هەواڵێكى بەپەلە لەمەڵبەندە چۆڵەكەى یەكێتى لەدەربەندیخان
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
خوێنەرانى ئازیزى كوردستانپۆست ماوەیەك پێش ئێستا لەوە ئاگادارم كردنەوە كەوا زۆربەى كادرانى مەڵبەندى دەربەندیخان بە لێپرسراوى مەڵبەندیشەوە ڕەوانەى ماڵەوە كران، وازانراوە ئێوارەى ڕۆژى 3/8/2009 لیژنەیەك بۆ لێكوڵێنەوە لە گەڵ لێپرسراو وكارگێرَانى مەڵبەند وئەندامانى مەڵبەند كۆبونەتەوە،بە قسەى سەرچاوەیەك ئەو لیژنەیە بۆ لێكۆڵینەوە لە دیار نەمانى بڕێك پارەى مەڵبەندە كە بە چەند دەفتەرێك دەخەمڵێنرێت كە لەكاتى هەلمَەتى بانگەشەى هەڵبژاردندا لە مەڵبەندى دەربەندیخاندا دیار نەماوە هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت پێدەچێ ئەو لیژنەیە بۆ لێكۆڵینەوە لەمەڕ شكستى یەكێتى لە شارى دەربەندیخاندا هاتبن جێى وەبیر هێنانەوەیە لیستى كوردستانى لە شارى دەربەندیخاندا بەرامبەر لیستى گۆڕان توشى گەورەترین دۆڕان هات كە نەیان توانى لە تەنها بنكەیەكیشدا سەركەون.
چاوەروانى هەواڵى تر بن........
پێشمەرگەیەكى مەڵبەند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست