هێلكه و ته‌ماته‌كان به‌ر ئابرِوى ئێمه ده‌كه‌وتن
Saturday, 20/07/2013, 12:00
2035 بینراوە
له‌م ولاَته جگه له‌مه‌سعود و بنه‌مالَه‌كه‌ى كه‌س مافى ژيانى نيه، جگه له كلاَو سور و خانه‌واده‌كه‌ى ،هيچ كه‌س بۆى نيه له پۆست وپله‌ى سه‌رۆكايه‌تى نزيك بێته‌وه،هه‌موو ئاماژه‌و هه‌ولَ وكردارو ره‌فتاره‌كانى پارتى هه‌ر له‌مه‌لا مه‌سته‌فاوه تا ئه‌مرِۆ،ئه‌وه‌مان پێده‌لَێت ،كه‌ده‌بێت و هه‌ر ده‌بێت سه‌رسوره‌كانى سه‌رى ره‌ش، جلَه‌وى ده‌سه‌لاَت و گه‌وره‌يى وسه‌روه‌ريى كوردستان بۆ ئه‌به‌د له‌ئه‌ستۆ بگرن، له‌لاى ئه‌وان نه‌فام وگه‌مژه و نه‌خوێنه‌وارو ساويلكه‌يه‌كى وه‌كو مه‌سعود يان كورِه‌كانى، يان چه‌وره و نه‌فامێكى بارزان ،زۆر زۆر له كه‌سه سياسى و ناودارو خاوه‌ن برِوانامه و لێهاتو به‌رزتره،ته‌نانه‌ت پيرۆزتريشه.
به‌درێژايى ته‌مه‌نى پر له‌تاوان و خيانه‌ت و ريسوايى پارتى ـته‌نها وته‌نها هه‌ر كاريان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه ده‌سه‌لاَت و به‌رپرسياريه‌تى پاوانى خۆيان بێت، هه‌ر كه‌سێكيش بخوازێت له‌هه‌مبه‌ريان بوه‌ستێت ،ئه‌وا به‌ده‌ردى عه‌لى عه‌سكه‌رى وهاورێكانى ده‌چن.مێژووى پرِتاوانكارى پارتى لێوان لێوه له‌و تاوانه ئابرِو تكاوانه،ئه‌وان بۆخاترى سه‌لامه‌تى كورسى و پله‌يان سه‌ر ده‌كه‌ن به‌كۆشى گه‌وره‌ترين و نامه‌ردترين دوژمن‌دا، روداوه‌كانى 31ى ئاب و په‌لكێشى سوپاى توركيا بۆ رزگاربونيان له نه‌مان و تياچوون باش‌ترين به‌لَگه‌ن، ئيدى له‌وه زياتر مرۆڤ هيچ شتێكىبۆ نامێنێته‌وه بۆباسكردن ،تا له تاوانكارى و خۆفرۆشى پارتى بكه‌وێته گومانه‌وه.
ئه‌وه‌ى كه دوێنێش له‌هه‌ولێر رويدا و، ئه‌و كاره پرِ شوره‌يى و شه‌رمه‌زاريه‌ى ،به‌رامبه‌ر كه‌مال سه‌يد قادركرا،به‌لَگه‌ى رونترى ئه‌وه‌يه كه پارتى و خودى مه‌سعود، ته‌نانه‌ت به‌زاره‌كى و گالَته‌ش پێان ئه‌سته‌م و قورس و زه‌حمه‌ته كه‌سێك بخوازێت باس له‌كورسى و شوێنه‌كه‌ى سه‌رۆك بكات.
من چى جار ناوى مه‌سعود دێنم ،يان كاتێك وێنه يان هه‌والَ و شتێكى ده‌بيستم، تك تك عاره‌قى شه‌ره‌مه‌زارى و خه‌جالَه‌تى به‌له‌شما دێته خوارێ،خۆم زۆر به‌بچووك وسوك وكه‌م ده‌زانم،كه كه‌سێكى نه‌زان و خائين و پاشه‌لَ پيس و نه‌خوێنه‌وار به‌ناو سه‌رۆكمه.ئه‌وه نه‌ك بۆمن بۆ هه‌موومان هه‌مان شته، پێم سه‌يره چۆن پێمان قبولَ ده‌كرێت؟ چۆن له‌رومان هه‌لَدێت ، چۆن توشى ده‌يان نه‌خۆشى ده‌رونى و ده‌ماغى نه‌بوين،كه به‌دريّژايى ده‌يان سالَ ئه‌و فيرِنه گوله‌يه، بۆته كۆێخا و ده‌مرِاستمان ،كه‌سيشمان نققه ناكه‌ين و مێش ميوانمان نيه؟
ئه‌و تاوان و كاره پرِ شوره‌يى يه‌ى دوێنى، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رِێزه كرديان، په‌لَه‌يه‌كى ره‌ش و تاوانێكى ديكه بو، خرايه سه‌ر مێژووى پرِ تاوان و خيانه‌تى بنه‌مالَه و، مه‌سعودى كورته بنه و كورته هزر.ئه‌و هێرشه هه‌ركێ كردبێتى و خه‌لَكى هه‌ولێر بوو بێت يان مه‌ريخ، به‌پله‌ى يه‌كه‌م مايه‌ى نيگه‌رانيه ،بۆ خه‌لَكى هه‌ولێر و جێگه‌ى شه‌رمه‌زاريه، بۆ ئه‌و كۆيلانه‌ى به‌و كاره هه‌ستان، پێم سه‌يره تاكو ئێستاش كۆيله‌كانى بنه‌مالَه ،كه به‌رۆژى رووناك ته‌عه‌دا له‌ژنيان ده‌كرێت، وه‌كو سه‌گ و كه‌ر وگا له كولانه و كابينه ده‌خه‌وێنرێت ،به‌چه‌ندين مانگ مووچه‌يان پێناده‌ن، هه‌رچى تاوان و بێ ناموسيه پێان ده‌كه‌ن،كه‌چى له‌برى ئه‌وه‌ى بێنه‌وه هۆش خۆيان و، بيرێك له‌حالَ و وه‌زعى خۆيان بكه‌نه‌وه،زياتر وزۆرتر سورده‌بن له كلكه له‌قێ و كاسه لێسى بۆ كلاَوسوره‌كانى پيرمام.
ئه‌وه‌ى كه‌كرا به‌رامبه‌ر دكتۆر كه‌مال ،سوكايه‌تى بو به هه‌موومان، گالَته كردن بوو به‌هه‌ست و نه‌ستى وزۆربه‌مان، سوكايه‌تى بوو به‌خواستى ميلله‌ت و ئيراده‌مان، بێ رێزيه‌كى زۆر زۆر گه‌وره‌بوو به‌رامبه‌ر به ده‌نگى ئازاديخوازان، گه‌وره‌ترين و بێ نموونه‌ترين ته‌شهير و و ئابرِو بردنيش بوو به ئۆپۆزسيۆن و نه‌يارانى پارتى. هه‌تا ئێمه بێ ده‌نگ بين و هه‌لَوێستمان نه‌بێت، ئه‌بێت چاوه‌رِوانى كاره‌سات و بێ رێزى له‌وه زياتر له پارتى و مه‌سعود بكه‌ين.
بێژەری کەنالەکەی نێچیرەڤان بارزانی بە بزە و زەردەخەنەوە هەواڵی تێهەڵدان و هێلکەبارانی کەمالی سەید قادر باس دەکات