ئەم مەسەلانەدا چوە؟
١٠/ یەکیتر لەو ئەرەکە گرنگانەی کە دەبێ گۆڕان هەوڵی جێبەجێکردن بۆ بدات، نەهێشتنی جیاوازی لە هەمو بوارەکاندا لە نێوان شارو شارۆچکەکان زۆر بە تایەبەت دێهاتەکان.
لە کۆتایدا بەهیوای بزوتنەوەیەکی هاوچەرخی گٶڕانکاری گۆرجوگٶڵ لە ناودڵی ئینسانی کوریدا جێگای خۆیبکاتەوەو، لە پێناوی گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی، بۆ خزمەتی ئەم میللەتە خێرلەخۆنەدیوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست