کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟؟؟

Monday, 08/03/2010, 12:00


ئەمڕۆ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دوای ئەوەی دیمەنی داگرتنی ئاڵای كوردستان و هەڵواسینی ئاڵای عێراقی لە لایەن برایانی عەرەبەوە لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە وڵاتی بەریتانیاوە گواستەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە كاتی پەخشكردنی دیمەنەكەدا پرسیارێك كە من لەم وتارەمدا كردوومە بە مانشێت، لە لایەن ئەو كەناڵەوە بە شێوەی نووسراو ئاراستەی بینەران دەكرا، لە بەرنامەمدایە هەر هەمان پرسیار كە ئەوان بە هەڵە ئاراستەی ئێمەێلیان دەكرد، ئاراستەی سەركردایەتی سیاسیی كوردستانی بكەم؟!
ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟! بە رای من ئەم پرسیارە، یەكێكە لە پرسیارە عەیار بیست و چوارەكان، چونكە جۆری پرسیارەكە لە توانای هیچ هاوڵاتییەكی ئاساییدا نییە بتوانێت وەڵامێكی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە! بەڵكو پێویستە خەڵكانێك وەڵامی بدەنەوە كە لە ئاستێكی باڵاو بەرزدان! بۆیە دەبوایە بەر لەوەی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ئەو پرسیارەی لە رێی شاشەكەیەوە ئاراستەی بینەرانی بكردایەو بە داخراوەیی بە جێی بهێڵێت، پێویست بوو هەمان پرسیاری ئاراستەی كەسانێك بكردایە لە كوردستان كە لە مەركەزی بڕیارو خاوەن قەراردان! چونكە ئەوە هەڵدەگرێت لە پاڵ ئەو پرسیارەدا، پرسیاری ئەوەشیان لێ بكەین، ئایا محەلی ئیعرابی كورد لە كوێی عێراقی عەرەبیدایە؟ ئایا ئەو شەراكەتەی كە ئەوان باسی لێ دەكەن، لە سەر چی بنەمایەكەو تا چ ئەندازەیەك متمانەی پێ دەكرێت؟ دەكرێت بۆ وەڵامی پرسێكی بەو شێوەیە گرینگ لە زاری ئەوانەوە وەڵامێكی گونجاومان چنگ بكەوێت؟! ئەم بابەتە زۆر لەوەزیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەوەندە دەڵێم، كاتێك میللەتێك داوای سەربەخۆیی دەكات، سەركردایەتییەكەی بە پێچەوانەی خواستییانەوە تێكەڵ بە گەمەیەك دەبێت، كە ئەمەی لێ چاوەنواڕ دەكرا، بۆیە با بەو دیمەنەش تووشی شۆك نەبن؟!.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە