خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر تووشی شۆك بووه جارێكی تر خه‌ڵك ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه
Sunday, 28/11/2010, 12:00
دوێنێ سه‌عات 11 ئافره‌تێكی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به ڕادیۆیه‌كی ئه‌و شاره‌وه كرد‌و له‌لێدوانێكی شۆكهێنه‌ردا كه خه‌ڵكی تووشی سه‌رسامی خه‌م كرد وتی " من ئافره‌تێكی دامه‌زراوی یه‌كێك له دهوائیرهكانم چه‌ندین جار له‌لایه‌ن بهرپرسهكهمهوه داوای ئه‌نجامدانی كاری سێكسیم له‌گه‌ڵدا كراوه‌و ێیم وتراوه گه‌ر كاری جنسی نه‌كه‌ی ئه‌وا نه‌قڵی شوێنێكی ترت ده‌كه‌ین".
ئافره‌ته‌كه له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا وتی " هه‌وڵمداوه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه تۆمار بكه‌م به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و له‌سه‌روی سكالاكانهوهیه بۆیه سودی نییه ته‌نیا ده‌توانم به‌رگری ئه‌وه له‌خۆم بكه‌م كه ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌م، وه نازانم له دوای ئه‌و قسانه‌م چیم لێبه‌سه‌ر دێت و بۆ كوێم نه‌قڵ ده‌كه‌ن، بژێوی ژیانم له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌مه ئه‌گینا وازم ئه‌هێنا".
لێدوانه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته گوزارش له‌وه ده‌كات كه تاكو ئێستا تووندوتیژی له‌دژی ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وام و ڕۆژانه‌ش تووشی هێرشی سێكسی ده‌بنه‌وه، پێشوتر سه‌رانی به‌عس خه‌ڵكی كوردی ئه‌نفال ده‌كرد به‌ڵام ئێستا ئه‌نفالی شه‌ره‌ف له‌دژی ئافره‌تانی كوردی له‌لایه‌ن زۆرێك لهبهرپرسانهوه ئه‌نجامده‌درێت كهمهترسیهكی زۆری بۆسه‌ر ئاسایش و مافی خه‌ڵكی دروست كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست