که‌سێك شێتانه‌ به‌ردم تێبگرێت ، من به‌رقێ تێده‌گرم...

Friday, 18/02/2011, 12:00





به‌ حاڵێکه‌وه‌ که‌ گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمه‌کانمان هه‌ر ئه‌م شه‌و سه‌عات 12 له‌سه‌ر نان خواردن لای سينه‌ماکان ده‌ستگير کران و چه‌ن هه‌ڤاڵێکی دیکه‌شیان له‌ شوێنه‌ جیا جیاکان گرت و به‌ره‌و‌ ئاسایشی سلێمانییان بردن .
ئه‌ی خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی شاری سلێمانی ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بير نه‌چێت که‌ له‌ خاك و شاری باوباپیرانی خۆماندا خوێنيان ڕشتين ، ده‌بێت بێينه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و گوێ به‌ هيچ حيزب و ئۆپۆزسێۆنێکيش نه‌ده‌ين ، به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ گوايه‌ سبه‌ينێ جه‌لال تاڵه‌بانی دێته‌وه‌ بۆ سلێمانی و بۆ هێور کردنه‌وه‌ي وه‌زعه‌که‌ ،
ئه‌و هه‌ر فێره‌ به‌ ده‌ست ماچ کردن و ته‌نازول کردن ، نابێت ئێمه‌ ریگه‌یان به‌ین به‌ دانیشتن و قسه‌ی 4 جاش کۆتای به‌و خوینه‌ بێنین .
ئه‌گه‌ری هه‌موو پيلانێك هه‌يه‌ ده‌بێت زۆر به‌ وريانه‌وه‌ حه‌ق و حسابی خۆمانيان له‌گه‌ڵدا بکه‌ين ، کوشتن و ئيهانه‌کردنمان به‌ ده‌ستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه‌ که‌م نيه‌ ..؟
ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی شاری سلێمانيدا له‌ليان نه‌بووه‌ چۆن ده‌يه‌ڵين ده‌ستيان بچێته‌ خوێنمانه‌وه‌ ،
ئه‌وان پاکيان به‌ گه‌وره‌کان نيه‌ و منداڵه‌کانيشمان ده‌کوژن
گه‌ر تا ئه‌م ساته‌ له‌ ژێر ڕکێفی ده‌ستی غائينی بنه‌ماڵه‌دا بوبێتين ، ئيتر خه‌ياڵيان خاوه‌ .
منداڵه‌که‌ی نێچیره‌ڤانیش ديوه‌خانی هه‌يه‌و بۆ بێتاقه‌تيان چه‌ن پیاو نامه‌ئقولێك ده‌چن ئه‌و رۆژه‌یان به‌ گێراندنه‌وه‌ی مێژووی مه‌لا‌ مسته‌فای بارزانی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، منداڵه‌ هه‌ژاره‌کانی ئێمه‌ش يه‌ك رۆژ 2 جووت پێڵاو نه‌بێت بۆياخی بکات ئه‌و رۆژه‌ له‌ ماڵياندا نان نابێت بيخۆن .
تۆ سه‌يری ئه‌و فه‌رقه‌، له‌ بچووك ترین شته‌وه‌ تا گه‌وره‌ترین .
هيوادارم به‌ به‌ هه‌موو شتێك روبه‌رويان ببنه‌وه‌ و نه‌يه‌ڵين جارێکی تر شه‌ری ناوخۆ و خيانه‌تێکی وه‌های گه‌وره‌ وه‌ك 31ــی ئاب دوباره‌ بکه‌نه‌وه‌ پێمان ، گه‌نجی مه‌رد و رۆڵه‌ی هه‌ژارمان به‌ ده‌ستی کوردفرۆشێکی وه‌ها تيابچن ،
به‌يانيش خۆپيشاندان به‌رده‌وامه‌ و گوێ له‌ هيچ حيزبێك راناگيرێت تا باجی ئه‌و خوێنه‌ نه‌ده‌ن
ئێمه‌ی کورد ، ئێمه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی که‌ی ئه‌م نا عه‌داله‌تیه‌مان قبووڵ کردوه‌ ،
ده‌بێت باجی هه‌موو کرده‌وه‌ قیزه‌ونه‌کانیان بده‌ن ، ئه‌وه‌ ئه‌وانن به‌ ناوی کورده‌وه‌ کورد ئه‌فرۆشن ، ئه‌و ئیشانه‌ به‌ ده‌ستی ئێمه‌ نامۆیه‌ ، ئه‌وانن ئه‌وان
هه‌موو گه‌نجه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان داوای چۆڵ کردنی لق و لابردنی ئالای پارتی ده‌که‌ن ، لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌کان ئێمه‌ ئومیدمان پێیان هه‌یه‌ و دڵنیاشین راپه‌رینی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی کوردستان ته‌نها خۆمانین و بۆ خۆمانه‌ ،
منداڵێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ چ زیانێکی هه‌بوه‌ بۆتان ، گوێم له‌ ده‌نگی پۆلیسه‌که‌ی به‌رده‌رگا بوو که‌ هات به‌ره‌و مه‌یته‌که‌ی که‌ زانی مردوه‌ وتی ئه‌ره‌وه‌ڵا تۆپاندیان ، باشه‌ ئه‌مه‌ چیتان بیر ده‌خاته‌وه‌ ؟
میله‌ت تا بنه‌قاقای هاتوه‌ هێزی گه‌ل ئه‌م جاره‌ هێور کردنه‌وه‌ی نه‌ك به‌ تاڵله‌بانی کورد فرۆش هیور ده‌بیته‌وه
بگره‌ تا باجی ئه‌و بریندار و کوژراوانه‌ نه‌ده‌ن رزگاریان نابێت له‌ ده‌ستی میله‌ت ،
سبه‌ینی بڕیاره‌ مه‌راسیمێك بۆ گیانی پاکی رێژوان گیان به‌رێبکه‌ن .
به‌ راستی ئاسایشی سلێمانی سه‌لماندیان که‌ هیچ نین له‌ چاو ده‌سته‌لاتی پارتیدا ، به‌ چاوی خۆم له‌ به‌رده‌می خۆمدا هه‌موویان رایان ده‌کرد و پاشه‌کشه‌یه‌کی زۆر ناشرین له‌ ئاستی پاراستنیان ئه‌نجام دا و دواتر سه‌یاره‌کانیان له‌ شوینی روداوه‌که‌ گواسته‌وه‌ بۆ شوینێکی دوور له‌ خه‌ڵکه‌وه‌ ، به‌مه‌ش هێزه‌کانی پارتی هه‌لێکی تریان بۆ ره‌خساو و دیسان به‌ ته‌قه‌ کردن به‌ ناو ده‌سته‌ی خۆپیشاندان ئه‌نجام دا
‌به‌ هه‌زاره‌ها خه‌ڵك ده‌یان وت (تا کار له‌ کار نه‌ترازاوه‌ ، به‌رزانی کاتت ماوه‌)به‌لام به‌ داخه‌وه‌ کار له‌ کار ترازاو و به‌ زیادیشه‌وه‌ ، وا باشتر بوو هه‌تا رۆله‌ی مه‌ردی سلێمانیان بۆ ده‌ربکه‌وێت و خۆیان به‌ دوور بگرن ، ئه‌وان زوو ده‌یان ویست قوتار بێن له‌ ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌لام شوینێك نه‌بوو بۆ ده‌رباز بوونیان ئه‌گین زو چۆکیان داده‌دا ، مه‌سئوله‌کانیان خێرا به‌ سه‌یاره‌ی ئیسعاف گوازرانه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی هه‌والمان بۆ هات که‌ ئه‌و سه‌یارانه‌ مه‌سئول و جاشه‌کانی تیان ، وا به‌ ئاسانی نه‌جاتیان نه‌بوو و هێرش کرایه‌ سه‌ریان
ئه‌م کاته‌ بۆ ئێمه‌ زۆر پیرۆزه‌ و هه‌لێکی زۆر باشه‌ بۆ هه‌لکوتانه‌ سه‌ریان و ئاسه‌واریشیان نه‌مینێت له‌ وڵاتماندا

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە