هیزە ئیسلامیەكان لە قالبى خۆیانندان و گەشە ناكەن و هەمیشە لە چوارەم پینجەمدابوون
Monday, 13/10/2014, 12:00
میژووى بزاڤى رەوتى ئیسلامى لە باشورى كوردستان بۆ سالانى حەفتاكان دەگەریتەوە كە سەرتا ئەو بزافە لە شیوەى چەند ریكخراویكى جودا جودا كاریان كردووە، وە پیشووتر بەشیك لە سەركردە ئیسلامیەكان وەكو لقیكى عیراقى لە چوارچیوەى ئیخوان كاریان كردووە، دواتر لەگەل هاتنە سەر دەسلاتى ێەددام و بەردەوامى زۆرداریەكانى ئەو رژیمە چەند ریكخراویكى ئیسلامى بە نهینى كاریان كردووە، دواتر لە ساڵى 1978 بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى دادەمەزریت، لە ساڵى 1987 پارتیكى چەكدارى ئیسلامى بەناوى بزووتنەوەى ئیسلامى خۆى رادەگەینێت و چەند هیزیش دروست دەكات و دەبنە بەشیك لە ئۆپۆزیسیۆنى عیراق و دەسەلاتەكەى، هاوشانى بەرەى كوردستان بزووتنەوەى ئیسلامى لە دەرەوەى بازنەى بارەكە بریارى بەرەنگارى بوونەوەى لە دژى رژیمى بەعسى دا، وە بزووتنەوەى ئیسلامى خاوەن چەندین هیزى چەكدارى جوودا بووە.
لەدواى راپەرینەكەى ساڵى 1991 و ئازادبوونى بەشیكى باشورى كوردستان، لە ساڵى 1992 یەكەم هەلبژاردن ئەنجام دەدریت، بەپێى بریارى ئەوساش هەر حیزبیك ریژەى دەنگەكانى نەگاتە 7% ئەوا ناتوانیت بەشدارى لە پەرلەمان و حكومەتدا بكات, بۆیە لە یەكەم هەلبژاردندا بزووتنەوەى ئیسلامى نەیتوانى بگاتە 7% و ریژەى دەنگەكانى 5% بوو.
چاودیرانى سیاسى لە كوردستان هۆكارى كەمى دەنگى ئەوساى بزووتنەوەى ئیسلامى بۆ ناروونى سیاسەتى بزووتنەوەكەو گرنگى نەدانى بە پرۆسەى هەڵبژاردن دەگیرنەوە، بەشیكیش لە كادیرە ئیسلامیەكانى ئەو كات لایانوایە بزووتنەوەى ئیسلامى لە تەكنیكى هەلبژاردن شارەزایى نەبووە، وە لە زۆرینەى شوینەكانیش چاودیرى نەبووە بۆیە زۆریك لە دەنگەكانى فەوتاوە.
لەساڵى 1994 پارتیكى ئیسلامى میانرەوى دوور لە چەك دادەمەزریت و یەكیك لەسەركردەكانى پیشووى ئیخوان دەبیتە ئەمیندارى ئەو حیزبە بەناوى یەكگرتووى ئیسلامى، ئەو پارتە ئیسلامیە هەر لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە رووبەروى هیز و فشارى دەسەلات دەبیتەوە، بەلام بەهیزى ریكخستنەكان گەشە بە یەكگرتووى ئیسلامى دەدات و فراوان دەبێت.
لەساڵى 1992 تاكو 2003 هەمیشە لایەنە سیاسیەكان لە ململانیى و شەردا بوون و لەو ماوەیەدا شەرى ناوخۆ لە نیوان پارتى و یەكیتى و بزووتنەوەى ئیسلامیدا و لایەنەكانى تریشدا روویداوە، بەو هۆیەشەوە باشورى كوردستان بەسەر سى نناوچەدا دابەش بوو هەریمى زەرد و سەوز بە فراوانى و هەریملا ئیسلامیەكان كە هەلەبجەو سەیدسادق و ناوچەكانى دەوروبەرى.
لپیش پرۆسەى ئازادى عیراق و داگیركردنى عیراق لە لایەن ئەمریكاوە، كۆشكى سپى و وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا لە راپۆتیكدا باس لە بوونى ئۆپۆزیسیۆن دەكریت كە تێیدا لە كوردستان یەكێتى و پارتى و ئیسلامیەكان وەك ئۆپۆزیسیۆنیكى بەهیز لە دژى ێەددام هەژمار دەكرێن.
هەڵبژاردنەكان و پیگەى ئیسلامیەكان:
لەدواى 2003 و فراوانى بازنەى عیراق و پارتە سیاسیەكان كەوتنە ململانیى هەلبژاردن و دەنگیش بوویە تەرازووى هیز لاى لایەنەكان بەجۆریك ریژەى دەنگ و قەبەبوونى دەنگى هەر لایەنیك واتاى هاتنە دەسەلاتى ئەو پارتە بووە، بەگشتى لە هەلبژاردنەكانى بەرایى دواى پرۆسەى ئازادى عیراق سەرتا سوننەكان بایكۆتى هەلبژاردنیان كرد و شیعە و كورد وەك دوو هیزى گەورە لە عیراق دەركەوتن. هەر یەكە لە پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتیمانى سەروى 60 كورسیان بردەوە، پارتى وەك یەكەم و یەكیتى وەك دووەم، لایەنە ئیسلامیەكان بە كۆمەلى ئیسلامى و یەكگرتووى ئیسلامى تەنیا 7 كورسیان بەدەست هینا، ئەوەى جیگەى سەرنجە دەنگى ئیسلامیەكان لەشیوەى بازنەیەكى داخراودا و زیاد ناكات، لەدواى 2006 تا ئیستا ژمارەى كورسى هیزە ئیسلامیەكان بۆ عیراق زیادى نەكردووە لە كوردستانیش هیزە ئیسلامیەكان لە ریزبەندى چوارەم و پینجەمدان، بەجۆریك تا ئیستا لەو پلەیە هەلنەكشاون.لە ئیستادا لایەنە ئیسلامیەكان لە پەرلەمانى كوردستان خاوەنى 17 كورسین، یەكگرتووى ئیسلامى 10 كورسى، كۆمەلى ئیسلامى 6 كورسى و بزووتنەوەى ئیسلامى 1 كورسى. چاودیرانى سیاسى هەلنەكشانى دەنگى ئیسلامیەكان و مانەوەیان لە یەك ئاستدا بۆ لاوازى مەوقیفى ئیسلامیەكان و نەبوونى وتاریكى جیگیر دەگیرنەوە، بەشیكیش لە كادیرانى رەخنەگرى نیو ئیسلامیەكان لایانوایە خیتابى ئیسلامیەكان لە سەرتاوە تاكو ئیستا گۆرانى بەسەردا نەهاتووە، سەرەراى ئەوە مەوقیفى نیشتیمانیان لاواز دەركەوتووە. وە ئیسلامیەكان نەیاتوانیوە دەرفەت لە بارودۆخ وەربگرن و بتوانن دەنگە نارازییەكان لە خۆ بگرن هەر بۆیەشە پیش 17 شوبات لیستى چاكسازى نەیتوانى پارسەنگى هیز لە كوردستان بگۆریت سەرەراى ئەوەى دەنگیكى زۆرى نارەزا لە شەقامەكان و مالەكاندا هەبوون، بەلام دواى حەڤدەى شوبات و پیشووتریش بزووتنەوەى گۆران توانى دەنگە نارازیەكان لە خۆ بگریت و خیتابى بزووتنەوەكەش و راگەیاندنەكانیش لەگەل شەقامدا سازاند.
جیاوازى هەلویستى لایەنە ئیسلامیەكان:
سى پارتى ئیسلامى لە كوردستاندادا كارى سیاسى دەكەن، تاكو ئیستا ئەو سى لایەنانە یەكگرتوو و كۆمەل و بزووتنەوەى یەك هەلویستیان لەمەر پرسە گرنگەكان نەبووە، جیاوازى هەلویستیان لە بەرامبەر حكومەت، پەرلەمان، لایەنە سیاسیەكان و روداوەكانى دەوروبەر و تەنانەت پرسە نیشتیمانیەكان واى كردووە كە تیروانین و واجیهەى خەلكى بۆ ئیسلامیەكان تەندروست نەبیت، زۆرجاریش ئەو پارتانە وەها پیناسە كراون كە ئەجینداى دەولەتانى تر بن، لایەن ئیسلامیەكانیش نەیانتوانیوە لەو بابەتە قەناعەت بە خەلك و تەنانەت بەشیك لە جەماوەرەكەشیان بكەن، لە كوردستاندا دەنگۆى پالدانە پال دەولەتان واى لە خەلك كردووە كە ئەو پارتانە دابەش بكەن. رووداوەكانى خۆرهەلاتى ناوەراست و بارودۆخى میێر و سوریا و تەنانەت توركیاش كاریگەى بەسەر پیگەى سیاسى لایەنە ئیسلامیەكان و لایەنەكانى تریش لە كوردستان دروست كردووە.
نەبوونى سیاسەتیكى روون و ستراتیجى دریژخایەن لاى بەشیك لە ئیسلامیەكان واى كردووە حیزبە ئیسلامیەكان ببنە پارتیكى رۆتینى میراتى بەو واتایەى جەماوەرەكەیان ببیتە جەماوەرى خیزانى و گەشەكردنى هەر تەنیا لەنیوان كادیرانى ئیسلامى خۆیاندا بیت، هەلبژاردنەكانیش ئەوەیان دەرخستووە كە دەنگى ئیسلامیەكان جیگیرە تەنیا هەندیك جار دەنگى لایەنیكیان پالدەداتە سەر ئەویتریان.
م.ئەمیر عبدلقادر كادیرى بالاى كۆمەلى ئیسلامى لایوایە دەنگى ئیسلامیەكان ئەولاو ئەولا لەنیوان حیزبە ئیسلامیەكان دەكات و نەیانتوانیوە كار لەسەر جەماوەرى لایەنەكانى ترى دەرەوەى خۆیان بكەن، ئەو كادیرە لاشیوایە ترس و تۆقاندن و ناوزراندنى ئیسلامیەكان و خستنە پال دەولەتى تریان كاریگەرى لەسەر واجیهەى دەنگدەر دروست كردووە،م. ئەمیر عبدالقادر دەڵێت " بیگومان شیوازی حوکم رانی لە کوردستان و سیستەمی حوکم کردن کاری گەری خراپی لەسەر دەنگدەر و ترساندن و تۆقاندنی خەلک و یاری کردن بە قوتی خەلک تەخشان و پەخشان کردنی سەروەت سانانی خەلک و ناوزەد کردن ئیسلامیەکان بە تیرۆرست و دەستی دەرەکی مەترسیان بۆ سەرئەزموونی ھەریمی کوردستان و فرت و فیل و تەزویرکردن لەکاتی ھەلبژاردنەکان لەلایەک و نەبوونی ئەزموونی حوکم داری لەلایەن ئیسلامیەکان و ناشیرین کردنیان لەلایەن دەستەلات بە فرە حیزبی کە ئیسلام یەک بەرنامەیە ئەو ھەموو حیزبەی بۆ چیە کە خەلکی کوردستان لە سەدا ٩٠ موسلمانە، نەبوونی یەک لیستی لەلایەن ئیسلامیەکان کەسەرجەم لایەن و کەسایەتیە ئیسلامیەکان کۆبکاتەوە ،ھەروەھا نەبوونی داھاتی سەربەخۆ لەلایەن لایەنە ئیسلامیەکان فاکتەریکی ترە، و نەبوونی بەرنامەیەکی روون لەلایەن لایەنە ئیسلامیەکان کە خۆی لە داواکاریەکانی خەلکدا ببینیتەوە و شەرمنی ئیسلامیەکان بەرامبەر دەستەلات خالیکی ترە،بۆیە دەبینین ھەرلایەنیکی ئیسلامی جاریکیان دەنگ کەم دەکات و جاریکیان زیاد دەکات بەلام ئەمە تەنھا دەنگی لایەنەئیسلامیەکانە ھەرجارەی بۆ لیستیکی ئیسلامی دەچیت بە گویرەی بەھیزی بەرنامەی ھەلبژاردنی ،بەلام نەیان توانیوە کار لەدەنگی لایەنەکانی دەرەوەی لایەنە ئیسلامیەکان بکەن.
ئایدۆلۆژیا و هەلنەگرتنى بەرپرسیاریەتى:
بەشێك لە چاودیران و شارەزایانى لایەنە ئیسلامیەكان پییانوایە كە ئەو پارتانە زیاتر ئایدۆلۆژین و نەشیانتوانیوە ئەو بەرپرسیاریەتە بەتەواوەتى هەلبگرن، لە ئیستاشدا پارتى ئایدۆلۆجى كەمبووە و سروشتى ئیشكردن لەسەر ئایدۆلۆژیا سەركەوتوو نیە.
عبدلسلام عبدالمجید لایوایە زەمەنیك حیزبە ئیسلامیەكان ریكخراوى خیرخوازیان هەبوو ئەو كاتەش كۆمەلە خەلكێك لە پیناو بەرژوەندى جەماوەرو لایەنگیریان بوو لەگەل نەمانى بەرژەوەندى ئەوانیش دووركەوتنەوە، عبدالسلام پیوایە پارتى ئیادۆلۆژى لە كوردستاندا سەركەوتوو نیە چونكە پارتە ئیسلامیەكان نەیانتوانیوە بەرپرسیاریەتى لە ئەستۆ بگرن.
نەبوونى پرۆژەى ئابورى بەهێز و ستراتیجى دوو واى لە پارتە ئیسلامیەكان كردووە لەگەل بوونى قەیرانى دارایى ئەوانیش بكەونە ناو قەیرانەوە، لاوازى لایەنى ئابورى و دارایى لەنیو ئیسلامیەكان بەراددەیەكە كە زۆر جار پەنا دەبنە بەر كۆكردنەوەى پارەى خیرخوازى زەكات ئەوەش بۆ راییكردنى دام و دەزگاكانى حیزب، بۆیە ئەوان نەیانتوانیوە خەلك لە خۆ بگرن و بژیوى ژیانیان بۆ فەراهەم بكەن چ لە نیو حكومەت چ لەناو دام و دەزگاكانى حیزب.
لاوازى پیگەى گەنج لە نیو پارتە ئیسلامیەكان و نەدانى پیگەو رۆل بەو توێژە وایكردووە كە ئەو پارتانە لە رووى جەماوەرى گەنج و لاو رووەو دواوە بچن، كەمى نوخبەى گەنج لەنیو لایەنە ئیسلامیەكان بەروونى هەستى پیدەكریت ئەوەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەریتەوە كە پارتە ئیسلامیەكان بە بەرنامە كاریان لەسەر گەنج نەكردووە.
هەموو ئەو هۆكارانەى سەرەوە وایان كردووە كە پارتە ئیسلامیەكان لە كوردستان لە شیوەى پارتى خیزانى گەشە نەكردوودا بمینەوە، هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەمیشە لە هیزى چوارەم و پینجەمدا بن و هەلنەكشێن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست