کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکان مه‌سعودیان کرده‌وه‌ به‌ ناو که‌وڵ و کونی خۆیدا!

Saturday, 19/06/2010, 12:00


له‌ مێژه‌ قه‌دیمیان گوتوویانه‌ ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ده‌بێ. جا هه‌ر به‌ ڕاستیش ئه‌وه‌ ڕاسته‌‌، چونکه‌ مه‌سعود بارزانی نه‌ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ نه‌ له‌ ڕووی دێموکڕاسییه‌وه‌ وه‌ نه‌ له‌ ڕووی توانایی و که‌سایه‌تی یه‌که‌یه‌وه‌ ماف و لیاقه‌تی ئه‌وه‌ی نی یه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بێ.
مه‌سعود به‌ که‌ڵه‌گایی له‌ په‌نا سێبه‌ری باوکیه‌وه‌ بوو به‌ سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی زه‌مانی مه‌لامسته‌فا و دواتریش هه‌ر له‌ باوکی یه‌وه‌ وه‌ک عورفی پاشایه‌تی و ئاغایه‌تی و عه‌شایه‌ری جێگه‌ی باوکی گرته‌وه‌ و بوو به‌ سه‌رۆکی قیاده‌ مووه‌قه‌ته‌ و دواتریش پارتی که‌ له‌وێشه‌وه‌ هه‌ژموونی که‌ڵه‌گایه‌تی یه‌که‌ی گه‌یشته‌ سه‌رۆکی 31 ی ئاب و ئێستاش سه‌رۆکی میلله‌تی کوردی داماو له‌ به‌شێک له‌ باشووری کوردستان. خۆ ئه‌گه‌ر توانیبای ئه‌وه‌ پێی خۆش ببێ به‌ سه‌رۆکی هه‌موو باشوور و ته‌نانه‌ت پارچه‌کانی تریش.
مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌یی و زه‌لیله‌کانی تری گوێ له‌ مستی خۆی هه‌میشه‌ به‌ قسه‌ی باق و بریق و خۆفش کردنه‌وه‌، ویستوویانه‌ که‌ هه‌رچی زۆرتری خه‌ڵکی ساویلکه‌ی کوردستان و به‌ تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ بێخه‌به‌رن له‌ واقیعیه‌تی ڕووداوه‌کان و یان باشتر بڵێم دورترن له‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕوداو و هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ییه‌کان، وه‌ به‌ تایبه‌تی تریش کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان که‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی ده‌ست نه‌گه‌یشتنیان به‌ ڕۆژنامه‌کانی کوردی و قه‌ده‌غه‌ کردن لێیان له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانی ئه‌و پارچانه‌ بووه به‌ یارمه‌تی ده‌رێکی باش بۆ مه‌سعودی 31 ئاب که‌ قسه‌ زله‌کانی له‌ ناو ئه‌واندا ده‌نگ بداته‌وه‌ به‌ باس کردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و شانازی کردنی به‌وه‌ی که‌ به‌ قه‌ولی خۆی له‌ ژێر ئاڵاو کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد له‌ دایک بووه، به‌ڵام بێخه‌به‌ر له‌ ‌و هه‌موو خیانه‌تانه‌ی مه‌سعودی 31ی ئاب و کلک ڕاوه‌شێنیه‌‌‌کانی بۆ داگیرکه‌ران.
به‌ڵام مه‌سعود له‌ به‌رامبه‌ر کاره‌ گێلی یه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستانی به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ وه‌سف کرد و وه‌ ئاڵای کوردستانیشی له‌ ئوستورالیا به‌ ڕه‌وه‌ندی کورد لابرد، که‌ به‌ کۆمه‌ڵێ خه‌ون و ئاره‌زوووه‌‌ پێشوزیان له‌ یه‌که‌مین سه‌رۆکی کۆماری تازه‌ی کورد کرد بوو، هه‌موویان بۆ مه‌سعودی 31ی ئاب بوون به‌ گه‌نجینه‌و جه‌لالیش خۆی کرد به‌ قوربانی ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ئه‌ندازیار و سه‌رۆکی 31ی ئاب بوو.
تورک ده‌مێک بوو ئه‌و هه‌موو له‌ خۆبایی بوونه‌ی مه‌سعودیان له‌ ناو نانێکی گه‌رم نابوو تا ڕۆژی خۆی دێ، چوونکه‌ ئه‌وان خۆیان ده‌زانن که‌ چه‌ندیان دۆلار داوه‌ به‌ مه‌سعود بۆ شه‌ڕکردن له‌ گه‌ڵ پی که‌ی که‌ی و یه‌کێتی و به‌ هه‌ند نه‌گرتنی حزبه‌کانی تر. وه‌ تورکه‌کان خۆیان ده‌زانن که‌ چۆن به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی و تۆپ و هاوه‌ن یارمه‌تی مه‌سعودیان له‌ دژی نه‌یاره‌کانی به‌ تایبه‌تی له‌ دژی یه‌کێتی له‌ ناوچه‌ی هیران و نازه‌نین و خۆشنا‌وه‌تی دا. وه‌ تورکه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن که‌ ئه‌و هاریکاریانه‌ بۆ ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ مه‌سعود له‌ خۆی بایی بێ و له‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌یه‌تی و خێڵه‌کی یه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ خۆی به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بناسێنێ و له‌و قه‌رار و مه‌دارانه‌ی که‌ تورک له‌ گه‌ڵیدا ئیمزا کردووه‌ لا بدا. چونکه‌ تورک ئه‌و هه‌موو یارمه‌تی یانه‌ی مه‌سعودیان دا که‌ له‌ سه‌ر جاشایه‌تی یه‌که‌ی خۆی به‌رده‌وام بێ. وه‌ هه‌ر به‌ به‌رگی عه‌شیره‌تی و خێڵه‌کیانه‌ی بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ نیشانی ده‌ده‌ن و ده‌ که‌وڵ و کونی خۆی ده‌که‌نه‌وه‌.
مه‌سعود له‌ پاڕله‌مان و له‌ کۆنگره‌ی یه‌کێتی و زۆر جێگای تریش هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری له‌ میلله‌تی داماوی کورد کردو به‌ تایبه‌تیش که‌ دوای تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت به‌ ئاشکرا ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵکی کورد ڕاگه‌یاند که‌ نه‌که‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ پیرۆز نه‌زانن، ئه‌وه‌ تا ئێره‌ که‌س ناوێرێ بڵێ هیچ جگه‌ له‌ ئه‌ز به‌نی نه‌بێ، چونکه‌ کورد وه‌ک تورک ده‌سه‌ڵاتی نی یه‌و، وه‌ زۆریشی نه‌هامه‌تی چێشتووه‌ که‌ ئێستا خۆی بیه‌وێ کاره‌ساتێکی تر دووباره‌ بێته‌وه‌. چونکه‌ هه‌موو کورد ئه‌وه‌ ده‌زانن که‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌و گێلانه‌ی تری که‌ جگه‌ له‌ به‌ خه‌نده‌وه‌ پێ که‌نین و تیرۆر بۆی هیچی تر له‌ مێشکیاندا بوونی نی یه‌ و، وه‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ ڕووزه‌رده‌که‌شی هه‌موو کاره‌ساتێک به‌ سه‌ر کورد دێنن که‌ خۆیان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان نه‌بێ و، به‌ ئاره‌زووی خۆیان دزی و تاڵان و کوشتن و تیرۆر نه‌که‌ن.
به‌ ڵام مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌ رامبه‌ر به‌ تورک و ئێران زۆر جیاواز تره‌ له‌ وه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد هه‌یه‌تی. هه‌ر بۆ نموونه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مه‌سعود هه‌ندێ ڕاگه‌یاندنی به‌ قازانجی ئه‌یاد عه‌لاوی و سوننه‌کان دا له‌ مه‌ڕ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌شی دژی ئێران نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه‌ له‌و عه‌قڵه‌ ساده‌یی یه‌ی مه‌سعوده‌ که‌ چ غه‌ره‌زێکی شه‌خسی له‌ گه‌ڵ مالیکی دا هه‌یه‌. وه‌ بۆشی گرنگ نی یه‌ که‌ ئه‌و غه‌ره‌زه‌ شه‌خسی یه‌ زیان به‌ کورد ده‌دا یان نا. به‌ڵام ئێران ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خۆی لێکدایه‌وه‌ و به‌ تۆپ باران و هاتنه‌ ناو خاکی کوردستانی باشوور و نا ئارام کردنی کوردستان زیان گه‌یاندن به‌ ژێر خانی ئابووری و سروشتی کوردستان وه‌لامی مه‌سعودی دایه‌وه‌.
تورک ده‌زانن له‌ کوێدا مۆغی مه‌سعود ئازار بده‌ن، له‌ وه‌شدا زۆر زیره‌کانه‌ له‌ ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیه‌وه‌ مه‌سعود بارزانیان ناساند. بێگومان دوای ناسینی هه‌رکه‌سێکیش ده‌توانی دۆستایه‌تی یاخود دۆژمنایه‌تیشی بکه‌ی تاڕادده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌. ئه‌وه‌ی تورک کردی دروست ئه‌وه‌ بوو، چونکه‌ ده‌یانزانی مه‌سعود ده‌مێکه‌ کار له‌ سه‌ر خۆهه‌ڵکێشان ده‌کا به‌ ئاڵای کورد و ده‌وڵه‌تی کوردی و نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ش تاڕادده‌یه‌کی له‌ ناو کورده‌کانی پارچه‌کانی تر ڕه‌نگی دابۆوه‌، که‌ موسعودیان وه‌ک فریاد ڕه‌سێک ده‌ناسی بۆ کورد، له‌ به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی که‌ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی‌‌ له‌ سه‌ره‌وه‌دا باسمان کرد.
هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که‌ تورک به‌ مه‌سعودیان گوت که‌ ئێمه‌ به‌ فه‌ڕمی بانگهێشتت ده‌که‌ین به‌ ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاڵای کوردستانت بۆ هه‌ڵده‌ده‌ین، جلو به‌رگی کوردی بپۆشه‌ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکاش پۆشیت و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و کاته‌ جۆرج ده‌بلیو بۆش پێشوازی لێ کردی، ئێمه‌ش هه‌مان کار ده‌که‌ین، چونکه‌ واقیعیه‌تی کوردستان شتێکه‌ ئێمه‌ش ناتوانیین نکۆڵی لێ بکه‌ین و هه‌ر بۆ دڵنیایشت له‌ قسه‌کانمان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ کونسۆڵگه‌ریمان کردۆته‌وه‌ که‌ جاران خه‌تی سوور بوو بۆ ئێمه‌. تورک توانی قه‌ناعه‌ت به‌ مه‌سعودی ساویلکه‌ بێنێ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ مه‌سعودیش توانیویه‌تی به‌ ناوی خۆ فش کردنه‌وه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ زۆربه‌ی کوردی ساویلکه‌ بێنێ.
مه‌سعود که‌ له‌ بارێکی دژواردا بوو به‌هۆی ئاشکرابوونی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ به‌ ده‌ستی خۆیان، هه‌ربۆیه‌ ویستی سه‌فه‌ری به‌ قه‌ولی خۆی فه‌رمی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا و فه‌ڕه‌نسا به‌ میلله‌تی داماوی کورد بفرۆشێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ سه‌فه‌ری ئه‌مه‌ریکاشی پێفرۆشتینه‌وه‌.‌ وه‌ بیشیکاته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که‌ من و بنه‌ماڵه‌که‌م هێشتاش له‌ پله‌یه‌کی به‌ هێزی نێو نه‌ته‌وه‌یی داین. سه‌فه‌ره‌که‌ی کرد بۆ تورکیا له‌ گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و هه‌ندێ له‌ چڵکاو خۆره گێله‌کانی. به‌ ڵام تورک نه‌ک هه‌ر ئاڵای کوردیان بۆ دانه‌نا، به‌ڵکو ئاڵای ئێراقیشیان بۆ دانه‌نا، وه‌ به‌رگی کوردیش ئه‌وه‌ دیسان هه‌ر خه‌تی سووره‌ که‌ مه‌سعود له‌ به‌ری بکا (ئه‌گه‌رچی گومانێکی به‌ هێزیش هه‌یه‌ که‌ مه‌سعود خۆی نه‌یوێراوه‌ به‌رگی کوردی له‌ به‌ربکا، له‌ به‌ر شکاندنی شه‌ره‌فه‌که‌ی که‌ مێزه‌ری سووره‌ له‌ لایه‌ن تورکی نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌رگی کوردی یه‌که‌شی بۆ گرنگ نی یه‌، دیاره‌ که‌ بێ کوڵاو و جامانه‌ی سووریش به‌رگی کوردی ناپۆشێ‌). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ وا نه‌بێ واتا مه‌سعود خۆشی ویستبێتی ئه‌وا بێگوومان تورک ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه‌.
به‌ کورتی و به‌ کوردی له‌ وه‌ته‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ مه‌سعود ئه‌وه‌نده‌ نه‌شکێنراوه‌ له‌ لایه‌ن هیچ که‌سێکه‌وه. چونکه‌ تورکان مه‌سعودیان وه‌ک یه‌کێک له‌ خێزانه‌ عێراقیه‌کان ناساند، که‌ ئه‌و نازناوه‌ تا ئێستا بۆ هیچ یه‌کێ له‌ سه‌رکرده‌ و ناسه‌رکرده‌کانی ئێراق نه‌گووتراوه‌، ته‌نانه‌ت به‌ که‌سێکی وه‌ک ئه‌ڕشه‌د زێباریشیان شتی وا نه‌گوتووه‌. له‌ کاتێکدا ئه‌و خۆی به‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌ت ده‌ناسێنێ نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم یان ئێراق. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ گوتم، مه‌سعود جگه‌ له‌وه‌ی که‌ جێگره‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌تی و ئاغایه‌تی و کوێخایه‌تی و پاشایه‌تی باوکیه‌تی هیچی تر نی یه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ تورک خستیانه‌وه‌ ناو ئه‌و که‌وڵ و کونه‌ی که‌ لێ یه‌وه‌ هاتووه‌.

19.06.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە