کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌لامێک بۆ ئه‌و خزم و هه‌ڤاله‌نزیکه‌ی قاسم ئاغای تاوانبار

Saturday, 30/10/2010, 12:00



من هه‌ر سێ به‌شه‌رونکردنه‌وه‌که‌تم خوێنده‌وه‌.له‌رونکردنه‌وه‌کانت ده‌رده‌که‌وێت که‌هیچ گومان نامێنێته‌وه‌له‌نزیکیت له‌قاسم ئاغای کۆیه‌. وه‌له‌هه‌مان کات زۆریش له‌نزیکه‌وه‌ئاگات له‌زۆربه‌ی روداوه‌کان بووه‌.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌من ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م ، وه‌ره‌خنه‌شت لێده‌گرم ئه‌وه‌ش حه‌قه‌کی سروشتی هه‌موو تاکێکه‌. له‌راستیدا ئه‌وه‌ی پالی پێوه‌نام که‌ئه‌م بابه‌ته‌بنوسم . راستگۆیی له‌روداوه‌کان وه‌کو خۆی بنوسرێته‌وه‌.باس بکرێیت .دیاره‌منیش لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه‌سه‌ر دوو روداو. بێگومان پشکی
به‌زه‌ره‌رو قازانج به‌ر قاسم ئاغای کۆیه‌ده‌که‌وێت.بۆئه‌وه‌ی منیش بتوانم له‌رێگه‌ی کوردستان پۆستی ئازیزو خۆشه‌وێست. بابه‌ته‌کان بۆ خوێنه‌رانی ده‌وله‌مه‌ندتر بکه‌م.جونکه‌من خۆم رۆژانه‌چه‌ند جارێک سه‌ردانی کوردستان پۆست ده‌که‌م بابه‌تی وا هه‌یه‌دوو جار ده‌یخوێنمه‌وه‌هێشتا لێی تێر نابم.
به‌نیسبه‌ت رونکردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌ک و دوو من هیچ تێبینیم نیه‌، به‌لام به‌نیسبه‌ت به‌شی سێیه‌مت که‌له‌شوێنێک باس له‌شێخ جه‌عفر ده‌کات که‌گوایه‌ له‌رۆژنامه‌ی روداو ده‌لێت من شه‌فیق ناناسم . من هه‌ر له‌دوری 5600 کیلۆ مه‌تره‌وه‌ده‌لێم 5600 جار درۆ ده‌کات.هۆکاری خۆم هه‌یه‌هه‌ده‌لێم شێخ جه‌عفه‌ر درۆ ده‌کات.من له‌سالی 1982 له‌رێگه‌ی شه‌هید قاره‌مان گۆپته‌په‌یی په‌یوه‌ندیم به‌حزبی شوعی کرد من ئه‌و کات هێشتا ناوم نه‌هاتبو بۆ چونه‌عه‌سکه‌ری.له‌به‌ر ئه‌وه‌یادی به‌خێر شه‌هید قاره‌مان زۆر جار ره‌وانه‌ی ناو شاری ده‌کردمه‌وه‌به‌ئیشو کاری پێشمه‌رگایه‌تی. هه‌روه‌ها جه‌وله‌و گه‌رانمان له‌گونده‌کانی ده‌ورو به‌ری کۆیه‌ وای کردبو زۆربه‌ی خه‌لکی گونده‌کان ئێمه‌یان ده‌ناسی به‌تایبه‌تی من خه‌لکی گۆمه‌شین بوم . دیاره‌ئه‌و کات شه‌ری برا کوژی بوو هه‌رجه‌نده‌زۆر خۆمان ده‌پاراست له‌و شه‌ره‌. حه‌زمان نه‌ده‌کرد رو به‌رو ببینه‌وه‌له‌گه‌ل یه‌کێتی.به‌لام جاری واش هه‌بو هه‌ر توش ده‌بوین .له‌به‌ر ئه‌وه‌ئه‌و کات برایانی یه‌کیه‌تی شیعارێکیان هه‌بوو که‌نه‌ک شه‌ری برا کوژی به‌لکو ئه‌گه‌ر شه‌ری خوشک کوژیش بێیت هه‌ر ده‌یکه‌ن.سالی 1983 کاتێک من له‌ناو شاری هه‌ولێر گه‌رامه‌وه‌ له‌گوندی گۆمه‌شین
لام دا که‌قه‌رار بوو شه‌وه‌که‌ی هه‌ورێ شه‌هید قاره‌مان له‌گه‌ل شه‌هید فازیل بێن بۆ گۆمه‌شین له‌وێ یه‌ک دیمان ده‌گرته‌وه‌. که‌من داخل به‌ناو گوند بووم دیار بوو دوو مه‌فره‌زه‌ی یه‌کیه‌تی له‌ناو گوندی بوون یه‌کیان فه‌قێ گۆمه‌شینی بوو ئه‌وه‌ی تریان ئه‌حمه‌د کورده‌بوو پێشمه‌رگه‌کانی فه‌قێ منیان بینی به‌لام هیچ ده‌نگیان نه‌کرد. منیش ئێواره‌میوانی مالی خاله‌سۆفی بووم.له‌ناکاو مه‌فره‌زه‌کی ئه‌حمه‌د کورده‌هاتنه‌مالی خاله‌سۆفی یه‌کسه‌ر گۆتیان میوانێکتان هه‌یه‌ئه‌حمه‌د کورده‌ده‌یه‌وێت قسه‌ی له‌گه‌ل بکات. لێره‌دا به‌داوای لێبوردنه‌وه‌که‌رۆژو مانگه‌که‌به‌ته‌واوه‌تی له‌بیرم نه‌ماوه‌. من یه‌کسه‌ر زانیم که‌گیرام به‌خێرایی به‌خاله‌سۆفیم گۆت که‌قاره‌مان ئاگادار بکاته‌وه‌که‌من گیراوم . له‌هه‌مان کات زانیم که‌داوه‌که‌فه‌قێ داینایته‌وه‌به‌لام ترسنۆکانه‌کاره‌که‌ی به‌ئه‌حمه‌د کورده‌کرد .سه‌به‌به‌که‌ش کێشه‌کی خێزانی بوو که‌خۆی نه‌ی توانیبوو ئه‌م کاره‌بکات. هه‌ر که‌منیان له‌مالی خاله‌سۆفی دورخسته‌وه‌که‌مێک یه‌کسه‌ر ده‌ستی منیان به‌ستاوه‌به‌ره‌و لای سه‌یاره‌کانیان به‌رێکه‌وتن که‌گه‌شتینه‌لای سه‌یاره‌کان ئه‌حمه‌د کورده‌ به‌خۆیوو سێ سه‌یاره‌ی دیکه‌ی پر پشێشمه‌رگه‌وه‌ستابوون ئه‌حمه‌د کورده‌کلاوه‌که‌ی له‌سه‌ر بوو جه‌مه‌دانیه‌که‌شی به‌ده‌سته‌وه‌بوو ئیشاره‌تی بۆ سه‌یاره‌ک کرد گۆتی له‌گه‌ل خۆتانی سار که‌ن ئاگاتان لێی بێت هه‌ر نێتن . به‌هه‌ر حال منیان برده‌سێگرتکان ئه‌و کاته‌شێخ جه‌عفه‌ر مه‌سئولیان بوو .له‌مزگه‌فتی سێگرتکان منیان دانا ئه‌م جاره‌لاقیشئان به‌ستامه‌وه‌تا نه‌توهانم هه‌ربێم . جه‌ند حه‌ره‌سه‌کیشم به‌دیاره‌وه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌دوژمنه‌کی زۆر سه‌ر سه‌ختیان که‌تبیته‌به‌ر ده‌ست . یه‌ک له‌حه‌ره‌سه‌کان ناوی جه‌لیل بیکه‌یسی بوو هاته‌لام گۆتی تۆ ره‌می ده‌کرێیت مادام شوعییت دوو رۆژ پێش ئێستا 13 جاشمان ره‌می کردیه‌ تۆش ده‌بیته‌ 14ده‌مین منیش هیج جوابم نه‌داوه‌ . پاش که‌مێک سه‌بر سه‌بره‌مزگه‌وت قه‌ره‌بالغ ده‌بۆوه‌ پێشمه‌رگه‌کان له‌نان خواردن ده‌گه‌رانه‌وه‌ لاناکاو دوو پێشمه‌رگه‌هاتن گۆتیان کوا ئه‌و دیله‌خائینه‌که‌ منیش نه‌م زانی له‌گه‌ل منیتیان هه‌ر خۆم تێکنه‌دا . دوایی یه‌کیان شه‌قه‌کی تێهه‌ل دام هه‌لسه‌له‌گه‌ل تۆمانه‌وام زانی ده‌م به‌ن بۆ نان خواردن . له‌رێگا له‌به‌رده‌م مالێک وه‌ستان گۆتیان ده‌تبه‌ینه‌لای شێخ جه‌عفه‌ر من تا ئه‌و کات به‌س ناوی شێخ جه‌عفه‌رم بیستبوو خۆیم نه‌دیتبوو . به‌ده‌ست به‌ستراوه‌ی منیان له‌به‌رده‌م شێخ دانا .یه‌که‌م قسه‌ی شێخ که‌به‌منی گۆت ئه‌وه‌بوو گۆتی ئێوه‌به‌بنه‌ماله‌خائینن منیش جوابم داوه‌گۆتم لۆ ئێمه‌به‌بنه‌ماله‌خائینین
گۆتی تۆ شوعیت براکه‌شت حسکه‌
گۆتم هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌شوعیو حسکین خائینین
گۆتی به‌لێ ده‌بێت ره‌می بکرێیت
به‌راستی من زۆر توره‌بوم گۆتم منه‌تت نازانم مادام له‌سه‌ر شوعیبوون من ره‌میده‌که‌یت هیچ فه‌رقت نیه‌له‌گه‌ل به‌عسیه‌کان به‌لام خۆت زه‌ره‌ر ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر من ره‌می بکه‌یت.له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی که‌پێم گۆت زۆری لێدام تا هیلاک بوون دیسان به‌راکێش راکێش منیان برده‌وه‌مزگه‌وت به‌هه‌ر حال دوای 6 رۆژ فواد بچکۆلی گۆمه‌شینیم لێ به‌دیار که‌وت وه‌ک فرشته‌ک منی رزگار کرد شه‌ره‌کێ باشیشی له‌سه‌ر من کرد. هه‌ر لێره‌وه‌هه‌زاران سلاو له‌گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیده‌فواد گۆمه‌شینی. مه‌به‌ستی من له‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌بو که‌ئه‌و کاته‌ی من گیرابوم له‌سێگرتکان هه‌ر ئه‌و کاته‌بو که‌شه‌فیق ئه‌وانه‌ی له‌گه‌لی بون کوژرابون .جا بۆیه‌ئه‌گه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر بڵێت من ئاگام لێنیه‌ئه‌وه‌ 100%100 درۆ ده‌کات .من کارم با ناوه‌رۆکی کوشتنه‌کانیان نیه‌.
کاکی به‌رێز خزمه‌که‌ی قاسم ئاغا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که‌له‌ساله‌کانی 1987 تا 1988 هه‌ر کاتێک که‌قاسم ئاغا به‌سه‌ر جاده‌ی کۆیه‌هه‌ولێر ره‌ت بوبا هه‌ر بۆ خۆشی خۆی گۆمه‌شینی ده‌دا به‌ر دۆشکه‌که‌ئه‌وه‌خۆی له‌خۆی دا بێرێزیه‌به‌خه‌لکی گۆمه‌شین . بێرێزیش به‌شێکه‌له‌تاوان . دیسان له‌سالی 1987 ئێمه‌له‌سه‌ر جاده‌ی کۆیه‌سه‌یته‌ره‌مان دانابۆوه‌ له‌نزیک گۆپته‌په‌ لۆریه‌کمان گرت 540 فه‌رده‌ئاردی تێدابوو مولکی حکومه‌ت بوو هه‌ر نیوو سه‌حات پاش گرتنی لۆریه‌که‌جاشه‌کانی قاسم ئاغا به‌پالپشتی هه‌لیکۆپته‌ر هاتنه‌سه‌رمان شه‌ره‌کی چه‌ند سه‌عاتی رویدا له‌ئه‌نجام سه‌رکه‌وته‌ره‌شی گۆپته‌په‌زۆر به‌سه‌ختی بریندار بوو ناتوانێت به‌باشی قسان بکات به‌هۆی پێکانی گوله‌به‌سه‌ریه‌وه‌. هه‌ر وه‌ها ریازیش بریندار بوو چه‌ند سه‌یاره‌کیشمان سوتا. ئه‌مه‌ش به‌شکی دیکه‌ی تاوانه‌کانی قاسم ئاغا. ره‌نگه‌تۆ که‌خزمی یان دۆستی نزیکی قاسم ئاغایت زۆر زۆر نهێنیت لا بێیت . باشتره‌که‌به‌رگری له‌قاسم ئاغا ده‌که‌یت که‌له‌لای تۆ قاسم ئاغا وه‌ک فریشته‌ک وا بوو بێیت وایه‌. ده‌توانیت که‌مێک تاوانه‌کانیشی بدرکێنیت خۆ تۆ ئاگات له‌هه‌مو شتێک هه‌یه‌. له‌وانه‌یه‌وه‌ک راوێژکار له‌قاسم ئاغا نزیک بوو بیت.



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە