بێشه‌رمی سه‌ركرده خۆسه‌پێنه‌كانی ئێستای یه‌كێتی، گه‌یشتۆته بۆگه‌نی...!
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
ماوه‌یه‌كه باڵی زاڵی یه‌كێتی به سود وه‌رگرتن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌نگه‌رگرتن له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی كه جه‌سته‌ی یه‌كێتی تێكه‌وتوه ، توشی وڕێنه‌و هه‌ڵه‌ی ئاخاوتن و ده‌ركردنی بڕیاری سه‌یر سه‌یری نابه‌جێ بوه و كه‌وتونه‌ته سه‌ردان و به‌ستنی كۆڕ‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی وهه‌وڵی كڕینی دهنگهكانیانن به هه‌ڵه‌داوان وزۆر به په‌له‌ن له كاره‌كانیاندا ، بۆیه ئێستا ئاره‌زوی گۆرانیه كۆنه‌كانی وه‌ك گه‌له و گه‌له‌و گه‌له . . . هه‌یی هه‌یی له‌و گهلاوێژهی جاران ناكه‌ن و ئاره‌زوی زۆری خۆ دورخستنه‌وه‌و ڕێگه لادانی خه‌ڵكی كورد‌و نفوسهكهیهتی كه پێان باشتره له‌و شیرینه شاهانه‌یه‌ی بۆیان لواوه و ڕژاوه بێبه‌ش نهبنو خه‌ڵك له ڕاستیه شاراوه‌كانیان نه‌گات و بۆ هه‌تا هه‌تایه ڕیسوای لای خه‌ڵك و مێژوو نه‌بن ، گه‌رچی باشیش ده‌زانن كه شانسیان زۆر زۆر كه‌مه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئایندهی ده‌نگ دزین‌و فێڵكردنهكاندا پێیانه‌وه دیاربێت كه هه‌ڵسوڕاون و كاریان كردوه، گه‌رچی مامی سكرتێریش وا كه‌وته سه‌ر جاده و له‌هه‌وڵی كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگه ههڵڕژاوهكانی یه‌كێتیه كه به‌ده‌ستی خۆیی و كه‌سوكاره‌كه‌ی و كاسهلێسهكانیهوه وه‌ده‌ریان نا ، ئێستا كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆ ده‌شكێنن بۆیان و ناتوانن دڵی ڕه‌نجاوی ئه‌وخه‌ڵكه بده‌نه‌وه‌و كاریان بۆ بكه‌ن و ده‌نگیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕوو سووری‌یان بۆ خه‌ڵكی كورد و دۆستانی كورد وه‌ده‌رخه‌ن و پێیان بڵێن كه ڕاستگۆ بوین له‌گه‌ڵ شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی خۆشمان و گه‌له‌كه‌شمان، بێگومانم كه ئه‌مانه هیچیان پێ نابڕێت و ڕۆژ به‌ڕۆژ قێزه‌ون و بۆگه‌ن ده‌بن و خه‌ڵكیان لێدورتر ده‌كه‌وێته‌وه.
شۆكی دۆڕانیان ، كاریگه‌ری باشیشی له‌سه‌ر ده‌رونیان كردوه‌و خه‌ریكی پینه‌و په‌ڕۆی بێسه‌ره‌و به‌ره‌ی سه‌یری سیاسی و حیزبین،
پرۆژه‌ی چاكسازی زهعیمهكهی ئێستای یه‌كێتی، خه‌رجی زیاتر له ملیۆنێ دۆلاری تێچوو، كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی وڵات و خه‌رجی ئه‌و تێچونانهی بۆ ڕیكلامی پرۆژه‌كه له ته‌واوی دونیادا بۆی كرا له پاره‌ی یه‌كێتی و شه‌هیدانی یه‌كێتی بوو، گه‌رچی پرۆژه‌كه‌ی زه‌عیم ته‌نها ڕێگری له‌وشتانه كردبون كه خۆی سه‌دان جار له‌وڵات كردبونی ، پاشان ئازدای سه‌حاف ڕیكلامه‌كه‌ی بۆی خسته به‌شی خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی پوكمیدیا و له ته‌نیشت وێنه‌كه‌ی كه‌سایه‌تی موزیك ژه‌نی گه‌وره‌ی كورد قاله مهڕهدا بۆی دانابوو تا ماویه‌ك له‌مه‌و به‌ر، پاشان كه زانیان وا خه‌ریكه پرۆژه‌كه‌ی هه‌ر خودی مه‌كته‌به ناسیاسیه تیجاریهكهی ڕیسوای ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی به خودی زه‌عیمیش ده‌كرێت و وه‌ك كه‌سێكی درۆزن و بێ ئههمێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ناتوانێت پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه بۆیه به ناچاری پشت قنگیان خست‌و له ماڵپهڕهكهشدا توڕیاندا.
ئه‌وه‌تا حیزب له كه‌لار له ڕێی دهڵاڵهكانیهوه له ناو حوكومهتدا وله ڕێی سیمای حوكومه‌ته‌وه به‌رتیل و ڕه‌شوه ده‌داته خه‌ڵكی و پرۆژه‌كانیان له ڕێی چوكلێته نامه‌یه‌كه‌وه ده‌گاته ده‌ست زه‌عیم و ئه‌مر ده‌فه‌رموێت بۆیان بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و شه‌هید و بێ ژیانیهیان پێ ڕه‌وا نابینرێت و مه‌لایه‌كی درۆزنی ڕوو قایم له‌سه‌روو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه كه گه‌ل و گیان فیداكانی خه‌ڵكی گه‌رمیان وهبهرههمیان هێنا وه خودی زه‌عیمیش خۆیمان لێ بكاته قوله‌ی قاف.
له كۆتایدا به جه‌نابی زه‌عیم ده‌ڵێم ، فه‌رموته كه‌س به پاره‌ی یه‌كێتی دژی یه‌كێتی بۆی نیه كاربكات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سۆسیالدهمانچانهتان له ده‌ڤه‌ره جهسورهكهمان كردوه.
بۆیه پێم باشه، هه‌ندێك شت وه‌بیر خۆتان بهێننه‌وه‌و هه‌ركه‌س باسی پاره‌ی یه‌كێتی بكات ، ئه‌وه تۆ هه‌ر نه وووو.!
هاوینی ٩٥ بوو گه‌رمایه‌كی سه‌یربوو له قه‌ڵاچوالان گڕه ده‌یبردیت و گه‌رمایه‌كی له‌و جۆره‌بوو نه‌ت ده‌توانی بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر ئه‌و گڕهیهدا بمێنیته‌وه ئه‌وكاته‌ی جه‌نابیشتان له‌وێ له‌ژێ كۆندێشن و سه‌یركردنی سهتهلایتدابوون ، ژنێكی هه‌ژاری پێ به نه‌علی قاچ خۆڵاوی به پێ به‌ره‌و لای پێشمه‌رگه‌كان هاتوو دوای سڵاو و خواردنه‌وه‌ی كه‌مێك ئاوی گه‌رم و پشویه‌ك ، خۆی ناساند‌و وتی ده‌مه‌وێت مام جه‌لال ببینم به په‌له‌و به ته‌له‌فۆنی سلكی كه بهدالهكهی له ناوخۆدا بوو ، ناوه‌وه ئاگادار كرا كه‌وا خوشكی مام جه‌لال به پێی تۆزاوی به‌ر ده‌رگای سكرتاریه‌تی گرتوه‌و دێته میوانی براكه‌ی و وه‌رن به پیریه‌وه و بی به‌نه میوان خانه‌كه‌ی جه‌نابیان ، تا ئه‌و كاته سه‌یری جل وبه‌رگ ی ئه‌و ژنه هه‌ژاره‌مان دهكردو پێمان خۆش‌بوو كه سه‌ركرده‌كه‌مان به‌و جۆره و بێ جیاوازی كار ده‌كات و لامان سه‌روه‌ری بوو.!؟
به‌ڵێ . . . وه‌ڵامی مام جه‌لال ئه‌وه‌بوو بڵێن لێره نیه‌و نازانیین كه‌ی دێته‌وه ، به‌ته‌له‌فۆن په‌یامه‌كه‌یان گهیاندو به خانم ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌و شێوه‌یه یه ، خانم وتی باشه زۆری پێده‌چێت له گه‌ڕانه‌وه‌یدا ، ئه‌و براده‌ره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌دایه‌وه وتی داده له‌وانه‌یه ٣ تا ٤ سه‌عاتێكی پێبچێت ، بۆ نه‌گبه‌تی خانم گوتی ده‌باشه چاوهڕێدهبم تا ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و كات ڕێی دووریی(زه‌عیم) هه‌ولێر بوو ماڵهكۆنهكهی عیزه‌ت الدوری بوو ، ئه‌ویش هێرۆی لێ‌بوو خۆی زۆر له‌قه‌ره‌ی هه‌ولێر نه‌ده‌دا. به‌هه‌رحاڵ ژنه زوو زوو داوای ده‌كرد ته‌له‌فۆن بكه‌ین بزانین نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیبینێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ستی كردبێت درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت یان ده‌یزانی مام درۆزانه و ئه‌و له‌و جۆره فێڵانه‌ی مام شاره‌زایه‌و و جار جارێك به خهندهیهكهوه كه خه‌ریك بوو هه‌مومان بخاته پێكه‌نین و ده‌یگوت ده به مه‌لا یاسین بڵێن بزانه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خانم ناچاری كردین ڕێگایه‌كی بۆ بدۆزینه‌وه‌و ههرچۆنێكه مام بیبینێت ، دیاره ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی تری كاركردنه له‌گه‌ڵ مامدا كه سكرتێره‌كانی ده‌یان كرد و له فیكه‌كه‌ی دهگیشتن و ده‌یانزانی چیبكه‌ن ، بۆیه چوینه ژوره‌وه و هه‌وڵێكی ترمانداو مام زانی كه ئێمه نه‌مان توانیوه دوری خهینهوهو كاره‌كه جێ به‌جێ بكه‌ین كردیه هاوارو توڕه‌بوو وتی بڕۆن به شه‌ق ئه و قــــ .. . . . . . . هم بۆ ده‌ركه‌ن و با نه‌یه‌ته‌وه به‌م به‌رو و به‌رده‌رگایه‌دا، ئێمه‌ش به تاساوی شوێنه‌كه‌مان جێهێشت به كوت‌و پڕی سڕبووین و لامان زۆر جێی گومان و سه‌یربوو ، ناچار كه‌سێكیان نارد كه ناحاڵی بوو پێشیان وتبوو كه ئه‌و ژنه ده‌ركات و بڵێ بڕواته‌وه بۆ سلێمانی ، سواری ماشێنیان كردبوو له سه‌ر جاده‌ی ٦٠ مه‌تریه‌كه‌ی سلێمانی بێ خودا حافیزی به جێیان هێشتبوو .
ئێستاش شێوه‌ی ئهوكاتهیم بیر ناچێته‌وه، یادی به‌خێر ، ئه‌وه هه‌ستێك بوو ڕۆی، ئێستاش له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم.
ساڵ ڕۆیشت و ساڵ هات خانمی ده‌ركراوم له هاوینی پاردا له كانی وه‌تمان، كه‌من نام ده‌خواردو ئه‌ویش بۆ پشویه‌كی كورت كه نازانم بۆ لایان دا دی یه‌وه ، سه‌ره‌تا من نهم ناسیه‌وه هاوڕێكه‌م وتی ئه‌و ژنه ده‌ناسیت وتم نه‌خێر ،وتی ناهه‌قت ناگرم برا ئه‌وه ئه‌و خانمه‌یه كه مام جه‌لال له سكرتاریه‌ت دهریكر، ئه‌وه خوشكه‌كه‌ی مام جه‌لاله و كه‌چی ئێستا به‌م شێوه‌یه ده‌ی بینیت و كه‌س ناناسێته‌وه و كه‌سیش نایناسێته‌وه ، یه‌كێكه له ملیۆنێرهكانی وڵات هه‌میشه شه‌ش حه‌وت ماشێنی له‌گه‌ڵه و خاوه‌ن پاره‌و سامانێكی زۆره ، یه‌كێكه له خاوه‌ن كۆمپانیا وههمیهكانی كوردستان ، شه‌ریكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تردا .
به‌ڵێ . . . زه‌عیم یان سكرتێر یان سه‌رۆكی(سۆسیالدهمانچهی) هه‌رێمه جه‌رگ سوتاوهكهم ، داواشمان لێده‌كه‌یت و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كه‌یت كه كه‌س پاره‌و پولی یه‌كێتی بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی به‌كار نه‌هێنێت و ده‌ریان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌ی یه‌كێتی ئه‌و به‌شه پاره‌یه بێت كه جه‌نابتان له به‌شه بهجێماوهكهی شێخی باته‌وه بۆت مابێته‌وه‌و له حیزب‌دا خه‌رجی بكه‌یت و له‌و سه‌ر فترانه وه بۆت هاتبێت كه ده‌یاندایه شێخی بابت، یان ئه‌وه‌شت به‌لاوه ئاسییه .. . پیاوه‌تی به ئاوی حهمامهكهشهوه بكه‌یت.
سه‌یره ئه‌مانه ئه‌وه‌نده گێلن ناتوانن له ئاستی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تێبگه‌ن ، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وه پاره‌ی میلله‌ت و شه‌هیدان و خه‌ڵكی ئه‌نفال و زیندانه سیاسیه‌كانی كوردستانه تۆ ده‌ی دزیت و به‌و شێوه‌یه ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌یت
كورد ڕاستی وتوه كه ده‌ڵێت . . . تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت .
: ١٩.٠٥.٢٠٠٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست