کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەزانكۆی گەرمیان پێشەنگایەكی كتێب بۆ دزیكردن لەخوێندكاران

Tuesday, 04/02/2014, 12:00

987 بینراوە




هەفتەی پێشوو زانكۆی گەرمیان هەستا بەكردنەوەی پێشانگایەكی كتێب وەك دەرفەتێك بۆ خوێندكاران تا بەنرخێكی كەمتر لەبازار كتێبیان دەستكەوێت ، چونكە بریاربوو داشكاندنی لە25% بێت هەرچەندە زۆری كتێبەكان نرخی لەسەرنەبوو من بەش بەحاڵی خۆم دوو كتێبم كری بەڵام بەداخەوە دوێنێ لەگەڵ برادەرێكمدا لەبازاربووین چوومە كتێبخانە و بەرێكەوت ئەو كتێبانەم بینی كە خۆم كریبووم پرسیاری نرخەكانم كرد بەڵام تووشی شۆكبووم كە بینیم نرخەكان بەبی داشكاندن لە نرخی پێشانگاكە كەمترە هەرچەند لەوێ بەحساب داشكاندن 25% بوو ، ئەو كتێبەانەی كە من كریبووم لەبازار بە 5000 دیناربوو كەچی من بە 6000 كریبووم لە پێشانگاكە كتێبەكەی كەش بە 8000 پێم درابوو لە زانكۆ كەچی لەبازار بە 6000 بوو بۆیە جێی خۆیەتی بپرسین ئایا ئەمە پێشانگابوو بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران یان دزیكردن لەخوێندكاران لەبەرئەوە داوا لەسەرۆكایەتی زانكۆدەكەین ئەگەر بێدەنگی هەڵبژێرێت مانای ئاشكرایە وئەگەر رازی نییە فەرموو با كاری لەسەر بكات ئێمەیش ئامادەین بەڵگەكان بخەینە بەردەست .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)