کوردستانپۆست گورزی خۆی له‌ حکومه‌ت وه‌شاند

Monday, 27/09/2010, 12:00


به‌ هۆی کوردستانپۆسته‌وه‌ ، وته‌بێژی حکومه‌ت ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه
له‌ سه‌ر که‌یسی سه‌رده‌شت چه‌نده‌ها وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، به‌ڵام وتاره‌ی (سه‌رده‌شت له‌سه‌ر (به‌ڵێن) تیرۆرکرا!) کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی وای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران، که‌ فاکتی به‌رچاوی تێدا بوو، که‌ نه‌ئه‌بوایه‌ به‌رامبه‌ریی بێده‌نگ بوونایه‌، هه‌ر بۆیه‌ زیاتر له‌ 4000 که‌س ئه‌م وتاره‌یان خوێنده‌وه‌ و کلیکی له‌سه‌ر کرا.

ئه‌مه‌ش وایکرد ئه‌ندامان وکادیرانی حیزبی شیوعی ، له‌ خه‌وی ویژدان وهه‌ڵویست با ئاگاهێنایه‌وه‌ ، داوایان کرد که‌ واز له‌و گه‌مه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ بهێنێت که‌ پارتی پێیانده‌کات. هه‌روکو خۆیان ئاماژه‌یان پیداوه‌ که‌ له‌ میدیاکاندا ئه‌م وته‌ بێژه‌ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کیه‌تیش تێوه‌ بگلێنن له‌ کوشتنه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتدا و به‌شدارییه‌کی راسته‌وخۆی ئه‌ندامه‌کانی حکومه‌ته‌.

ئه‌م به‌ناو دکتۆر کاوه‌ یه‌ که‌ وه‌زیری رۆشنبیریشه‌ ، ئه‌بوایه‌ هه‌ر دوای تیرۆرکردنه‌که‌ ده‌ستی له‌ کاری وه‌زیری بکێشایه‌ته‌وه‌، چونکه‌ کوشتنی سه‌رده‌شت با مانای کوشتنتی رۆشبیری بو له‌ کوردستان، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کرد زانێت ‌وا ئه ‌زیره‌م وه‌ئه .کات ‌ت ئه‌بیروبۆچونی حکومه ‌گوزارشت له ‌که‌وه‌ی لێکۆڵینه‌نجامی لیژنه‌ئهڵکو هاتو وتی: ‌بهلیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ باسێکی گفتوگۆی سیاسی یا بیروبۆچونێکی ئه‌ده‌بی بڵاوکردۆته‌وه‌، تا ئه‌میش باسی گوزارشت و بیروبۆچون بکات. ئاخر که‌ی له‌ هیچ شوێنکی دنیا هه‌بوه‌ که‌ حکومه‌ت ده‌ستبخاته‌ کاری پۆلیس و لیکۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌وه‌ تا ئه‌م شه‌رعیه‌ت بدات به‌ بڕیاره‌کانی ببورن به‌ ئه‌نجامی لیکۆڵیه‌نه‌وه‌کانیان؟. ئه‌مه‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پۆلیسییه‌، نه‌ دادگا ونه‌ دادوه‌ر به‌شداریان نه‌ کردوه‌، سه‌رۆک نه‌بێت خواش نازانێت کێن ئاو لیژنه‌یه‌.

له‌ هاوڵاتی ئه‌م باسه‌ی خواره‌وه‌ کراوه:‌
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، وتی‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ كاوه‌ مه‌حمود به‌ فه‌رمی‌ ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ هه‌ڵبگرێت. به‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ حیزبی‌ شیوعی‌، ئه‌ندام‌و كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌، زۆر نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ كاوه‌ مه‌حمود بووه‌ته‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌ت، چونكه‌ پێیانوایه‌ بۆ شیوعی‌ ته‌ندروست نییه‌ كادیرێكیان ببێته‌ وته‌بێژ‌و به‌رگری‌ له‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و كه‌م‌وكووڕییه‌كانی‌ حكومه‌ت بكات. سه‌رچاوه‌كه‌، جه‌ختیشكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر حیزبی‌ شیوعی‌ ده‌كه‌وێت كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ دانانی‌ كادیرێكیه‌وه‌ به‌وته‌بێژ، ببێته‌ به‌رگریكار له‌ كه‌م‌وكووڕییه‌،

له‌ لینکی هاوڵاتی زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌:
http://83.169.12.202

هیوادارم ئه‌ندامان و کادیرانی یه‌کیه‌تیش که‌مێک غیره‌تی پیاوه‌تیان بچوڵیت و له‌وه‌ زیاتر سوکایه‌تی پارتی قبوڵ نه‌که‌ن ، وه‌ک شوعییه‌ کان، به‌خۆیانا بچنه‌وه‌.هێشتا دره‌نگ نه‌بوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی میلله‌ت، چاوه‌رێی هیمه‌تی قاره‌مانه‌کانی یه‌کیه‌تیش ئه‌که‌ین که‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرن. ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی قاره‌مانی تیا مابێت!!.

لینکی وتاره‌که‌ی کوردستانپۆست که‌ گورزی خۆی وه‌شاند:
http://www.kurdistanpost.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە